ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
80 : 19

وَنَرِثُهُۥ مَا يَقُولُ وَيَأۡتِينَا فَرۡدٗا

وە کاتێک دەیشمرێت و تیادەچێت ئێمە میراتگری ماڵ و منداڵ و سامانی دەبین، ھەمووی لێ دەسێنینەوە و ھیچی لەگەڵ خۆیدا نابات، وە لە ڕۆژی قیامەتدا بە تەنھا دێتە لامان بۆ لێپرسینەوە، ئەوەی ڕایدەبوارد پێی لە ماڵ و منداڵ و سەروەت و سامان و پلە و پایە، ھەمووی لێ دەسەنرێتەوە و ھیچ لەگەڵ خۆیدا نابات. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• تدل الآيات على سخف الكافر وسَذَاجة تفكيره، وتَمَنِّيه الأماني المعسولة، وهو سيجد نقيضها تمامًا في عالم الآخرة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر سووکی و بێ نرخی بێباوەڕ، وە لەسەر ھیچ و پوچی بیرکردنەوەی، وە لەسەر بێ بایەخی ئەو ئومێد و ئاواتە ھەنگوینیانەی کە دەیخوازێت، گوایە ئەگەر زیندوو بکرێتەوە لە ڕۆژی دواییدا باشتر و چاکتری پێ دەدرێت، بەڵام نازانێت لە ڕۆژی دواییدا پێچەوانەکەی دەبینێتەوە. info

• سلَّط الله الشياطين على الكافرين بالإغواء والإغراء بالشر، والإخراج من الطاعة إلى المعصية.
خوای گەورە شەیتانەکانی زاڵ کردووە بەسەر بێباوەڕاندا، بەوەی لەسەر ڕێگای ڕاست لایان دەدەن، وە سەرگەردان و گومڕایان دەکەن، وە لەتاعەت و گوێڕایەڵی خوا دووریان دەخەنەوە بۆ سەرپێچی و بێ فەرمانی ئەو. info

• أهل الفضل والعلم والصلاح يشفعون بإذن الله يوم القيامة.
کەسانی خواناس لە خاوەن فەزڵ و چاکەکار، بەیارمەتی و مۆڵەتی خوای گەورە تکا و شەفاعەت بۆ کەسانی تر دەکەن. info