Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Muhammad Saleh Bamuki

Nomor Halaman:close

external-link copy
89 : 2

وَلَمَّا جَآءَهُمۡ كِتَٰبٞ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٞ لِّمَا مَعَهُمۡ وَكَانُواْ مِن قَبۡلُ يَسۡتَفۡتِحُونَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَلَمَّا جَآءَهُم مَّا عَرَفُواْ كَفَرُواْ بِهِۦۚ فَلَعۡنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ

کاتێک کەنامەیەکیان بۆھات (کە قورئانە) لەلایەن خواوە کە پەسەندکەری تەوراتەکەی ئەوانە (پێش ئەوەی دەستکاری بکەن و بیگۆڕن) وە ئەوان (جوولەکەکان) لەوەوپێش داوای زاڵ بوونیان ئەکرد لەخوا بەسەر ئەوانەی کە بێ بڕوابوون کەچی کاتێک ئەو (پێغەمبەره) ی دەیان ناسی بۆیان ھات بێ بڕوابوون پێی کەواتە نەفرەتی خوا لەبێ بڕوایان بێت
info
التفاسير:

external-link copy
90 : 2

بِئۡسَمَا ٱشۡتَرَوۡاْ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمۡ أَن يَكۡفُرُواْ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بَغۡيًا أَن يُنَزِّلَ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۖ فَبَآءُو بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٖۚ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٞ مُّهِينٞ

شتێکی زۆر خراپ بوو کە خۆیانیان پێ فرۆشت (ئەو خراپەش) بێ بڕواییان بوو بەو قورئانەی کەخوا ناردویەتیە خوارەوە بەھۆی حەسودیانەوە بوو بەوەی کەخودا بڕێژێ لەبەخششی خۆی بەسەر ھەرکەسێکدا کەخۆی بیەوێ لەبەندەکانی (کە موحەممەدە ﷺ) ئەمجا تووشی خەشم و ڕقی یەک لەدوای یەکی خوا بوون وە بۆ بێ بڕوایان ھەیە سزای ڕیسواکەر
info
التفاسير:

external-link copy
91 : 2

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ ءَامِنُواْ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ نُؤۡمِنُ بِمَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا وَيَكۡفُرُونَ بِمَا وَرَآءَهُۥ وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مُصَدِّقٗا لِّمَا مَعَهُمۡۗ قُلۡ فَلِمَ تَقۡتُلُونَ أَنۢبِيَآءَ ٱللَّهِ مِن قَبۡلُ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

کاتێک پێ یان بووترایە: بڕوا بھێنن بەوەی کەخوا ناردوویە تیە خوارەوە (کە قورئانە) ئەیانووت: ئێمە بڕوا بەوە دەھێنین کەبۆ خۆمان نێردراوەتە خوارەوە, وە بێ بڕوا ئەبوون بە ئەوانەی کە دوای (تەورات) نێراوە (وەک قورئان) لەکاتێکدا کە ئەو قورئانە ڕاستە وپشتیوانی تەوراتە ( بێ دەستکاری) یەکەی ئەوانەو بەڕاستی دەزانێت بڵێ :بۆچی لەمەوپێش پێغەمبەرانی خواتان دەکوشت ئەگەر بڕوادار بوون
info
التفاسير:

external-link copy
92 : 2

۞ وَلَقَدۡ جَآءَكُم مُّوسَىٰ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ ثُمَّ ٱتَّخَذۡتُمُ ٱلۡعِجۡلَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَنتُمۡ ظَٰلِمُونَ

سوێند بەخوا بەڕاستی مووساتان بۆھات بەچەند نیشانەیەکی ڕۆشنەوە کەچی لە دوای ئەو گوێرەکەتان پەرست بێگومان ئێوە ستەمکارن
info
التفاسير:

external-link copy
93 : 2

وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَكُمۡ وَرَفَعۡنَا فَوۡقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ وَٱسۡمَعُواْۖ قَالُواْ سَمِعۡنَا وَعَصَيۡنَا وَأُشۡرِبُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡعِجۡلَ بِكُفۡرِهِمۡۚ قُلۡ بِئۡسَمَا يَأۡمُرُكُم بِهِۦٓ إِيمَٰنُكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

(وەبیربکەنەوە) کاتێک کەپەیمانمان لێ وەرگرتن وە کێوی گورمان بەرز کردەوە بەسەرتاندا (وە ووتمان) ئەوەی پێمانداوون (تەورات) باش کاری پێ بکەن (وتووند دەستی پێوە بگرن) وە گوێ بگرن (بەزمان) وتیان : بیستمان و (بەکردەوە) بێ فەرمانیمان کردوە بەھۆی بی بڕوایی یانەوە دڵیان ئاو درابوو بەخۆشەویستی گوێرەکە کە بڵێ: بڕواکەتان چ فەرمانێکی بەدتان پێ دەدات ئەگەر ئێوە بڕوادارن
info
التفاسير: