ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
15 : 14

وَٱسۡتَفۡتَحُواْ وَخَابَ كُلُّ جَبَّارٍ عَنِيدٖ

پێغەمبەرەکانیش لە خوای گەورە پاڕانەو و داوایان لێکرد کە سەریان بخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، ئیتر ئەوە بوو خوای گەورە سەری خستن، وە ھەموو کەسێکی ملھوڕ و ستەمکار و خۆبەزلزان لەبەرامبەر ھەق و راستی نائومێد و خەسارۆمەند بوون، وە ھەرکاتێکیش ھەق و ڕاستی دەربکەوێت ئەو شوێنی ناکەوێت و دژایەتی دەکات. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• أن الأنبياء والرسل بشرٌ من بني آدم، غير أن الله تعالى فضلهم بحمل الرسالة واصطفاهم لها من بين بني آدم.
پێغەمبەران و نێرراوانی خوای گەورە ھەموویان مرۆڤن و لە نەوەی ئادەمن، تەنھا ھێندە ھەیە خوای گەورە بە پەیامەکەی خۆی فەزڵی ئەوانی داوە بەسەر خەڵکی تردا، وە لە نێو نەوەکانی ئادەمدا ھەڵیبژاردوون بۆ ھەڵگرتنی ئەو ئەمانەتە گەورەیە. info

• على الداعية الذي يريد التغيير أن يتوقع أن هناك صعوبات جَمَّة سوف تقابله، ومنها الطرد والنفي والإيذاء القولي والفعلي.
ئەو بانگخوازەی دەیەوێت گۆڕانکاری دروست بکات دەبێت ئەوە بزانێت ڕووبەڕووی ناڕەحەتی و کێشەی گەورە دەبێتەوە، لە نێو ئەو ناڕەحەتیانەدا ڕووبەڕووی دەرکردن و دوورخستنەوە و لێدان و ئازاردانی جەستەیی و دەروونیش دەبێتەوە. info

• أن الدعاة والصالحين موعودون بالنصر والاستخلاف في الأرض.
بانگخوازان و پیاوچاکان بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە کە خوای گەورە سەریان دەخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، وە دەیانکات بەجێنشینیش لەسەر زەوی. info

• بيان إبطال أعمال الكافرين الصالحة، وعدم اعتبارها بسبب كفرهم.
ئەم ئایەتانە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە کە کاروکردەوەی چاکی بێباوەڕان لای خوای گەورە بەتاڵە و ھیچ کێش و قورساییەکی نییە لە تەرازووی خوادا، وە لەبەر کوفر و بێباوەڕیەکەیان ھیچ گرنگیەکی نییە. info