ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
95 : 16

وَلَا تَشۡتَرُواْ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ ثَمَنٗا قَلِيلًاۚ إِنَّمَا عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

ئەو پەیمان و بەڵێنەی بە خوای گەورەتان داوە مەیگۆڕنەوە بەنرخ و بەھایەکی کەم و مەیشکێنن، بێگومان بن ئەو خێر و پاداشتەی لە دونیا دەستان دەکەوێت لە سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی جەنگ، وە لە ڕۆژی دواییشدا لەنیعمەت و بەخششی ھەتاھەتایی پێتان دەبەخشێت باشتر و چاکترە لەو شتە کەمەی لەدونیا لەبەرامبەر شکاندنی پەیمان و بەڵێنەکانتان بەدەستی دەھێنن ئەگەر بزانن و ھەستی پێ بکەن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• العمل الصالح المقرون بالإيمان يجعل الحياة طيبة.
کاروکردەوەی چاکە ھاوشانی باوەڕ و ئیمان بێت بە خوای گەورە ؛ ژیانێکی بەختەوەر بۆ خاوەنەکەی لە دونیا و دواڕۆژدا مسۆگەر دەکات. info

• الطريق إلى السلامة من شر الشيطان هو الالتجاء إلى الله، والاستعاذة به من شره.
ڕێگای سەلامەت بوون و خۆپاراستن لە شەڕ و خراپەی شەیتان تەنھا بەوە دەبێت مرۆڤی باوەڕدار ھانا و ھاوار بۆ خوا ببات و پەنا بە ئەو زاتە مەزنە بگرێت لە شەڕ و خراپەکانی. info

• على المؤمنين أن يجعلوا القرآن إمامهم، فيتربوا بعلومه، ويتخلقوا بأخلاقه، ويستضيئوا بنوره، فبذلك تستقيم أمورهم الدينية والدنيوية.
پێویستە باوەڕداران قورئانی پیرۆز بکەنە پێشەنگی خۆیان، لەسەر زانست و زانیارییەکانی قورئان خۆیان پەروەردە بکەن، وە بە ڕەوشتە جوانەکانی خۆیان بڕازێننەوە، وە بە نور و ڕوناکی ئەو دڵیان ئاوەدان بکەنەوە، بەم شێوەیە کاروباری دونیا و دینیان ڕاست و دروست دەبێت. info

• نسخ الأحكام واقع في القرآن زمن الوحي لحكمة، وهي مراعاة المصالح والحوادث، وتبدل الأحوال البشرية.
نەسخ و گۆڕینی حوکمەکانی قورئان بۆ حوکمی تر لە قورئان و لە سەردەمی دابەزینی وەحیدا لەبەر بوونی ھەر حیکمەتێک بێت ڕوویان داوە، یەکێک لەو حیکمەتانە بریتییە لە ڕەچاو کردنی بەرژەوەندیەکان و ڕووداوەکانی ڕۆژگار، وە گۆڕانکاری لەباری گوزەرانی مرۆڤەکان. info