ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
34 : 22

وَلِكُلِّ أُمَّةٖ جَعَلۡنَا مَنسَكٗا لِّيَذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلۡأَنۡعَٰمِۗ فَإِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ فَلَهُۥٓ أَسۡلِمُواْۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُخۡبِتِينَ

هەموو ئوممەتانی پێشوو چەند پەرستن و دروشمێکمان بۆ دانابوون لە قوربانی کردن و خۆێن ڕشتن بەمەستی نزیک بوونەوە لە خوای گەورە، بە ئومێدی ئەوەی ناوی (اللە) بھێنن لەکاتی سەربڕینی ئەو قوربانیانەدا، وەک شوکر و سوپاسێک لەسەر ئەو ناز و نیعمەتانەی لە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ و بزن ڕۆزی دابوون، - ئەی خەڵکینە - پەرستراوی بە ھەق و ڕاستیتان ھەر یەک پەرستراوی تاک و تەنھایە ئەویش زاتی (اللە) یە، گەردنکەچی و گوێڕایەڵی تەواو تەنھا ھەر بۆ ئەو دەکرێت، جا - ئەی پێغەمبەری خوا- موژدەی خێر و چاکە بدە بە بەندە گەردنکەچ و دڵسۆزەکان بەوەی دڵیان خۆش دەکات. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• ضَرْب المثل لتقريب الصور المعنوية بجعلها في ثوب حسي، مقصد تربوي عظيم.
نموونە ھێنانەوە بۆ نزیک کردنەوەی وێنە مەعنەویەکە بەوەی بەرگێکی هەستپێكراو (حسي) بەبەردا بکەیت، مەبەستێکی پەروەردەیی گەورەیە. info

• فضل التواضع.
ئەم ئایەتانە باس لە فەزڵ و چاکەی تەوازع و خۆ بەکەمزانین دەکەن. info

• الإحسان سبب للسعادة.
چاکەکاری ھۆکاری ئاسوودەیی و بەختەوەریە. info

• الإيمان سبب لدفاع الله عن العبد ورعايته له.
باوەڕ ھۆکاری ئەوەیە خوای گەورە بەرگری لە بەندەکانی بکات و چاودێری کارەکانیان بێت. info