ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
26 : 12

قَالَ هِيَ رَٰوَدَتۡنِي عَن نَّفۡسِيۚ وَشَهِدَ شَاهِدٞ مِّنۡ أَهۡلِهَآ إِن كَانَ قَمِيصُهُۥ قُدَّ مِن قُبُلٖ فَصَدَقَتۡ وَهُوَ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ

یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەو بوو داوای کاری خراپ و داوێن پیسی لە من کرد، بەڵام من ئەو کارەم نەویست لێی، ئەوە بوو شاهیدێكی لە خزمانی خۆی شاھیدیدا و وتی: ئەگەر کراسەکەی یوسف لە پێشەوە دڕابێت ئەوە بەڵگە و نیشانەی ئەوەیە کە ژنەکەی عەزیزی میسر ڕاست دەکات، چونکە ئەوە دەگەیەنێت ئەو ژنە بەرگری لە خۆی کردووە، وە یوسف درۆ دەکات. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• قبح خيانة المحسن في أهله وماله، الأمر الذي ذكره يوسف من جملة أسباب رفض الفاحشة.
ناشیرینی و قێزەونی خیانەت کردن لە ماڵ و خێزانی ئەو کەسەی کە چاکەی لە گەڵ کردووە، ئەمەش یەکێک بوو لەو ھۆیانەی کە یوسف باسی کردن کە نەچێت بەدەم داوای ئەو ژنەوە. info

• بيان عصمة الأنبياء وحفظ الله لهم من الوقوع في السوء والفحشاء.
ڕوونکردنەوە و بەیان کردنی ئەوەی پێغەمبەران خوای گەورە پاراستونی لە گوناھ و تاوان و داوێن پیسی. info

• وجوب دفع الفاحشة والهرب والتخلص منها.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار خۆی بپارێزێت لە خراپە و داوێن پیسی و لێی ڕابکات. info

• مشروعية العمل بالقرائن في الأحكام.
كاركردن بە هەندێك بەڵگە و نیشانەی كە نزیكت دەكاتەوە لە ئاشكراكردنی سەرە داوی تاوانەكان كارێكی مەشروع و ڕێگا پێدراوە. info