ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
94 : 10

فَإِن كُنتَ فِي شَكّٖ مِّمَّآ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ فَسۡـَٔلِ ٱلَّذِينَ يَقۡرَءُونَ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكَۚ لَقَدۡ جَآءَكَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِينَ

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر گومان و دوو دڵیت لە بەرامبەر ھەقیقەتی ئەو قورئانەی بۆمان دابەزاندوویت، ئەوا بۆ دڵنیایی پرسیار بکە لەو جولەکانەی کە باوەڕیان ھێناوە، ئەوانەی کە شارەزای تەوراتن، وە لەو گاور و نەصرانیانەی کە ئینجیلیان خوێندوەتەوە، ئەو کاتە دەبینیت و ھەواڵت پێ دەدەن ئەوەی بۆت دابەزیوە ھەق و ڕاستە، چونکە لە پەڕاو و پەرتووکەکانی ئەواندا زۆر بە وردی سیفاتی پێغەمبەری خوا باسکراوە، بێگومان لە لایەن پەروەردگارتەوە ھەق و ڕاستیەکت بۆ ھاتووە کە ھیچ گومان و دوو دڵی تێدا نیيە، لەبەر ئەوە لەو کەسانە مەبە کە گومانیان ھەیە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• وجوب الثبات على الدين، وعدم اتباع سبيل المجرمين.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار جێگیر و چەسپاو بێت لەسەر ئاین و باوەڕەکەی، وە بەھیچ شێوەیەکیش شوێن ڕێگا و ڕێچکەی تاوانباران نەکەوێت. info

• لا تُقْبل توبة من حَشْرَجَت روحه، أو عاين العذاب.
ئەو کەسەی کەوتە گیانەڵا و غەرەرەی مەرگ، یان سزای سەختی خوای بینی، ئیتر تەوبەی لێ وەرناگیرێت. info

• أن اليهود والنصارى كانوا يعلمون صفات النبي صلى الله عليه وسلم، لكن الكبر والعناد هو ما منعهم من الإيمان.
بێگومان جولەکە و گاورەکان باش سیفاتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) یان دەزانی چیيە و چۆنە، بەڵام خۆبەزلزانی و کەللەسەختی ڕیگر بوو لەوەی باوەڕ بھێنن. info