Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi

external-link copy
25 : 41

۞ وَقَيَّضۡنَا لَهُمۡ قُرَنَآءَ فَزَيَّنُواْ لَهُم مَّا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ وَحَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلُ فِيٓ أُمَمٖ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِم مِّنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ خَٰسِرِينَ

ئێمە بۆ ئەم بێباوەڕانە ھاوڕێ و ھاودەمی خراپمان لە شەیتانەکان ئامادە کرد کە ھەمیشە لەگەڵیاندابن، کردەوە خراپەکانیان لە دونیادا بۆ جوان و ڕازاوە کردن، ھەروەھا ئەوەشیان بۆ جوان کردن کەباسی ڕۆژی دوایی لەبیر بکەن، بۆیە ڕۆژی دوایی و کاروکردەوەیان بۆ ئەو ڕۆژە لەبیرچوو، بەمەش شایستەی ئەوە بوون کە بەئاگری دۆزەخ سزا بدرێن و بچنە ڕیزی ئوممەتانی پێشوو لە جنۆکە و ئادەمیزادە بێباوەڕەکان، بێگومان ئەوان خەسارۆمەند بوون و خۆیان دوڕاند کاتێک خۆیان و کەسوکاریان لە ڕۆژی قیامەتدا بەچوونە ناو ئاگر خەسارۆمەند کرد. info
التفاسير:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• سوء الظن بالله صفة من صفات الكفار.
گومانی خراپ بردن بە اللە تەعالا سیفەتێکە لە سیفاتەکانى کافر و بێباوەڕان. info

• الكفر والمعاصي سبب تسليط الشياطين على الإنسان.
کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان ھۆکاری زاڵ بوونی شەیتانە بەسەر ئادەمیزاددا. info

• تمنّي الأتباع أن ينال متبوعوهم أشدّ العذاب يوم القيامة.
گومڕاکراوەکان ئاواتە خوازن ئەوانەی گومڕایان کردن سەخترین سزا بدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا. info