ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
29 : 12

يُوسُفُ أَعۡرِضۡ عَنۡ هَٰذَاۚ وَٱسۡتَغۡفِرِي لِذَنۢبِكِۖ إِنَّكِ كُنتِ مِنَ ٱلۡخَاطِـِٔينَ

وە ڕووی کردە یوسف و پێی وت: ئەی یوسف تۆیش ئەم ڕووداوە پەردە پۆش بکە و لای کەس باسی مەکە، وە تۆیش ئەی ژن داوای لێبوردن بۆ گوناھەکەت بکە، چونکە بەڕاستی بە ھۆی ئەوەی ویستووتە کە یوسف بۆ خۆت ڕام بھێنیت لە گوناھکارانیت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• قبح خيانة المحسن في أهله وماله، الأمر الذي ذكره يوسف من جملة أسباب رفض الفاحشة.
ناشیرینی و قێزەونی خیانەت کردن لە ماڵ و خێزانی ئەو کەسەی کە چاکەی لە گەڵ کردووە، ئەمەش یەکێک بوو لەو ھۆیانەی کە یوسف باسی کردن کە نەچێت بەدەم داوای ئەو ژنەوە. info

• بيان عصمة الأنبياء وحفظ الله لهم من الوقوع في السوء والفحشاء.
ڕوونکردنەوە و بەیان کردنی ئەوەی پێغەمبەران خوای گەورە پاراستونی لە گوناھ و تاوان و داوێن پیسی. info

• وجوب دفع الفاحشة والهرب والتخلص منها.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار خۆی بپارێزێت لە خراپە و داوێن پیسی و لێی ڕابکات. info

• مشروعية العمل بالقرائن في الأحكام.
كاركردن بە هەندێك بەڵگە و نیشانەی كە نزیكت دەكاتەوە لە ئاشكراكردنی سەرە داوی تاوانەكان كارێكی مەشروع و ڕێگا پێدراوە. info