ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
109 : 12

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ إِلَّا رِجَالٗا نُّوحِيٓ إِلَيۡهِم مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡقُرَىٰٓۗ أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۗ وَلَدَارُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ

- ئەی پێغەمبەر - لە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە پیاوانێک لە نەوەکانی ئادەم نەبێت، مرۆڤ بوون نەک فریشتە، وەحیمان بۆ کردوون ھەروەک چۆن وەحیمان بۆ تۆیش کردووە، خەلکی شار بوون نەک خەڵکی گوند و دەشت، ئوممەتەکانیان بە درۆیان خستنەوە و باوەڕیان پێ نەکردن ئێمەیش لەناومان بردن، ئەوانەی باوەڕ بەتۆ ناھێنن بەسەر زەویدا ناگەڕێن و نابینن ئەوانەی پێشان باوەڕیان بە پێغەمبەرەکانیان نەھێنا و بەدرۆیان زانین چییان بەسەرھات و دووچاری چی سزایەک بوون تاوەکو پەند و ئامۆژگاریان لێ وەربگرن و لە ملھوڕی خۆیان بگەڕێنەوە؟ بەدڵنیاییەوە پاداشتی ڕۆژی دوایی لە دونیا و ئەوەش لە دونیادا ھەیە باشترە بۆ کەسانێک لەخوا بترسن، ئایا ئیتر ژیر نابن و تێناگەن كەوا ئەمە باشترە بۆیان، کەوابوو لەخوا بترسن و فەرمانەکانی بەجێ بھێنن - لەسەرووی ھەموویانەوە باوەڕ و ئیمانە - وە دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە گەورەترینیان ھاوبەش دانانە بۆ خوا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• أن الداعية لا يملك تصريف قلوب العباد وحملها على الطاعات، وأن أكثر الخلق ليسوا من أهل الهداية.
بانگخوازان ناتوانن دڵی بەندەکانی خوا بگۆڕن و وایان لێ بکەن کە تاعەت و گوێڕایەڵی خوا بکەن، وە زۆرینەی خەڵکیش شوێنکەوتەی ھیدایەت و رێنمونیەکانی خوا نین. info

• ذم المعرضين عن آيات الله الكونية ودلائل توحيده المبثوثة في صفحات الكون.
خوای گەورە بەخراپە باسی ئەوانە دەکات کە پشت لە بەڵگە و نیشانە گەردونیەکان دەکەن، ئەو بەڵگە و نیشانانە شاھیدن لەسەر تاکو تەنھایی خوا کە لە دوو توێی گەردووندا خوای گەورە بەشێوەیەکی جوان و پێوانەیەکی زۆر ورد نەخشاندونی. info

• شملت هذه الآية ﴿ قُل هَذِهِ سَبِيلِي...﴾ ذكر بعض أركان الدعوة، ومنها: أ- وجود منهج:﴿ أَدعُواْ إِلَى اللهِ ﴾. ب - ويقوم المنهج على العلم: ﴿ عَلَى بَصِيرَةٍ﴾. ج - وجود داعية: ﴿ أَدعُواْ ﴾ ﴿أَنَا﴾. د - وجود مَدْعُوِّين: ﴿ وَمَنِ اتَّبَعَنِي ﴾.
ئەم ئایەتە (قُلۡ هَٰذِهِۦ سَبِيلِيٓ...) چەند بنەمایەكی بانگەوازی لەخۆ گرتووە لەوانە: أ-بوونی پڕوگرامی بانگەواز دەبێت بۆ لای خوا بێت (أَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۚ) ب-دەبێت پڕۆگرامیش لەسەر بنەمای علیم و زانست بێت ( عَلَىٰ بَصِيرَةٍ) ج-بوونی کەسی بانگخواز (أَدۡعُوٓاْ) ( أَنَا۠) د-بوونی ئەو کەسانەی بانگیان دەکەیت بۆ لای خوا (وَمَنِ ٱتَّبَعَنِيۖ ). info