ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
73 : 11

قَالُوٓاْ أَتَعۡجَبِينَ مِنۡ أَمۡرِ ٱللَّهِۖ رَحۡمَتُ ٱللَّهِ وَبَرَكَٰتُهُۥ عَلَيۡكُمۡ أَهۡلَ ٱلۡبَيۡتِۚ إِنَّهُۥ حَمِيدٞ مَّجِيدٞ

فریشتەکان کە بینیان سارە خاتوون سەری سوڕ دەمێنێت بەو موژدەیە، پێیان وت: ئایا سەرت سوڕ دەمێنێت لەقەزا و قەدەری خوا؟! کەسی وەک تۆ لای شاراوە نییە کە خوای گەورە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر شتی وادا، ڕەحمەت و بەرەکاتی خوای گەورە برژێت بەسەرتاندا - ئەی ئەھلو بەیتی ئیبراھیم - ، بێگومان خوای گەورە سوپاسگوزارە لە تەواوی سیفات و کرداریدا، وە خاوەن شکۆ و پلە و پایەیە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• بيان فضل ومنزلة خليل الله إبراهيم عليه السلام، وأهل بيته.
ڕوونکردنەوەی فەزڵ و پلەوپایەی خۆشەویستی خوا ئیبراھیم (سەلامی خوا لێ بێت) و ئەھلو بەیتەکەی. info

• مشروعية الجدال عمن يُرجى له الإيمان قبل الرفع إلى الحاكم.
دروستی و مەشروعیەتی جیدال و گفتوگۆ کردن بۆ کەسێک کە ئومێدی باوەڕھێنانی لێ بکرێت، پێش ئەوەی مەسئەلەکە بەرز بکرێتەوە بۆ لای حاکم. info

• بيان فظاعة وقبح عمل قوم لوط.
ڕوونکردنەوەی قێزەونی ئەو کار و کردەوەیەی کە گەلی لوط لەسەری بوون، کە بریتی بوو لە نێربازی و وازھێنان لە ئافرەتان. info