ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
45 : 21

قُلۡ إِنَّمَآ أُنذِرُكُم بِٱلۡوَحۡيِۚ وَلَا يَسۡمَعُ ٱلصُّمُّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: - ئەی خەڵکینە - من بەو وەحیەی لای پەروەردگارمەوە بۆم کراوە دەتانترسێنم بەسزای خوای گەورە، کەسێکیش کەڕ بووبێت لە ئاست بیستنی ھەق و ڕاستی، کاتێکیش ئاگادار بکرێتەوە و بترسێنرێت لە سزای خوا گوێی لێ نابێت بە گوێگرتنێك کە وەری بگرێت، واتا: ئەوانە وەک کەڕ وان ھیچ ھەق و ڕاستی نابیستن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• نَفْع الإقرار بالذنب مشروط بمصاحبة التوبة قبل فوات أوانها.
سوودی داننان بە گوناھ و تاوان مەرجە دەبێت تەوبەیشی لە گەڵدا بێت، پێش ئەوەی کار لەکار بترازێت. info

• إثبات العدل لله، ونفي الظلم عنه.
چەسپاندن و جێگیرکردنی سیفەتی عەدل و دادپەروەری بۆ زاتی (اللە) وە دوور خستنەوە و نەفی کردنی سیفەتی زوڵم و ستەم لێی. info

• أهمية قوة الحجة في الدعوة إلى الله.
گرنکی بوونی ھێزی بەڵگە و حوججەت لەکاتی بانگەوازکردن بۆ ڕێگای خوای گەورە. info

• ضرر التقليد الأعمى.
زیانی چاولێکردن و شوێنکەوتنی کوێرانە، بێ ئەوەی بپرسیت ئایا ئەوەی تۆ چاوی لێدەکەیت لەسەر ھەقە یان نا. info

• التدرج في تغيير المنكر، والبدء بالأسهل فالأسهل، فقد بدأ إبراهيم بتغيير منكر قومه بالقول والصدع بالحجة، ثم انتقل إلى التغيير بالفعل.
پلەبەندی (تدرج) لە گۆڕینی خراپە و گوناھ، سەرەتا دەست پێکردن لە ئاسان و ئاسانەوە، بێگومان ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دەستی کرد بە گۆڕینی خراپە و گوناھی گەلەکەی بەگوفتار و وتوێژکردن لە گەڵیان، وە بەرپەرچدانەوەیان بەبەڵگە و حوججەت، پاشان شێوازی خۆی گۆڕی بۆ گۆڕینی خراپە و گوناھی گەلەکەی بەکردەیی و تێک شکاندنی بتەکانیان بەتەورەکەی دەستی. info