ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
41 : 22

ٱلَّذِينَ إِن مَّكَّنَّٰهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَمَرُواْ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَنَهَوۡاْ عَنِ ٱلۡمُنكَرِۗ وَلِلَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلۡأُمُورِ

ئەوانەی بەڵێنیان پێدراوە کە سەربخرێن، ئەوانەن ئەگەر لەسەر زەویدا پایەدار و بەھێزمان کردن بەسەرخستنیان بەسەر دوژمنەکانیاندا نوێژەکانیان بەڕێک و پێکی ئەنجام دەدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانیان دەردەکەن، وە ئەوەی شەرع فەرمانی پێکردووە ئەوانیش فەرمانی پێدەکەن، وە ڕێگریش لەوە دەکەن کە شەرع ڕێگری لێکردووە، وە کۆتایی و سەرەنجامی ھەموو پاداشت و تۆڵە سەندنەوەیەکیش ھەر بۆ اللە تەعالایە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• إثبات صفتي القوة والعزة لله.
جێگیر کردنی سیفەتی ھێز و عیززەت و دەسەڵات بۆ الله تەعالا. info

• إثبات مشروعية الجهاد؛ للحفاظ على مواطن العبادة.
چەسپاندنی مەشروعییەتی جیھاد و تێکۆشان، بۆ پارێزگاری کردن لەپەرستگاکان. info

• إقامة الدين سبب لنصر الله لعبيده المؤمنين.
بەرقەرارکردن و جێ بەجێکردنی ئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلام ھۆکاری پشتیوانی و سەرخستنی اللە تەعالان بۆ بەندە باوەڕدارەکانی. info

• عمى القلوب مانع من الاعتبار بآيات الله.
کوێری دڵەکان ڕێگرە لە پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا. info