ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
72 : 21

وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ نَافِلَةٗۖ وَكُلّٗا جَعَلۡنَا صَٰلِحِينَ

وە ئیسحاقمان بەخشی بە ئیبراھیم، کاتێک لەخوای گەورە پاڕایەوە کە کوڕێکی ساڵح و چاکی بداتێ، پاشان لەئیسحاقیش یەعقوبمان بە زیادە بەش پێ بەخشی، وە ھەریەک لە ئیبراھیم و ئیسحاقی کوڕی و یەعقوبی کوڕەزای، ھەموویانمان گێرا لەپیاوچاکان، کە فەرمانبەردار و گوێڕایەڵی خوای گەورە بن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• جواز استخدام الحيلة لإظهار الحق وإبطال الباطل.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار فڕوفێڵ بەکار بھێنێت بۆ دەرخستنی ھەق و ڕاستی و جیاکردنەوەی لە ناھەق و باتڵ. info

• تعلّق أهل الباطل بحجج يحسبونها لهم، وهي عليهم.
خەڵکانی ناھەق و شوێنکەوتەی باتڵ، پەیوەستن بەبەڵگە گەلێکەوە واگومان دەبەن بەڵگەن بەدەستی خۆیانەوە بۆ سەرخستنی بیروباوەڕە پڕ و پوچەکەیان، کەچی نازانن ئەو بەڵگانە بەڵگەن لەسەر خۆیان. info

• التعنيف في القول وسيلة من وسائل التغيير للمنكر إن لم يترتّب عليه ضرر أكبر.
گرژی نواندن و توندی لە گوفتار و وتاردا شێوازێکی تری گۆڕێنی خراپە و تاوانە، ئەگەر ھاتوو زەرەر و زیانی گەورە تری لێ نەدەکەوتەوە. info

• اللجوء لاستخدام القوة برهان على العجز عن المواجهة بالحجة.
پەنا بردن بۆ بەکارھێنانی ھێز بەڵگەیە لەسەر دەسەوسان بوون لەڕووبەڕووبونەوە و بەڵگە ھێنانەوە. info

• نَصْر الله لعباده المؤمنين، وإنقاذه لهم من المحن من حيث لا يحتسبون.
خوای گەورە بەندە باوەڕدارە چاکەکانی خۆی سەردەخات، وە لەناخۆشی و ناڕەحەتی ڕزگاریان دەکات بەشێوەیەک بەخەیاڵی خۆشیاندا نەھاتبێت. info