ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
28 : 17

وَإِمَّا تُعۡرِضَنَّ عَنۡهُمُ ٱبۡتِغَآءَ رَحۡمَةٖ مِّن رَّبِّكَ تَرۡجُوهَا فَقُل لَّهُمۡ قَوۡلٗا مَّيۡسُورٗا

ئەگەر ڕووت لەو کەسانە وەرچەرخاند و لەبەر ئەوەی ماڵ و سامانت نەبوو ھیچ نەبوو بیاندەیتێ، وە چاوەڕوانی ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارت دەکرد تاوەکو لە ئایندەدا شتێکت بداتێ، ئەوە دەکرێت بەقسەیەکی نەرم و نیان و خۆش لەگەڵیان بدوێیت و بەڕێیان بکەیت، وەک ئەوەی نزای بەرەکەتی ڕزق و ڕۆزییان بۆ بکەیت، یان بەڵێنیان بدەیتێ ھەرکاتێک خوای گەورە ماڵ و سامانی پێ بەخشیت تۆ بەشی ئەوانی لێدەدەیت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الأدب الرفيع هو رد ذوي القربى بلطف، ووعدهم وعدًا جميلًا بالصلة عند اليسر، والاعتذار إليهم بما هو مقبول.
ئەدەبی بەرز و بڵند ئەوەیە بەشێوەیەکی جوان و نەرم و نیان وەڵامی خزم و کەسەکانت بدەیتەوە، وە بەڵێنی جوانیشیان بدەیتێ ئەگەر خوای گەورە دەسەڵاتی دایت خزمایەتیان لەگەڵ دەکات و یارمەتیان دەدات، وە بەشێوەیەکی جوانیش پۆزشیان بۆ بھێنیتەوە. info

• الله أرحم بالأولاد من والديهم؛ فنهى الوالدين أن يقتلوا أولادهم خوفًا من الفقر والإملاق وتكفل برزق الجميع.
خوای گەورە میھرەبانترە بە مناڵان لە دایک و باوکی خۆیان، ڕێگری کردووە لە دایک و باوک لەترسی ھەژاری و نەداری مناڵی خۆیان بکوژن، وە ڕزق و ڕۆزی ئەوانیشی گرتووەتە ئەستۆی خۆی و دابینی کردووە. info

• في الآيات دليل على أن الحق في القتل للولي، فلا يُقْتَص إلا بإذنه، وإن عفا سقط القصاص.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کوشتنەوە مافی خزم و کەسوکاری کوژراوەکەیە، نابێت بەبێ ئیزن و مۆڵەتی ئەوان تۆڵەی لێ بسێنرێتەوە، خۆ ئەگەر ئەوان لە مافی خۆیان خۆش بوون، ئیتر کەس مافی کوشتنەوەی بکوژەکەی نییە. info

• من لطف الله ورحمته باليتيم أن أمر أولياءه بحفظه وحفظ ماله وإصلاحه وتنميته حتى يبلغ أشده.
یەکێک لە ڕەحم و میھرەبانییەکانی خوای گەورە بۆ ھەتیوان ئەوەیە فەرمانی کردووە بە لێپرسراوەکانیان کە خۆیان و ماڵ وسامانیشیان بپارێزن، وە ھەوڵبدەن کە ماڵ و سامانەکەیان گەشە پێ بدەن تائەو کاتەی باڵغ و ژیر دەبن و ماڵەکەیان بۆ دەگێڕنەوە. info