ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
64 : 12

قَالَ هَلۡ ءَامَنُكُمۡ عَلَيۡهِ إِلَّا كَمَآ أَمِنتُكُمۡ عَلَىٰٓ أَخِيهِ مِن قَبۡلُ فَٱللَّهُ خَيۡرٌ حَٰفِظٗاۖ وَهُوَ أَرۡحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ

باوکی پێی وتن: ئایا متمانەتان پێ بکەم و براکەتان پێ بسپێرم ھەروەکو چۆن پێشتر متمانەم پێکردن و براکەیم (واتا یوسف) م پێ سپاردن؟! متمانەم پێکردن و بەڵێنتان دا کە بیپارێزن، کەچی بەڵێنەکەتان نەبردەسەر، لەبەر ئەوە ئێستاش متمانەتان پێناکەم کە دەیپارێزن، بەڵکو من متمانەم بەخوا ھەیە و متمانەم بە ئێوە نییە، وە دەیدەمە دەستی ئەو ھەر ئەویش چاکترین پارێزەرە بۆ کەسانێک کە بیەوێت بیانپارێزت، بۆیە دەیسپێرم بە ئەو، وە ئەویش لە ھەموو کەسێک بەبەزەییترە بەرامبەر کەسانێک کە بیەوێت بەبەزەیی بێت بەرامبەریان. info
التفاسير:

external-link copy
65 : 12

وَلَمَّا فَتَحُواْ مَتَٰعَهُمۡ وَجَدُواْ بِضَٰعَتَهُمۡ رُدَّتۡ إِلَيۡهِمۡۖ قَالُواْ يَٰٓأَبَانَا مَا نَبۡغِيۖ هَٰذِهِۦ بِضَٰعَتُنَا رُدَّتۡ إِلَيۡنَاۖ وَنَمِيرُ أَهۡلَنَا وَنَحۡفَظُ أَخَانَا وَنَزۡدَادُ كَيۡلَ بَعِيرٖۖ ذَٰلِكَ كَيۡلٞ يَسِيرٞ

جا کاتێک ئەو کۆڵ و بارەیان کردەوە کە خواردنەکەی تێدا بوو پارە و پوڵ و دەست مایەکەشیان بۆ گێڕدراوەتەوە، بە باوکیان وت: دوای ئەم ھەمووە ڕێزلێنانە ئیتر چی داوا دەکەیت لەم پاشا و کاربەدەستە؟ ئەوە پارە و پوڵ و نرخی خواردنەکەیە عەزیزی میسر بۆی گەڕاندوینەتەوە، وە خواردن و دانەوێڵەیشمان ھێناوە بۆ خێزان و کەسوکارمان، وە بێگومانبە کە ئێمەیش براکەمان دەپارێزین لەوەی لێی دەترسیت، بە ھۆی ئەویشەوە جاری داھاتوو بارێکی تری وشتر زیاتر دەھێنین، ئەمەیش بۆ عەزیزی میسر کارێکی ئاسانە چونکە ئەو زۆر بەخشندەیە. info
التفاسير:

external-link copy
66 : 12

قَالَ لَنۡ أُرۡسِلَهُۥ مَعَكُمۡ حَتَّىٰ تُؤۡتُونِ مَوۡثِقٗا مِّنَ ٱللَّهِ لَتَأۡتُنَّنِي بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يُحَاطَ بِكُمۡۖ فَلَمَّآ ءَاتَوۡهُ مَوۡثِقَهُمۡ قَالَ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٞ

باوکی پێی وتن: ھەرگیز ئەوتان لەگەڵ نانێرم ھەتاوەکو سوێندم بەخوا بۆ نەخۆن و پەیمانێکی دڵنیا کەرەوەم نەدەنێ کە لەگەڵ خوا بیبەستن کە ئەوم بۆ دەگێڕنەوە، مەگەر کاتێک نەبێت ھەمووتان لەناوچووبن و کەستان نەمابێت، ئەوکاتە نەتوانن ئەوم بۆ بگێڕنەوە و خۆیشتان نەگەڕێنەوە، جاکاتێک ئەو سوێندەیان بۆ خوارد و ئەو پەیمانەی داوای کردبوو پێیاندا، یەعقوب وتی: خوای گەورە شاھید بێت لەسەر ئەوەی کە دەیڵێن، وە شاھیدی خوایشمان بەسە. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 12

وَقَالَ يَٰبَنِيَّ لَا تَدۡخُلُواْ مِنۢ بَابٖ وَٰحِدٖ وَٱدۡخُلُواْ مِنۡ أَبۡوَٰبٖ مُّتَفَرِّقَةٖۖ وَمَآ أُغۡنِي عَنكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٍۖ إِنِ ٱلۡحُكۡمُ إِلَّا لِلَّهِۖ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُۖ وَعَلَيۡهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُتَوَكِّلُونَ

باوکیان ئامۆژگاری کوڕەکانی کرد و پێی وتن: ئەی کوڕەکانم ھەمووتان لە یەک دەرگاوە مەچنە ناو میسرەوە، بەڵکو لە چەند دەرگایەکی جیاجیاوە بچنە ژوورەوە، چونکە ئەمە بۆ ئێوە باشترە ئەگەر کەسێک بیەوێت پێکەوە زیان بە ھەمووتان بگەیەنێت، وە ئەوەیشی دەیڵێم بۆ ئەوە نییە زیانێک کە خوای گەورە بیەوێت پێتان بگەیەنێت من لەسەرتانی لاببەم، یان سودێکتان پێ بگەیەنم کە خوا نەیەوێت، فەرمان تەنھا فەرمانی خوای گەورەیە، وە منیش تەنھا پشت بە خوای گەورە دەبەستم، وە با بڕوادارانیش تەنھا پشت بە ئەو ببەستن. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 12

وَلَمَّا دَخَلُواْ مِنۡ حَيۡثُ أَمَرَهُمۡ أَبُوهُم مَّا كَانَ يُغۡنِي عَنۡهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٍ إِلَّا حَاجَةٗ فِي نَفۡسِ يَعۡقُوبَ قَضَىٰهَاۚ وَإِنَّهُۥ لَذُو عِلۡمٖ لِّمَا عَلَّمۡنَٰهُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ

ئەوە بوو براکان ھەموویان کەوتنە ڕێ بەرەو میسر، بنیامینی برای دایک و باوکی یوسفیشیان لەگەڵ خۆیان برد، ھەر بەو شێوەیەی کە باوکی فەرمانی پێکردبوون لە چەند دەرگایەکی جیاجیاوە چوونە ناو میسرەوە، ئەم چوونە ژوورەوەشیان لەچەند دەرگایەکی جیاجیاوە نەیتوانی ئەوەی خوای گەورە بڕیاری بۆ دابوون لەسەریان لاببات، بەڵکو بڕیاری خۆی لە قەدەر چۆن بوو ھاتەدی، بەڵکو تەنھا سۆز و بەزەییەک بوو لە دڵ و دەروونی یەعقوبەوە بۆ ئەوان ئامۆژگاری کردن پێی، چونکە ئەو دەیزانی بڕیار تەنھا بڕیاری خوایە، وە شارەزایی باوەڕ بوون بە قەدەری خوا و دەستگرتن بەھۆکارەکانەوە بوو کە فێرمان کردبوو، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئاگاداری ئەوە نین و نایزانن. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 12

وَلَمَّا دَخَلُواْ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيۡهِ أَخَاهُۖ قَالَ إِنِّيٓ أَنَا۠ أَخُوكَ فَلَا تَبۡتَئِسۡ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

جا کاتێک براکانی یوسف چوونە ژوورەوە بۆ لای یوسف، براکەی تریشان لەگەڵ بوو، یوسف برا دایک و باوکییەکەی لە ئامێز گرت و بەنهێنی پێی وت: من برا دایک و باوکییەکەی تۆم (یوسف)، ھیچ دڵتەنگ مەبە و خەفەت مەخۆ لەوەی براکانت لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە و پێی ھەستاون لەکاری خراپە و ئازاردان و ڕق لێ بوونەوە لە ھەردوکمان، وە فڕێدانی من و خستنە ناو بیرەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الأمر بالاحتياط والحذر ممن أُثِرَ عنه غدرٌ، وقد ورد في الحديث الصحيح: ((لَا يُلْدَغُ المُؤْمِنٌ مِنْ جُحْرٍ وَاحِدٍ مَرَّتَيْنِ))، [أخرجه البخاري ومسلم].
فەرمانکردن بە ئیحتیات وەرگرتن -دانانى پلان بە وریاییانە و زیاتر لە پلانێک لە هەموو بابەتێک- بەتایبەت ئیحتیات وەرگرتن بەرامبەر ئەوانەى دەزانرێت کە ستەم دەکەن و لەوەیە خیانەت بکەن و فەرموودەى سەحیح لە (بخاري ومسلم) هاتووە لەسەر ئەوەى ئیماندار لە یەک کونەوە دووجار پێیەوە نادرێت. info

• من وجوه الاحتياط التأكد بأخذ المواثيق المؤكدة باليمين، وجواز استحلاف المخوف منه على حفظ الودائع والأمانات.
یەکێک لە ڕێکارەکانی ئیحتیاط وەرگرتن سوێند و پەیمان وەرگرتنە لە کەسی بەرامبەر، وە دروستە ئەو کەسەی لێی دەترسیت خیانەت لەو ئەمانەتە بکات لای دایدەنێیت سوێندی بدەیت کە پارێزگاری لێ بکات و زایەی نەکات. info

• يجوز لطالب اليمين أن يستثني بعض الأمور التي يرى أنها ليست في مقدور من يحلف اليمين.
دروستە بۆ ئەو کەسەی کە سوێندی بەرامبەر دەدات ئەگەرێک جیا بکاتەوە کاتێک کە ببینێت ھەندێک کار ھەیە لە دەسەڵاتی ئەو کەسەدا نییە کە سوێندت بۆ دەخوات. info

• من الأخذ بالأسباب الاحتياط من المهالك.
یەكێك لەو هۆكارانەی مرۆڤی باوەڕدار دەستی پێوە بگرێت ئەوەیە خۆی بپارێزێت لەو لەو گوناهو تاوانانەی دەبنە هۆی تیاچوونی info