ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
9 : 19

قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞ وَقَدۡ خَلَقۡتُكَ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ تَكُ شَيۡـٔٗا

فریشتەیەک ھاتە لای و پێی وت : ئەوەی کە دەڵێیت ڕاستەو وایە، ژنەکەت نەزۆکە و مناڵی نابێت، وە خۆیشت پیر بوویت و گەیشتوویتە کۆتایی تەمەنت و ئێسکەکانت سست و لاواز بوون، بەڵام پەروەردگارت دەفەرموێت: بەدیھێنانی (یەحیا) و بوونی لە ژنێکی نەزۆک و پیاوێکی پیر، تەمەنی گەیشتبێتە کۆتاییەکانی بۆ خوای گەورە ھەر زۆر ئاسانە، - ئەی زەکەریا- من پێشتر تۆم بەدیھێناوە لە نەبوونەوە، پێشتر شتێک نەبویت باس بکرێیت و ناوت بھێنرێت، چونکە بوونت نەبووە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الضعف والعجز من أحب وسائل التوسل إلى الله؛ لأنه يدل على التَّبَرُّؤِ من الحول والقوة، وتعلق القلب بحول الله وقوته.
لاوازی و بێدەسەڵاتی خۆشەویسترین ھۆکارن لای خوای گەورە کە مرۆڤی باوەڕدار لە نزاکانیدا تەوەسولیان پێ بکات و خۆی پێ لە خوای گەورە نزیک بکاتەوە، چونکە نیشانەی دەرخستنی بێ ھێزی و بێ دەسەڵاتی ئەو کەسەیە، وە پەیوەستکردنی دڵەکانە بەیارمەتی و پشتیوانی و دەسەڵاتی خواوە. info

• يستحب للمرء أن يذكر في دعائه نعم الله تعالى عليه، وما يليق بالخضوع.
سوننەتە و واباشە مرۆڤ لەکاتی نزاکانیدا باسی ئەو نیعمەت و بەخششانە بکات کە خوای گەورە پێی بەخشیوە، وە ھەرشتێکی تریش کە گەردنکەچی و زەلیلی لەبەردەم خوای گەورەدا بگەیەنێت. info

• الحرص على مصلحة الدين وتقديمها على بقية المصالح.
سووربوون لەسەر پێشخستنی بەرژەوەندیەکانی بیروباوەڕ و ئاینەکەت بەسەر تەواوی بەرژەوەندیەکانی تردا. info

• تستحب الأسماء ذات المعاني الطيبة.
سوننەت وایە و واباشە کە مرۆڤ ناوێکی خۆش و مانادار لە مناڵەکانی بنێت. info