ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
6 : 100

إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لِرَبِّهِۦ لَكَنُودٞ

سوێند بەھەموو ئەوانە بێگومان ئادەمیزاد ڕێگری ئەو کردەوە چاکانەیە کە پەروەردگاری لێی دەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 100

وَإِنَّهُۥ عَلَىٰ ذَٰلِكَ لَشَهِيدٞ

وەبەڕاستی ئادەمیزاد خۆی شاھێدە لەسەرئەوەی ڕێگری دەکات لەخێر وچاکە، لەبەر ڕوونی وئاشکرایی ناتوانێت نکۆڵی لێبکات. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 100

وَإِنَّهُۥ لِحُبِّ ٱلۡخَيۡرِ لَشَدِيدٌ

بێگومان ئادەمیزاد زۆر سەروەت وسامان وماڵ ودارایی خۆش دەوێت، وزۆریش ڕەزیل وچروکە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 100

۞ أَفَلَا يَعۡلَمُ إِذَا بُعۡثِرَ مَا فِي ٱلۡقُبُورِ

ئایا ئەم مرۆڤانەی فریویان خواردووە بەژیانی دونیا نازانن چیان بەسەر دێت کاتێک کە لەناو گۆڕەکان زیندوو دەکرێنەوە، و لەزەوی دەریھێنان بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە، بەڕاستی کارەکە بەو شێوەیە نیە کە ئەوان خەیاڵیان دەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 100

وَحُصِّلَ مَا فِي ٱلصُّدُورِ

وە ھەرچی نھێنی وڕاز ونیازی ناو دڵەکانە لەنیەت وبیروباوەڕ وشتانێکی تریش ئاشکرا کران. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 100

إِنَّ رَبَّهُم بِهِمۡ يَوۡمَئِذٖ لَّخَبِيرُۢ

بەڕاستی پەروەردگاریان لەو ڕِۆژەدا ئاگادار وزانایە بەتەواوی کردەوە وگوفتاریان، ھیچ شتێکی بەندەکانی لا نھێنی وشاراوە نیە، وە پاداشتی ھەمووشیان دەداتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• خطر التفاخر والتباهي بالأموال والأولاد.
مەترسی فەخر وشانازی کردن بە سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵەوە. info

• القبر مكان زيارة سرعان ما ينتقل منه الناس إلى الدار الآخرة.
گۆڕ جێگای سەردانی کردنە، بەخێرایی خەڵکی لێوەی دەگوێزنەوە بۆ ڕۆژی دوایی. info

• يوم القيامة يُسْأل الناس عن النعيم الذي أنعم به الله عليهم في الدنيا.
لە ڕۆژی قیامەتدا خەڵکی لەسەر تەواوی ئەو ناز ونیعمەتانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت کە اللە -تەعاﻻ- لەدونیا پێی بەخشی بوون. info

• الإنسان مجبول على حب المال.
مرۆڤ بەو شێوەیە بەدیھاتووە کە ماڵ وسامان ودارایی خۆش بوێت. info