ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
54 : 18

وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٖۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ أَكۡثَرَ شَيۡءٖ جَدَلٗا

بێگومان ئێمە لەم قورئانەی کە ھاتووەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) زۆر جۆرە نموونەمان بۆ خەڵکی ڕوونکردوەتەوە بۆ ئەوەی بیری لێ بکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، بەڵام مرۆڤەکان - بەتایبەتی بێباوەڕانیان - لەگشت مەخلوقاتی خوا بەناھەق زیاتر دەمەقاڵێ و موجادەلە دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 18

وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤۡمِنُوٓاْ إِذۡ جَآءَهُمُ ٱلۡهُدَىٰ وَيَسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّهُمۡ إِلَّآ أَن تَأۡتِيَهُمۡ سُنَّةُ ٱلۡأَوَّلِينَ أَوۡ يَأۡتِيَهُمُ ٱلۡعَذَابُ قُبُلٗا

ھیچ شتێک نەبووە ڕێگر و کۆسپ لەبەردەم باوەڕھێنانی ئەو بێباوەڕە سەرسەختە لەخوا یاخییە کاتێک ئەو قورئانە ھات بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لەلایەن پەروەردگاریەوە، وە کەمی ڕوونکردنەوەی خوای گەورە نەبووە ڕێگر ئەوانە داوای لێبوردنی گوناھ و تاوان و کەموکورتییەکانیان لە پەروەردگاریان بکەن، بەڵکو خوای گەورە چەندەھا نموونەی بۆ ھێنانەوە لە قورئاندا، وە چەندە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرای بۆ باسکردوون، بەڵکو ئەوەی بووە ڕێگر لەبەردەم باوەڕھێنانیان تەنھا ئەوە بوو بەسەرسەختی و ملھوڕی داوای ئەوەیان دەکرد لە پێغەمبەری خوا ئەگەر ڕاست دەکات پێغەمبەری خوایە، با ئەو سزایەی بۆ ئوممەتانی پێشوو ھاتووەتە خوارەوە بۆ ئەمانیش بێتە خوارەوە، وە بە چاوی خۆیان ئەو بەڵێنە ببینن. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 18

وَمَا نُرۡسِلُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَۚ وَيُجَٰدِلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِٱلۡبَٰطِلِ لِيُدۡحِضُواْ بِهِ ٱلۡحَقَّۖ وَٱتَّخَذُوٓاْ ءَايَٰتِي وَمَآ أُنذِرُواْ هُزُوٗا

ئێمە پێغەمبەرانمان بۆ ئەوە ناردووە کە موژدەی بەھەشت و ڕەزامەندی پەروەردگار بدەن بە باوەڕداران و ئەوانەی گوێڕایەڵی ئەو دەکەن، وە کەسانی بێباوەڕ و گوناھباریش بترسێنن بە ئاگری دۆزەخ، پێغەمبەران دەسەڵاتی ئەوەیان نییە بەسەر دڵەکاندا کە بە زۆر ڕێگای ھیدایەت و خواناسیان پێ بگرنەبەر، کەچی لەگەڵ ئاشکرایی و ڕوونی بەڵگەکان ئەوانەی باوەڕیان نییە بەخوا و پێغەمبەرەکانی ھەمیشە دەمەقاڵێ و بەربەرەکانی لەگەڵ پێغەمبەران دەکەن، بۆ ئەوەی بەو باتڵی و ناھەقیەی لەسەرینی ئەو ھەق و ڕاستیەی ھاتووتە خوار بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە ناوی ببەن و زاڵ ببن بە سەریدا، وە لەبری ئەوەی ئەو قورئانەی ناردومەتە خوارەوە باوەڕی پێ بھێنن بترسن لەو سزایەی خەڵکی پێ دەترسێنێت، کەچی کەوتنە گاڵتە پێکردنی. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 18

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ فَأَعۡرَضَ عَنۡهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتۡ يَدَاهُۚ إِنَّا جَعَلۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ أَكِنَّةً أَن يَفۡقَهُوهُ وَفِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٗاۖ وَإِن تَدۡعُهُمۡ إِلَى ٱلۡهُدَىٰ فَلَن يَهۡتَدُوٓاْ إِذًا أَبَدٗا

ھیچ کەس وەک ئەو کەسە ستەمکارتر نییە کاتێک بە بەڵگە و ئایەتەکانی پەروەردگار ئامۆژگاری کرابێت، کەچی ھیچ پەندی وەرنەگرتبێت لەو ھەڕەشانەی خوای گەورە دەیکات بەسزادانی بێباوەڕان، وە پشتی ھەڵکردبێت لە ئامۆژگاری لێوەرگرتنی، وە ئەوەی لەبیر چووبێتەوە لەژیانی دونیای چی شتێکی لە بێباوەڕی و گوناھ و تاوان پێش خۆی خستبێت و تەوبەیشی لێ نەکردبێت، ئەو کەسانەی ئەو حاڵ و ھەڵسوکەوتیانە ئێمە پەردەمان بەسەر دڵیاندا ھێناوە کە ناھێڵێت لەمانا و مەبەستەکانی قورئان تێبگەن، وە گوێشیانمان کەڕ کردووە کە قورئانی پێ نەبیستن، بیستنێک کە سوودی ھەبێت بۆیان و قبوڵی بکەن، وە ئەگەر ئەمانە بانگ بکەیت بۆ باوەڕ ھێنان ئەوا ھەرگیز وەڵامت نادەنەوە چونکە دڵەکانیان پەردەی بەسەرەوەیە، وە گوێکانیشیان کەڕ بووە لەئاست بیستنی ھەق. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 18

وَرَبُّكَ ٱلۡغَفُورُ ذُو ٱلرَّحۡمَةِۖ لَوۡ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُواْ لَعَجَّلَ لَهُمُ ٱلۡعَذَابَۚ بَل لَّهُم مَّوۡعِدٞ لَّن يَجِدُواْ مِن دُونِهِۦ مَوۡئِلٗا

بۆ ئەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) حەز بەوە نەکات و داوای ئەوە نەكات کە خوای گەورە بەپەلە و خێرا سزای بێباوەڕان بدات، خوای گەورە پێی فەرموو: - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت زۆر لێبوردەی گوناھ و تاوانی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبان و بە ڕەحمە بە ئەندازەیەک میھرەبانی و ڕەحمی پەروەردگار ھەموو شتێکی گرتوەتەوە، ھەندێک لە میھرەبانی و ڕەحمی ئەو بریتییە لەوەی مۆڵەتی گوناھباران دەدات کە بگەڕێنەوە بۆ لای و تەوبە بکەن، ئەگەر خوای گەورە بە ھۆی کار و کردەوە خراپەکانیان ئەو ملھوڕانەی بگرتایە، دەبوو سزاکەی بۆ پێش بخستنایە و لە ژیانی دونیا سزای بدانایە، بەڵام ئەو زۆر بە ئارام و خۆگرە و میھرەبانە، سزاکەیانی بۆ دواخستوون بەڵکو تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای، سزای نەدان بەڵکو جێگا و کاتی دیاری کراوی بۆ داناون ئەگەر ھاتوو تێیان پەڕاند و نەگەڕانەوە و تەوبەیان نەکرد لە بێباوەڕی و پشت ھەڵکردن لە قورئان، ئەوا کاتی ئەوەش دێت کە سزایان بدات ئەو کاتە ھیچ پەناگا و ڕێھەڵھاتنێکیان دەست ناکەوێت پەنای بۆ ببەن. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 18

وَتِلۡكَ ٱلۡقُرَىٰٓ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡ لَمَّا ظَلَمُواْ وَجَعَلۡنَا لِمَهۡلِكِهِم مَّوۡعِدٗا

خەڵکی ئەو گوند و دێھاتانەی کە نزیک لە خۆتان بوون، (وەک گوندەکانی گەلی ھود و گەلی ساڵح و گەلەکەی شوعەیب) مان لەناو برد، کاتێک ستەمیان کرد لە خۆیان بەوەی باوەڕیان نەھێنا و دەستیان دایە گوناھ و تاوان کردن، وە بۆ لەناو بردنیشیان ماوە و کاتێکمان دانا. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 18

وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَىٰهُ لَآ أَبۡرَحُ حَتَّىٰٓ أَبۡلُغَ مَجۡمَعَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ أَوۡ أَمۡضِيَ حُقُبٗا

- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو کاتە وەبیر خەڵکی بھێنەرەوە کاتێک موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە خزمەتکارەکەی (یوشەعی کوڕی نون) ی وت: من بەردەوام دەڕۆم تا دەگەمە جێگای بەیەک گەیشتنی دوو دەریاکە، یان کاتێکی زۆرتر دەڕۆم تا دەگەمە لای بەندە خواناسە چاکەکە، بۆ ئەوەی لێوەی فێری زانست ببم. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 18

فَلَمَّا بَلَغَا مَجۡمَعَ بَيۡنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِي ٱلۡبَحۡرِ سَرَبٗا

ئەوە بوو ھەردووکیان ڕۆیشتن تا گەیشتنە ئەو شوێنەی دوو دەریاکە بەیەک دەگەن، ئەو ماسییەی لەگەڵ خۆیان ھێنابوویان بۆ ئەوەی بیکەنە ژەمە خواردنیان لەبیریان چوو، لەو کاتەدا خوای گەورە ئەو ماسییەی زیندوو کردەوە، وە ڕێگای بۆ ناو دەریاکە گرتەبەر و چووە ناویەوە، بەشێوەیەک ڕۆیشت ئاوی لەگەڵ خۆی نەدەبرد. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• عظمة القرآن وجلالته وعمومه؛ لأن فيه كل طريق موصل إلى العلوم النافعة، والسعادة الأبدية، وكل طريق يعصم من الشر.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گەورەیی و بەرز و بڵندی قورئانی پیرۆز، چونکە ھەموو ڕێگایەکی تێدایە بۆ گەیشتن بە زانست و زانیارییە بە سوودەکان و گەیشتن بە بەختەوەری ھەمیشەیی، وە ھەموو ڕێگایەکیش کە مرۆڤ دەپارێزێت لە خراپە و خراپەکاری. info

• من حكمة الله ورحمته أن تقييضه المبطلين المجادلين الحق بالباطل من أعظم الأسباب إلى وضوح الحق، وتبيُّن الباطل وفساده.
لە حیکمەت و دانایی و میھرەبانی پەروەردگارە ئەوانەی دەمەقاڵێی و بەربەرەکانی دەکەن لەگەڵ ھەق و ڕاستی بەخەبەریان دەھێنێتەوە ئەمەش گەورەترین ھۆکاری ڕوونکردنەوەی ھەق و ڕاستییە، لەگەڵ ئەوەشدا باتڵ و ناھەقی ڕوون دەکاتەوە تاوەکو خەڵکی خۆیانی لێ بپارێزن. info

• في الآيات من التخويف لمن ترك الحق بعد علمه أن يحال بينه وبين الحق، ولا يتمكن منه بعد ذلك، ما هو أعظم مُرَهِّب وزاجر عن ذلك.
ئەم ئایەتانە ئەو کەسانە دەترسێنیت ھەق و ڕاستییان واز لێھێناوە دوای ئەوەی شارەزای بوون، ئەمەش دەبێتە کۆسپ و لەمپەر لە نێوان ئەو و ھەق و ڕاستیدا، ئیتر دوای ئەوەش ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ لای، ئایا ئیتر چی شتێک لەمە گەورەترە بۆ ترساندنیان تاوەکو پاش شارەزابوون لەھەق وازی لێ نەھێنن و بەردەوام بن لەسەری. info

• فضيلة العلم والرحلة في طلبه، واغتنام لقاء الفضلاء والعلماء وإن بعدت أقطارهم.
ئەم ئایەتانە فەزیڵەتی عیلم و زانست و گەڕان بەدوایدا دەردەخەن، وە بە فورسەت گرتنی ئەو کاتانەی دەگەیت بە زانا و دانایەک تاوەکو لە زانست و زانیارییەکەی بەھرەمەند بیت، ئەگەر چی گەیشتن بەو زانایانەیش ناڕەحەت بێت و ڕێگا بۆ گەیشتن پێیان دوور بێت. info

• الحوت يطلق على السمكة الصغيرة والكبيرة ولم يرد في القرآن لفظ السمك، وإنما ورد الحوت والنون واللحم الطري.
وشەی (حوت) بۆ ماسی بچوک و گەورەیش بەکار دێت، لە قورئانی پیرۆزدا وشەی (سمک) نەھاتووە، بەڵکو وشەی (حوت) و (نون) و ( گۆشتی تەڕ و پاراو ) ھاتووە. info