ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
101 : 17

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ تِسۡعَ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖۖ فَسۡـَٔلۡ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ إِذۡ جَآءَهُمۡ فَقَالَ لَهُۥ فِرۡعَوۡنُ إِنِّي لَأَظُنُّكَ يَٰمُوسَىٰ مَسۡحُورٗا

بێگومان نۆ نیشانە و موعجیزەی ڕوونمان بەخشییە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) تاوەکو شاھیدی بدەن لەسەر ڕاستگۆیی ئەو، ئەوانیش بریتی بوون لە: گۆچانەکەی دەستی و دەستی درەوشاوەی و ساڵانی گرانی و کەم بوونەوەی بەروبووم، و لافاو، ھاتنی کوللە و ئەسپێ و بۆق و خوێن، جا ئەی پێغەمبەری خوا لە جولەکەکانی بەنی ئیسرائیل بپرسە کاتێک موسا ئەو نیشانە و بەڵگانەی ھێنا بۆ باوباپیرانیان، ئەو کاتە فیرعەون بە موسای وت: ئەی موسا بەڕاستی من گومانم وایە کە تۆ جادووت لێکرابێت، چونکە تۆ شتی نامۆ و سەیر و سەمەرە دەکەیت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الله تعالى هو المنفرد بالهداية والإضلال، فمن يهده فهو المهتدي على الحقيقة، ومن يضلله ويخذله فلا هادي له.
(اللە تعالی) تەنھا خۆی بەڕەحم و میھرەبانی خۆی تەوفیقی خەڵکی دەدات بۆ ھیدایەت وەرگرتن، یان بەپێچەوانەوە بە دادگەری خۆی گومڕایان دەکات، ھیدایەتی ھەرکەسیدا، ئەوە بەڕاستی ھیدایەتدراوە، وە ھەرکەسیشی گومڕا و سەرلێشێواو و ڕیسوا کرد ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات و ڕێنمونی بکات . info

• مأوى الكفار ومستقرهم ومقامهم جهنم، كلما سكنت نارها زادها الله نارًا تلتهب.
جێگا و مەئوای بێباوەڕان و شوێنی مانەوەیان ئاگری دۆزەخە، ھەرکاتێکیش گڕ و بڵێسەی کەم بوویەوە، جارێکی تر خوای گەورە ھەڵیدەگرسێنێتەوە و تاوی دەداتەوە. info

• وجوب الاعتصام بالله عند تهديد الطغاة والمُسْتَبدين.
ئەو کاتەی ملھوڕان و ستەمکاران ھەڕەشە لە باوەڕداران دەکەن، پێویستە باوەڕدارانیش لە بەرامبەردا دەست بگرن بە بیروباوەڕەکەیانەوە و تەنھا خوای گەورە بەپشت و پەنای خۆیان بزانن، وە داوای سەرکەوتن لەو بکەن. info

• الطغاة والمُسْتَبدون يلجؤون إلى استخدام السلطة والقوة عندما يواجهون أهل الحق؛ لأنهم لا يستطيعون مواجهتهم بالحجة والبيان.
ھەمیشە ملھوڕان و ستەمکاران لە ھەموو چەرخ و سەردەمێکدا ڕەوشتیان وابووە کاتێک لەگەڵ باوەڕداران ڕووبەڕوو دەبنەوە پەنا دەبەنە بەر بەکارھێنانی ھێز و دەسەڵاتی خۆیان، چونکە ئەوان ناتوانن بەبەڵگە و نیشانە ڕووبەڕووی باوەڕداران ببنەوە، بۆیە لە کۆتاییەوە کاتێک زانیان ھیچیان پێ نەماوە و دەدۆڕین پەنا دەبەنە بەر ھێز و ھەڕەشەکردن و ئازاردانی باوەڕداران، وەک ئەوەی فیرعەون کردی لەگەڵ موسا و شوێنکەوتوانی. info