ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
102 : 12

ذَٰلِكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡغَيۡبِ نُوحِيهِ إِلَيۡكَۖ وَمَا كُنتَ لَدَيۡهِمۡ إِذۡ أَجۡمَعُوٓاْ أَمۡرَهُمۡ وَهُمۡ يَمۡكُرُونَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو چیرۆک و بەسەرھاتەی کە بۆمان باسکردیت لە بەسەرھات و چیرۆکی یوسف و براکانی بە وەحی بەتۆمان ڕاگەیاند و بۆمان گێڕایتەوە، کە پێشتر تۆ ئاگاداری نەبوویت، وە کاتێکیش کە براکانی یوسف کۆبوونەوە و یوسفیان خستە ناو بنی بیرەکەوە و پیلانیان لێگێڕا و فێڵێان لێکرد تۆ لەوێ ئامادە نەبوویت تاوەکو ئاگاداری ئەم بەسەرھاتە بیت، بەڵکو ئێمە بەوەحی بە تۆمان ڕاگەیاند. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• بر الوالدين وتبجيلهما وتكريمهما واجب، ومن ذلك المسارعة بالبشارة لهما فيما يدخل السرور عليهما.
چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک و ڕێز گرتنیان ئەرکی سەرشانی ھەمو باوەڕدارێکە، وە یەکێک لەو کارە باشانەیش بریتیە لە پەلەکردن لە گەیاندنی ھەواڵی خۆش و موژدە پێدان و ھەر شتێکی تر کە دڵیان خۆش بکات. info

• التحذير من نزغ الشيطان، ومن الذي يسعى بالوقيعة بين الأحباب؛ ليفرق بينهم.
ھۆشداری دان لە فرت و فێڵەکانی شەیتان، وە ھۆشداری دان لەو کەسانەیش کە دەبنە مایەی ناکۆکی نێوان خۆشەویستان و پەرت و بڵاوە پێکردنیان. info

• مهما ارتفع العبد في دينه أو دنياه فإنَّ ذلك كله مرجعه إلى تفضّل الله تعالى وإنعامه عليه.
بەندە و عەبدەکانی خوا ھەرچەند پلە و پایەیان بەرز بێتەوە دەبێت ئەوە بزانن ھەر ھەمووی لە فەزڵی خوا و زۆری نیعمەتەکانی ئەوە بەسەر بەندەکانیەوە. info

• سؤال الله حسن الخاتمة والسلامة والفوز يوم القيامة والالتحاق برفقة الصالحين في الجنان.
دەبێت بەندەکانی خوا ھەمیشە داوای عاقیبەت خێری و سەلامەت بوون لە فڕت و فێڵەکانی شەیتان بکەن لە خوای گەورە، وە داوای سەرکەوتن و سەرفرازی لێ بکەن لە ڕۆژی دوایی و ھاوڵێتی و ھاودەمی پیاوچاکان لە بەھەشتدا. info

• من فضل الله تعالى أنه يُطْلع أنبياءه على بعض من أمور الغيب لغايات وحكم.
لە فەزڵی خوای گەورەوەیە کە ھەندێک لە غەیبییات و شتە نھێنی و شاراوەکان بۆ پێغەمبەرەکانی ئاشکرا دەکات ئەویش لەبەر ھەندێک مەبەست و حیکمەت کە خۆی باشی دەزانێت. info