ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
2 : 18

قَيِّمٗا لِّيُنذِرَ بَأۡسٗا شَدِيدٗا مِّن لَّدُنۡهُ وَيُبَشِّرَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ أَجۡرًا حَسَنٗا

بەڵکو ئەو قورئانە پەرتووکێکی ڕاست و پایەدارە کە ھیچ جۆرە دژیەکی و جیاوازیەکی تێدا نییە، بۆ ئەوەی بێباوەڕان بەسزای سەخت و بەھێزی خۆی بترسێنێت، کە چاوەڕوانیانە، وە موژدەی دڵخۆشکەریش بدات بەو باوەڕدارانەی کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن کە پاداشتێکی زۆر چاکیان بۆ ئامادە کراوە ھیچ پاداشتێک ھاوشێوەی ئەو نییە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• أنزل الله القرآن متضمنًا الحق والعدل والشريعة والحكم الأمثل .
خوای گەورە قورئانی دابەزاندووە کە باس لەھەق و ڕاستی و دادگەری و شەریعەت و حوکمی نمونەیی و چیرۆک و بەسەرھاتی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێشووتر دەکات. info

• جواز البكاء في الصلاة من خوف الله تعالى.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار لەناو نوێژدا لەترسی خوای گەورە بگری. info

• الدعاء أو القراءة في الصلاة يكون بطريقة متوسطة بين الجهر والإسرار.
نزا و پاڕانەوە و قورئان خوێندن لەناو نوێژدا دەبێت بەشێوەیەکی مام ناوەند بێت لە نێوان دەنگی بەرز و نزم، یان لە نێوان بەئاشکرا خوێندن و بەنھێنی خوێندنیدا بێت. info

• القرآن الكريم قد اشتمل على كل عمل صالح موصل لما تستبشر به النفوس وتفرح به الأرواح.
بێگومان قورئانی پیرۆز ھەموو کار و کردەوەیەکی جوان و چاکی لە خۆی گرتووە کە دڵ و دەروون خۆش بکات و گیان و ڕۆحیش پێی ئاسوودە بێت. info