ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
111 : 16

۞ يَوۡمَ تَأۡتِي كُلُّ نَفۡسٖ تُجَٰدِلُ عَن نَّفۡسِهَا وَتُوَفَّىٰ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا عَمِلَتۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو ڕۆژەیان بۆ بکە لەبەر گەورەیی و ناڕەحەتییەکەی ھەموو کەسێک دەست دەکات بە بیانوو هێنانەوە وبەرگری کردن لەنەفسی خۆی نەک بەرگری کردن لە کەسانی تر، لەو ڕۆژەدا ھەموو کەسێک تۆڵە و پاداشتی کاروکردەوەی خۆی لەچاکە وخراپە وەردەگرێت، وە ھیچ ستەمێکیان لێ ناکرێت، بە کەمکردنەوەى چاکەکانیان وە تاوان و گوناھی زیادیشیان بۆ نانوسرێت. info
التفاسير:

external-link copy
112 : 16

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا قَرۡيَةٗ كَانَتۡ ءَامِنَةٗ مُّطۡمَئِنَّةٗ يَأۡتِيهَا رِزۡقُهَا رَغَدٗا مِّن كُلِّ مَكَانٖ فَكَفَرَتۡ بِأَنۡعُمِ ٱللَّهِ فَأَذَٰقَهَا ٱللَّهُ لِبَاسَ ٱلۡجُوعِ وَٱلۡخَوۡفِ بِمَا كَانُواْ يَصۡنَعُونَ

خوای گەورە نموونەی شارێک لە خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی دەھێنێتەوە - کە مەبەست پێی شاری مەککەیە- ، ھێمنی و ئارامی و ئاسوودەیی باڵی بەسەردا کێشاوە، کەچی خەڵکی لەملاو ئەولای ئەوانەوە دەڕفێنران وتاڵان دەکران، ئەم شارە (مەککە) خوای گەورە کارێکی وای لەگەڵ کردبوون ڕزق و ڕۆزی و نیعمەتێکی زۆری لەھەموو لایەکەوە بۆ دەھات، کەچی لەبری ئەوەی خەڵکەکەی شوکر وسوپاسی خوا بکەن دەستیان کرد بە ناشکوری و کوفر کردن بە ناز و نیعمەت و بەخششەکانی، خوای گەورەش لە تۆڵەی ئەو کارەیاندا تووشی برسێتی و قات و قڕی و ترسێکی زۆری کردن بەشێوەیەک بەسەر ڕوخسار و لاشەیان دیار بوو، تووشی دڵەڕاوکێ و لاوازی جەستە بوو بوون، تا وای لێھاتبوو ئەو ترس و دڵەڕاوکێیە وەک جلوبەرگ بەردەوام لەگەڵیان بوو، ئەویش بەھۆی کردەوە خراپەکانی خۆیانەوە لە کوفر و بەدرۆخستنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
113 : 16

وَلَقَدۡ جَآءَهُمۡ رَسُولٞ مِّنۡهُمۡ فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمُ ٱلۡعَذَابُ وَهُمۡ ظَٰلِمُونَ

خەڵکی مەککە لە خۆیان پێغەمبەرێکیان بۆ ھات، بە ئەمانەت پارێز و ڕاستگۆ ناسراوە لەلایان، ئەویش موحەممەد بوو (صلی اللە علیە وسلم) ، کەچی ئەوەی لای پەروەردگارییەوە ھێنابووی باوەڕیان پێ نەکرد و بەدرۆیان زانی، خوای گەورەش سزای سەخت و دژوار و برسێتی و ترسی بۆ ناردنە خوارەوە، چونکە ئەوانە ستەمیان لە خۆیان کرد لەبەر ئەوەی خۆیان دووچاری لەناوبردن کردەوە کاتێک ھاوەڵ و ھاوبەشیان بۆ خوا دانا و باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد و بەدرۆیان زانی. info
التفاسير:

external-link copy
114 : 16

فَكُلُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَٰلٗا طَيِّبٗا وَٱشۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ إِيَّاهُ تَعۡبُدُونَ

دەسا ئەی بەندەکان لەو ڕزق و ڕۆزی و نیعمەتە پاک و حەڵاڵانە بخۆن کە پەروەردگاری پاکوبێگەرد پێی بەخشیوون، وە سوپاس و شکوری خوای گەورە بکەن لەسەر ئەو نیعمەت و بەخششانەی پێی داون، ئەویش بەوەی دان بنێن بەوەی ئەو نیعمەتانە لەلایەن خواوەیە و لە ڕەزامەندی ئەویشدا بەکاری بھێنن، ئەگەر ڕاست دەکەن ئێوە تەنھا ھەر ئەو دەپەرستن و ھاوەڵ و ھاوبەشی بۆ دانانێن. info
التفاسير:

external-link copy
115 : 16

إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحۡمَ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيۡرِ ٱللَّهِ بِهِۦۖ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ غَيۡرَ بَاغٖ وَلَا عَادٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرتان : گۆشتی ھەموو مردارەوە بوویەک کە سەرنەبڕا بێت لەو ئاژەڵانەى گۆشتیان حەڵاڵە وخوێنی ڕۆشتوو وگۆشتی بەراز و سوود وەرگرتن لە ھەموو پارچەکانی وهەروەها گۆشتی ئەو سەربڕاوەی بۆ جگە لە خوا سەربڕابێت، ئەم حەرام کردنە لە کاتێکدا دەبێت مرۆڤ بە ڕەزامەندی خۆی بیانخوات، بەڵام ئەگەر کەسێک ناچاری وای لێکرد پەنا بۆ خواردنی ئەوانەی باسکران ببات، بەڵام ئارەزووی بۆ خواردنی ئەو حەرام کراوانە نەبوو، وە زیادەڕۆیی نەکرد لە خواردنیدا، ئەوا ھیچ گوناھی ناگات، چونکە بەڕاستی خوای گەورە لێبووردەیە، لە گوناھی خواردنی ئەو حەرامە دەبورێت ، چونكە لەبەر ناچاری خواردوویەتی، وە خوای گەورە زۆریش میھرەبانە بەرامبەری، کاتێک لەبەر پێویستی و ناچاری ڕێگای داوە بەخواردنی ئەو حەرامکراوانە. info
التفاسير:

external-link copy
116 : 16

وَلَا تَقُولُواْ لِمَا تَصِفُ أَلۡسِنَتُكُمُ ٱلۡكَذِبَ هَٰذَا حَلَٰلٞ وَهَٰذَا حَرَامٞ لِّتَفۡتَرُواْ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفۡتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ لَا يُفۡلِحُونَ

ئەی بتپەرست و موشریکینە بەزمان و سەرزارەکی و بەبێ بوونی ھیچ بەڵگەیەک لە خوتانەوە درۆ بۆ خوا ھەڵمەبەستن و بڵێن: ئەم شتە حەڵاڵە و ئەو شتە حەرامە، بەو مەبەستەی کە درۆ بۆ خوا ھەڵبەستن بەوەی شتێک حەرام بکەن ؛ خوای گەورە حەرامی نەکردبێت، یان شتێک حەڵاڵ بکەن خوای گەورە حەڵاڵی نەکردبێت، بێگومان ئەوانەی درۆ بۆ خوا ھەڵدەبەستن سەرفراز و سەرکەتوو نابن، وە ڕزگاریان نابێت لەوەی لێی ڕادەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
117 : 16

مَتَٰعٞ قَلِيلٞ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ

ئەوانە کەمێک لە ژیانی بێ نرخی دونیایان پێ دەدرێت بەوەی شوێن ھەوا و ئارەزووی خۆیان دەکەون لەم دونیایەدا، وە لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی بە ئێش و ئازاریان بۆ ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
118 : 16

وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمۡنَا مَا قَصَصۡنَا عَلَيۡكَ مِن قَبۡلُۖ وَمَا ظَلَمۡنَٰهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ

بە تایبەت لەسەر جولەکەمان حەرام کرد - ئەی پێغەمبەر - هەروەكو پێشتر بۆمان باسکردیت (لە سورەتی الأنعام لە ئایەتی -١٤٦-) کە باس لە حەرام کردنی ئاژەڵ و باڵندەی نینۆک و چڕنوکدار و بەزی مانگا و مەڕ دەکات جگە لە بەز و چەوری پشت و ڕیخۆڵە و سەر ئێسکیان نەبێت، ئێمە کاتێک ئەوانەمان لەسەر حەرام کردن ستەممان لێ نەکردن، بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد، کاتێک ھۆکارەکانی ئەو سزایەیان ئەنجامدا، ئێمەیش لەبەرامبەر ئەو خراپەکاریەیاندا تۆڵەمان لێ کردنەوە، بۆیە وەک سزایەک بۆیان ئەو شتانەمان لەسەر حەرام کردن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الجزاء من جنس العمل؛ فإن أهل القرية لما بطروا النعمة بُدِّلوا بنقيضها، وهو مَحْقُها وسَلْبُها ووقعوا في شدة الجوع بعد الشبع، وفي الخوف والهلع بعد الأمن والاطمئنان، وفي قلة موارد العيش بعد الكفاية.
پاداشت لە ڕەگەز و ھاوشێوەی کاروکردەوەیە، بێگومان خەڵکی گوندەکە (مەبەست پێی مەککە) یە کاتێک نیعمەت و بەخششەکەی خوایان بەکەم و بێ نرخ زانی و سوپاسی خوایان لەسەر نەکرد ، خوای گەورەیش بۆی گۆڕین بە پێچەوانەکەی، کە بریتی بوو لە لەناو بردن و لێسەندنەوەی نیعمەتەکانی خۆی، دووچاری برسیەتییەکی خراپی کردن دوای ئەوەی تێر بوو بوون لێی، وە دوای ئەوەی لەناز و نیعمەتی ئەمن و ئاسایشدا بوون خوای گەورە دووچاری ترس و بیم و دڵەڕاوکێی کردن، وە دووچاری کەمی پێداویستیەکانی ژیانی کردن دوای ئەوەی ھەر کەسێک خوای گەورە ھێندەی پێدابوو کە بەشی ژیان و گوزەرانی خۆی دەکرد. info

• وجوب الإيمان بالله وبالرسل، وعبادة الله وحده، وشكره على نعمه وآلائه الكثيرة، وأن العذاب الإلهي لاحقٌ بكل من كفر بالله وعصاه، وجحد نعمة الله عليه.
واجبە مرۆڤ باوەڕ بە خوای گەورە و پێغەمبەرەکان بھێنێت، وە بە تەنھایش خوای گەورە بپەرستێت، وە سوپاس و شوکری پەروەردگاری بکات لەسەر ئەو نیعمەت و بەخششە زۆرانەی پێی داوە، وە بێگومان سزای خوای گەورەش دووچاری ھەر کەسێک دەبێت کە باوەڕی بەخوا نەبێت و سەرپێچی فەرمانەکانی بکات و نکۆڵی لەو نیعمەتە زۆر و زەبەندانە بکات کە خوای گەورە پێی بەخشیوە. info

• الله تعالى لم يحرم علينا إلا الخبائث تفضلًا منه، وصيانة عن كل مُسْتَقْذَر.
خوای گەورە وەک فەزڵی خۆی و پاراستنی بەندەکانی لە شتە قێزەونەکان جگە لەشتە پیس و پۆخڵەکان ھیچ شتێکی تری لەسەر حەرام نەکردوین. info