ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
74 : 21

وَلُوطًا ءَاتَيۡنَٰهُ حُكۡمٗا وَعِلۡمٗا وَنَجَّيۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلَّتِي كَانَت تَّعۡمَلُ ٱلۡخَبَٰٓئِثَۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمَ سَوۡءٖ فَٰسِقِينَ

وە وردبینیمان بە لوط بەخشی لەجیاکردنەوەی قەزاوەت لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا ، وە زانست و زانیاریشمان پێ بەخشی لە کاروباری ئاینەکەی، وە سەلامەتمان کرد لەو سزایەی دابەزییە سەر گوندەکەی - گوندی (سەدوم) - ، ئەو گوندەی کە خەڵک و دانیشتوانەکەی سەرگەرمی فاحیشەی نێربازی بوون، بێگومان ئەوان گەلێکی خراپەکاری دوور لەتاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگاریان بوون. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• فعل الخير والصلاة والزكاة، مما اتفقت عليه الشرائع السماوية.
کاری خێر و چاکەکردن و نوێژ ئەنجامدان و زەکات دەرکردن، ئەو پەرستن و شەعائیرانەن کە تەواوی شەریعەتە ئاسمانییەکان ھاوڕا و کۆکن لەسەری. info

• ارتكاب الفواحش سبب في وقوع العذاب المُسْتَأْصِل.
ئەنجامدانی کاری ناپەسەند و فاحیشە و داوێن پیسی ھۆکاری دابەزینی سزای خوا و ڕیشەکێش کردنی ئەنجامدەرانیەتی. info

• الصلاح سبب في الدخول في رحمة الله.
چاکەکردن و چاک بوون ھۆکاری چوونە ناو ڕەحمەت و میھرەبانی خوایە. info

• الدعاء سبب في النجاة من الكروب.
نزا و پاڕانەوە ھۆکاری ڕزگار بوونە لە بەڵاو ناڕەحەتییەکان. info