ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
25 : 12

وَٱسۡتَبَقَا ٱلۡبَابَ وَقَدَّتۡ قَمِيصَهُۥ مِن دُبُرٖ وَأَلۡفَيَا سَيِّدَهَا لَدَا ٱلۡبَابِۚ قَالَتۡ مَا جَزَآءُ مَنۡ أَرَادَ بِأَهۡلِكَ سُوٓءًا إِلَّآ أَن يُسۡجَنَ أَوۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ

سەرەنجام ھەردووکیان ڕایان کرد بەرەو لای دەرگاکە: یوسف بۆ خۆ ڕزگار کردن لە داوێن پیسی، وە ژنەکەی عەزیزی میسریش بە دوای یوسفدا ڕایکرد تاوەکو نەھێڵێت بچێتە دەرەوە و پێی بگات و ئارەزووی خۆی تێر بکات، ئەوە بوو لە پشتەوە کراسەکەی یوسفی ڕاکیشا و دڕاندی، ئەوە بوو ھەردووکیان لای دەرگاکە تووشی مێردی ژنەکە بوون، خێرا ژنەکەی عەزیزی میسر بە فڕوفێڵی ژنانە دەستی خۆی پێشخست و بە مێردەکەی وت: سزای ئەو کەسەی کە نیاز و مەبەستی خراپی ھەبووە بەرامبەر بە ژنەکەت تەنھا زیندانی کردنە، یان سزایەکی بە ئازاری بدرێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• قبح خيانة المحسن في أهله وماله، الأمر الذي ذكره يوسف من جملة أسباب رفض الفاحشة.
ناشیرینی و قێزەونی خیانەت کردن لە ماڵ و خێزانی ئەو کەسەی کە چاکەی لە گەڵ کردووە، ئەمەش یەکێک بوو لەو ھۆیانەی کە یوسف باسی کردن کە نەچێت بەدەم داوای ئەو ژنەوە. info

• بيان عصمة الأنبياء وحفظ الله لهم من الوقوع في السوء والفحشاء.
ڕوونکردنەوە و بەیان کردنی ئەوەی پێغەمبەران خوای گەورە پاراستونی لە گوناھ و تاوان و داوێن پیسی. info

• وجوب دفع الفاحشة والهرب والتخلص منها.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار خۆی بپارێزێت لە خراپە و داوێن پیسی و لێی ڕابکات. info

• مشروعية العمل بالقرائن في الأحكام.
كاركردن بە هەندێك بەڵگە و نیشانەی كە نزیكت دەكاتەوە لە ئاشكراكردنی سەرە داوی تاوانەكان كارێكی مەشروع و ڕێگا پێدراوە. info