ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
91 : 11

قَالُواْ يَٰشُعَيۡبُ مَا نَفۡقَهُ كَثِيرٗا مِّمَّا تَقُولُ وَإِنَّا لَنَرَىٰكَ فِينَا ضَعِيفٗاۖ وَلَوۡلَا رَهۡطُكَ لَرَجَمۡنَٰكَۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡنَا بِعَزِيزٖ

گەلەکەی شوعەیب بە شوعەیبیان وت: ئەی شوعەیب، ئێمە لە زۆرێکی ئەوەی ھێناوتە تێناگەین و حاڵی نابین، وە بێگومان لەناو خۆیشماندا بە مرۆڤێکی لاوازت دەبینین، چونکە چاوەکانت کز بوون و خەریکە کوێر دەبن، ئەگەر عەشیرەت و ھۆز و خزمەکانت لەسەر بیروباوەڕی ئێمە نەبوونایە ئەوا بەردبارانمان دەکردیت و دەمانکوشتیت، وە تۆیش ھێندە بە دەسەڵات نیت تاوەکو بترسین لە کوشتنت، بەڵام لەبەر ڕێزی عەشیرەت و ھۆزەکەت وازمان لە کوشتنت ھێناوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• ذمّ الجهلة الذين لا يفقهون عن الأنبياء ما جاؤوا به من الآيات.
بە خراپ باسکردنی کەسانی نەزان و نەفام، ئەوانەی لە پێغەمبەران تێناگەن و نازانن پێغەمبەران چیان ھێناوە بۆیان. info

• ذمّ وتسفيه من اشتغل بأوامر الناس، وأعرض عن أوامر الله.
بە خراپ باسکردن و گێلێتی ئەو کەسانەی کە بە فەرمانی خەڵکیەوە سەرقاڵن، کەچی فەرمانەکانی خوایان پشتگوێ خستووە. info

• بيان دور العشيرة في نصرة الدعوة والدعاة.
ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی عەشیرەت و ھۆز لە سەرخستن و پاڵپشتی کردنی بانگەواز و بانگخوازان. info

• طرد المشركين من رحمة الله تعالى.
وەدەرنانی بتپەرستن و موشریکەکان لە ڕەحم و میھرەبانی خوای گەورە. info