ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
36 : 11

وَأُوحِيَ إِلَىٰ نُوحٍ أَنَّهُۥ لَن يُؤۡمِنَ مِن قَوۡمِكَ إِلَّا مَن قَدۡ ءَامَنَ فَلَا تَبۡتَئِسۡ بِمَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ

خوای گەورە وەحی و نیگای کرد بۆ نوح و پێی ڕاگەیاند: - ئەی نوح - ئیتر جگە لەوانەی کە باوەڕیان پێ ھێناویت ھیچ کەسێکی تر باوەڕ ناھێنێت، وە ھیچ خەفەت مەخۆ و دڵگران مەبە لەو کارانەی ئەنجامی دەدەن لە بەدرۆخستنەوە و گاڵتە پێ کردنت لەو ماوە دوور و درێژەی بانگت کردن بۆ لای خوا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• عفة الداعية إلى الله وأنه يرجو منه الثواب وحده.
پاکێتی بانگخوازانی ڕێگای خوا، کە ئەوان ئومێد و رەجای پاداشت ھەر لە خوای خۆیان دەکەن. info

• حرمة طرد فقراء المؤمنين، ووجوب إكرامهم واحترامهم.
حەرامی و نادروستی دەرکردنی ھەژارانی باوەڕدار، وە پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێت و پاداشت بدرێنەوە نەک سوکایەتیان پێ بکرێت. info

• استئثار الله تعالى وحده بعلم الغيب.
تەنھا خوای گەورە ئاگادار و شارەزای زانستی غەیب و شتە نادیارەکانە. info

• مشروعية جدال الكفار ومناظرتهم.
دروستی و مەشروعیەتی دەمەقاڵی و گفتۆگۆکردن و ڕووبەڕوبونەوەی بێباوەڕان. info