ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
95 : 10

وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَتَكُونَ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ

ھەرگیز لەوانەیش مەبە کە بەڵگە و نیشانەکانی خوایان بە درۆ خستەوە، بەوەش بچیتە ڕیزی خەسارۆمەندانەوە، ئەوانەی بەھۆی کوفر و بێباوەڕیيەوە خۆیان زایە کرد، ھەموو ئەم ھۆشداریدانە بۆ ئەوەیە خوای گەورە بیسەلمێنێت کە گومان و دوو دڵێ کارێکی زۆر مەترسیدارە، (چونکە دەزانین پێغەمبەری خوا گوناهـ ناکات و مەعسومە لەوەی ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی خوا بە درۆ بزانێت، بەڵکو ئەو ھۆشداریدانە ھەموو بۆ خەڵکی ترە). info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• وجوب الثبات على الدين، وعدم اتباع سبيل المجرمين.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار جێگیر و چەسپاو بێت لەسەر ئاین و باوەڕەکەی، وە بەھیچ شێوەیەکیش شوێن ڕێگا و ڕێچکەی تاوانباران نەکەوێت. info

• لا تُقْبل توبة من حَشْرَجَت روحه، أو عاين العذاب.
ئەو کەسەی کەوتە گیانەڵا و غەرەرەی مەرگ، یان سزای سەختی خوای بینی، ئیتر تەوبەی لێ وەرناگیرێت. info

• أن اليهود والنصارى كانوا يعلمون صفات النبي صلى الله عليه وسلم، لكن الكبر والعناد هو ما منعهم من الإيمان.
بێگومان جولەکە و گاورەکان باش سیفاتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) یان دەزانی چیيە و چۆنە، بەڵام خۆبەزلزانی و کەللەسەختی ڕیگر بوو لەوەی باوەڕ بھێنن. info