ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
35 : 17

وَأَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ إِذَا كِلۡتُمۡ وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ وَأَحۡسَنُ تَأۡوِيلٗا

کاتێک پێوانە بۆ خەڵکی دەکەن بە تەواوی بۆیان بپێون و ھیچی لێ کەم مەکەن، وە کێشانەیشتان دەبێت بەتەرازووی دادگەرانە بێت، کە ھیچی لێ کەم نەبێت و ھیچیشی لێ نەفەوتێت، کێشان و پێوانە بەو شێوەیە چاکتر و باشترە بۆتان لە دونیا و دواڕۆژیشدا، وە سەرەنجامی باشیشی ھەیە لە لای خوای گەورە لە تەرازوو بازی کردن لە پێوانە و کێشانەدا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الأدب الرفيع هو رد ذوي القربى بلطف، ووعدهم وعدًا جميلًا بالصلة عند اليسر، والاعتذار إليهم بما هو مقبول.
ئەدەبی بەرز و بڵند ئەوەیە بەشێوەیەکی جوان و نەرم و نیان وەڵامی خزم و کەسەکانت بدەیتەوە، وە بەڵێنی جوانیشیان بدەیتێ ئەگەر خوای گەورە دەسەڵاتی دایت خزمایەتیان لەگەڵ دەکات و یارمەتیان دەدات، وە بەشێوەیەکی جوانیش پۆزشیان بۆ بھێنیتەوە. info

• الله أرحم بالأولاد من والديهم؛ فنهى الوالدين أن يقتلوا أولادهم خوفًا من الفقر والإملاق وتكفل برزق الجميع.
خوای گەورە میھرەبانترە بە مناڵان لە دایک و باوکی خۆیان، ڕێگری کردووە لە دایک و باوک لەترسی ھەژاری و نەداری مناڵی خۆیان بکوژن، وە ڕزق و ڕۆزی ئەوانیشی گرتووەتە ئەستۆی خۆی و دابینی کردووە. info

• في الآيات دليل على أن الحق في القتل للولي، فلا يُقْتَص إلا بإذنه، وإن عفا سقط القصاص.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کوشتنەوە مافی خزم و کەسوکاری کوژراوەکەیە، نابێت بەبێ ئیزن و مۆڵەتی ئەوان تۆڵەی لێ بسێنرێتەوە، خۆ ئەگەر ئەوان لە مافی خۆیان خۆش بوون، ئیتر کەس مافی کوشتنەوەی بکوژەکەی نییە. info

• من لطف الله ورحمته باليتيم أن أمر أولياءه بحفظه وحفظ ماله وإصلاحه وتنميته حتى يبلغ أشده.
یەکێک لە ڕەحم و میھرەبانییەکانی خوای گەورە بۆ ھەتیوان ئەوەیە فەرمانی کردووە بە لێپرسراوەکانیان کە خۆیان و ماڵ وسامانیشیان بپارێزن، وە ھەوڵبدەن کە ماڵ و سامانەکەیان گەشە پێ بدەن تائەو کاتەی باڵغ و ژیر دەبن و ماڵەکەیان بۆ دەگێڕنەوە. info