ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
64 : 17

وَٱسۡتَفۡزِزۡ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتَ مِنۡهُم بِصَوۡتِكَ وَأَجۡلِبۡ عَلَيۡهِم بِخَيۡلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكۡهُمۡ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِ وَعِدۡهُمۡۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا

ھەر کەسێک لەوان تۆ پێی دەوێریت بە بانگەوازەکەت سوک و ڕیسوایان بکەیت بۆ ئەوەی سەرپێچی من بکەن ئەوا درێغی مەکە و بیکە، وە بەگشت لەشکری سوار و پیادەتەوە، ئەوانەی دێن بەدەم بانگەوازەکەتەوە و گوێڕایەڵیت دەکەن بۆیان بڕۆ و گومڕایان بکە، وە ببە بەھاوبەشیان لە ماڵیاندا بەوەی ھەرچی ڕێگای ناشەرعی و حەرامە بۆیان بڕازێنەوە بۆ ماڵ پەیدا کردن، وە بەشداریان بکە لە مناڵیشیاندا بەوەی زینا و داوێن پیسیان لا جوان و ڕازاوە بکەیت کە مناڵیان بە زینا ببێت، وە بەناوی غەیری خواوە ناو بنرێن، وەک (عبدالعزی و عبد المنات) وە بەڵێنی درۆ و ئومێد و ھیوای ناڕەوایان لابڕازێنەوە، بەو جۆرە بەڵێنیان پێ بدە، وە ھەرچی بەڵێنی شەیتانە ھەموی درۆیە، بۆ ئەوەی لەخشتەیان بەرێت و بیاخەڵەتێنێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• من رحمة الله بالناس عدم إنزاله الآيات التي يطلبها المكذبون حتى لا يعاجلهم بالعقاب إذا كذبوا بها.
یەکێک لە میھرەبانییەکانی خوای گەورە بۆ بەندەکانی ئەوەیە ئەو بەڵگە و نیشانانە دانابەزێنێت کە خۆیان داوای دەكەن ، تاوەکو ئەگەر باوەڕیان پێ نەکرد خێرا سزایان نەدات. info

• ابتلى الله العباد بالشيطان الداعي لهم إلى معصية الله بأقواله وأفعاله.
خوای گەورە بەندەکانی بە شەیتان تاقی کردوەتەوە، کە بانگیان دەکات بۆ سەرپێچی خوای گەورە بە گوفتار وکردەوەکانی. info

• من صور مشاركة الشيطان للإنسان في الأموال والأولاد: ترك التسمية عند الطعام والشراب والجماع، وعدم تأديب الأولاد.
یەکێک لە شێوازەکانی بەشداری کردنی شەیتان لەگەڵ مرۆڤدا ئەوەیە شەیتان بەشداری مرۆڤ دەکات لە ماڵ و سامان و منداڵیدا، وەک ئەوەی وایان لێدەکات ناوی خوای گەورە نەھێنن لەکاتی خواردن و خواردنەوە و سەرجێی کردن لەگەڵ خێزانی، وە واز لە پەروەردەکردن و فێرکردنی ئادابی جوانی مناڵەکانی بھێنێت. info