ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
19 : 13

۞ أَفَمَن يَعۡلَمُ أَنَّمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ ٱلۡحَقُّ كَمَنۡ هُوَ أَعۡمَىٰٓۚ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ

- ئەی پێغەمبەر - ئایا یەکسان و چوون یەکە ئەو کەسەی دەزانێت ئەوەی خوای گەورە بۆ تۆی دابەزاندووە ھەق و ڕاستە و ھیچ گومان و دوودڵی تێدا نییە، کەسێکی باوەڕدارە و وەڵامی پەروەردگار دەداتەوە، ئایا وەک ئەو کەسە وایە لە ئاست ھەق و ڕاستی خۆی کوێر دەکات و باوەڕ ناھێنێت و وەڵامی بانگەوازی خوا ناداتەوە، بێگومان خاوەن بیروھۆش و عەقڵە ساغەکان پەند و ئامۆژگاری لەمە وەردەگرن. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 13

ٱلَّذِينَ يُوفُونَ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ وَلَا يَنقُضُونَ ٱلۡمِيثَٰقَ

ئەوانەی کە وەڵامی بانگەوازەکەی خوایان دایەوە، ئەوانە ئەو کەسانەن کە وەفا دەکەن بەو پەیمانەی بە خوایان داوە، یان ئەو پەیمانەی بە خەڵکییان داوە، وە ئەو پەیمانە دووپاتکراوەیش بە خوایان داوە یان بەخەڵکیان داوە ھەڵی ناوەشێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 13

وَٱلَّذِينَ يَصِلُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيَخۡشَوۡنَ رَبَّهُمۡ وَيَخَافُونَ سُوٓءَ ٱلۡحِسَابِ

ئەوانە ئەو کەسانەن ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردوون بەگەیاندن و بەجێھێنانی مافی خزمایەتی بەجێی دەھێنن و نایبچڕێنن، وە لەپەروەرگاری خۆیان دەترسن، ترسێک وایان لێدەکات فەرمانەکانی ئەو جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە سەرپێچیەکانی، وە دەترسن لەوەی خوای گەورە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات لەسەر ئەو گوناھ و تاوانانەی ئەنجامیانداوە، چونکە دەزانن ھەرکەس لێپیچینەوەی لەگەڵدا بکرێت تیاچووە. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 13

وَٱلَّذِينَ صَبَرُواْ ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ رَبِّهِمۡ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُواْ مِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ سِرّٗا وَعَلَانِيَةٗ وَيَدۡرَءُونَ بِٱلۡحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عُقۡبَى ٱلدَّارِ

ئەوانە ئەو کەسانەن ئارامیان گرتووە لەسەر فەرمانبەرداری و گوێڕایەڵی خوای گەورە، وە لەسەر ئەوەشی خوای گەورە قەدەری بۆ کردوون لەوەی پێیان خۆشە و لەوەشی پێیان ناخۆشە، وە لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە ئارامیشیان گرتووە لەسەر دوور کەوتنەوە لە سەرپێچییەکانی، وە نوێژەکانیان بە جوانترین شێوە ئەنجامداوە، وە لەو سەروەت وسامانەیشی پێمانداون و واجبمان کردووە لەسەریان بیبەخشن بەئاشکرا و بە نھێنی لێی دەبەخشن، بە نھێنی لێی دەبەخشن لەترسی ئەەوەی نەکەونە ناو ڕیا و ڕووپاماییەوە، وە بە ئاشکرایش لێی دەبەخشن تاوەکو خەڵکی تر چاویان لێ بکەن وئەوانیش ماڵ ببەخشن، وە بە ئەنجامدانی کار وکردەوەی چاک و جوان وەڵامی خراپەی خراپەکاران دەدەنەوە، ئا ئەوانەی ئەوە سیفات و ڕەوشت و ئاکاریانە لە ڕۆژی قیامەتدا عاقیبەت و سەرەنجامی باشیان دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 13

جَنَّٰتُ عَدۡنٖ يَدۡخُلُونَهَا وَمَن صَلَحَ مِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَأَزۡوَٰجِهِمۡ وَذُرِّيَّٰتِهِمۡۖ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يَدۡخُلُونَ عَلَيۡهِم مِّن كُلِّ بَابٖ

عاقیبەت وسەرەنجامی باش بریتییە لە بەھەشتانێک بە ئاسوودەیی دەچنە ناویەوە و بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، وە لەتەواوی ئەو ناز ونیعمەتەیش خوای گەورە پێیان دەبەخشێت ئەوەیە باوباپیران و دایکان و ژنان و مناڵانیشیان، ئەوانەیان کاری چاکە و باشیان کردووە لەبەر ڕێزنان لەمانە و خۆشبەختیان بە حورمەتەوە پێکەوە دەچنە ئەو بەھەشتانەوە، وە فریشتەکانیش لە ھەموو دەرگاکانەوە دەچنە لایان بۆ پیرۆزبایی لێکردن و بەخێرھاتنیان. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 13

سَلَٰمٌ عَلَيۡكُم بِمَا صَبَرۡتُمۡۚ فَنِعۡمَ عُقۡبَى ٱلدَّارِ

ھەرکاتێک ئەو فریشتانە بچن بۆ لایان سەلامیان لێدەکەن و پێیان دەڵێن: سەلامتان لەسەر بێت، واتا: پارێزراو بن لە ئافات و ناڕەحەتی بە ھۆی ئەوەی ئارامتان گرت لەسەر گوێڕایەڵی خوای گەورە، وە لەسەر تاڵی ئەو ناڕەحەتیانەی ھاتە ڕێگاتان، وە لەسەر دوورکەوتنەوە لەسەرپێچیەکانی پەروەردگار، ئای چەند چاک و باشە سەرەنجامی چاکی ئەو دواڕۆژ و جێگایە بەو شێوەیە بێت. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 13

وَٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهۡدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقۡطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱللَّعۡنَةُ وَلَهُمۡ سُوٓءُ ٱلدَّارِ

بەڵام ئەوانەی کەپەیمانی خۆیان لەگەڵ خوای گەورە لەپاش گرێدان و بەستنی و وەفای پێ ناکەن و ھەڵیدەوەشێننەوە، وە ئەوەشی خوای گەورە فەرمانی کردووە بە گەیاندن و بە جێھێنانی مافی خزمایەتی ئەوان نایگەیەنن و دەیپچڕێنن، وە لەسەر زەوی تاوان و خراپەکاری دەکەن، ئەوانە نەفرین و دووری لە میھرەبانی خوایان بۆ بڕاوەتەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا سەرەنجامی خراپیان دەبێت کە چوونە ناو دۆزەخە. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 13

ٱللَّهُ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ وَفَرِحُواْ بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا مَتَٰعٞ

ھەرکەسێک خوای گەورە ویستی لەسەر بێت ڕزق وڕۆزی بۆ فراوان و زۆر دەکات، وە ھەر کەسێکیش ئەو بیەوێت ڕزق و ڕۆزی لێ دەگرێتەوە، وە زۆری ڕزق و فراوان بوونی بەڵگە نییە لەسەر خۆشبەختی و بەختەوەری ئەو کەسەو خۆشەویستی خوا بۆی، وە ھەروەھا گرتنەوەی ڕزق وڕۆزی و کەمبوونەوەشی بەڵگە نییە لەسەر بەدبەختی و خراپەکاری ئەو کەسە، وە بێباوەڕان زیاد لەئەندازە دڵخۆشن بە ژیانی ئەم دونیایە و پاڵیان پێوەداوە و ئاسودەن پێی، خۆ ژیانی ئەم دونیایەش لەچاو ژیانی دواڕۆژ شتێکی کەم و لەزەت و خۆشیەکی کورت و بڕاوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 13

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ ءَايَةٞ مِّن رَّبِّهِۦۚ قُلۡ إِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِيٓ إِلَيۡهِ مَنۡ أَنَابَ

ئەوانەی بێباوەڕن بە خوای گەورە و بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی دەڵێن: ئەوە بۆ لەلایەن خوای گەورەوە موعجیزەیەکی بەرھەستی وەک موعجیزەکانی موسی وعیسی نەھات بۆ موحەممەد تاوەکو بەڵگە بێت لەسەر ڕاستی ئەو بانگەشەیەی دەیکات و ئێمەیش باوەڕی پێ بھێنین؟ جا - ئەی پێغەمبەر - تۆیش بەوانەی ئەو پێشنیارە دەکەن بڵێ: بێگومان خوای گەورە بە عەدل و دادگەری خۆی ھەرکەسێکی بوێت لەبەندەکانی گومڕایی دەکات، وە ھەرکەسێکیش تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای بە میھرەبانی و ڕەحمی خۆی ڕێنمونی دەکات، ھیدایەت و ڕێنمونی بەدەستی ئەوان نییە تاوەکو پەیوەستی بکەن بەھاتنی موعجیزە و نیشانەکان. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 13

ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَتَطۡمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكۡرِ ٱللَّهِۗ أَلَا بِذِكۡرِ ٱللَّهِ تَطۡمَئِنُّ ٱلۡقُلُوبُ

ئەوانەی خوای گەورە ھیدایەتی دان و ڕێنمونی کردون ئەوانە ئەو کەسانەن باوەڕیان ھێناوە، وە دڵەکانیان بە زیکر و یادی خوای گەورە بە (تەسبیح و تەحمید و سوپاس و ستایشی خوا)، وە بە خوێندن و گوێ لێگرتنی پەرتووکەکەی (قورئانەکەی) ئارام و ئاسودە دەبێت و ئۆقرە دەگرێت، جا چاک بزانن تەنھا بەیاد و زیکری خوا دڵەکان ئارام و ئاسودە دەبن و ئۆقرە دەگرن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الترغيب في جملة من فضائل الأخلاق الموجبة للجنة، ومنها: حسن الصلة، وخشية الله تعالى، والوفاء بالعهود، والصبر والإنفاق، ومقابلة السيئة بالحسنة والتحذير من ضدها.
ھاندانی خەڵکی بۆ کاری چاکە و باش لە کۆی ئەو ئاکار و ڕەوشتە بەرزانەیە کە دەبنە ھۆی چوونە بەھەشت، لەوانەیش: بەجێھێنانی سیلەی ڕەحم وخزمایەتی، وە لە خواترسان، وە وەفاکردن بەو پەیمان و بەڵێنانەی دەیدات، وە ئارام گرتن وبەخشینی ماڵ و سەروەت وسامان لە پێناو خوا، وە وەڵامدانەوەی کاری خراپە و نەشیاو بەکاری جوان و چاکە، وە ھۆشیار کردنەوەی خەڵکی لە پێچەوانەکەی. info

• أن مقاليد الرزق بيد الله سبحانه وتعالى، وأن توسعة الله تعالى أو تضييقه في رزق عبدٍ ما لا ينبغي أن يكون موجبًا لفرح أو حزن، فهو ليس دليلًا على رضا الله أو سخطه على ذلك العبد.
کلیلی دەرگاکانی ڕزق و ڕۆزی بەدەستی خوای گەورەیە (سبحانە وتعالی) وە ئەگەر خوای گەورە ڕزق و ڕۆزی بۆ ھەرکەسێک لە بەندەکانی زیاد و فراوان کرد یان تەنگ و کەمی کردەوە نابێت بکرێتە پێوەری دڵخۆشی یان خۆ دڵتەنگی وخەفەت خواردن، چونکە ئەوە بەڵگە نییە لەسەر ڕەزامەندی خوای گەورە یان توڕەیی ئەو لەو بەندانەی فراوانی دەکات بۆیان یان تەنگ و کەمی دەکاتەوە لەسەریان. info

• أن الهداية ليست بالضرورة مربوطة بإنزال الآيات والمعجزات التي اقترح المشركون إظهارها.
بێگومان ھیدایەت و ڕێنمونی مەرج نییە پەیوەست بکرێت بەھاتنە خوارەوەی ئەو نیشانە و بەڵگە و موعجیزانەی بتپەرست و موشریکەکان داوایان دەکرد کە خوای گەورە ئاشکرای بکات بۆیان. info

• من آثار القرآن على العبد المؤمن أنه يورثه طمأنينة في القلب.
یەکێک لە کاریگەرییەکانی قورئان لەسەر بەندەی باوەڕدار، ئەوەیە قورئان خویندن و گوێ لێگرتن و زیکر و یادی خوا ئارامی و ئاسودەیی بەدڵەکان دەبەخشێت و ئۆقرەیان پێدەگرێت. info