क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन

पृष्ठ संख्या:close

external-link copy
99 : 20

كَذَٰلِكَ نَقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ مَا قَدۡ سَبَقَۚ وَقَدۡ ءَاتَيۡنَٰكَ مِن لَّدُنَّا ذِكۡرٗا

[ كَذَلِكَ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ مَا قَدْ سَبَقَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌م شێوازه‌ چیرۆك و به‌سه‌رهات و هه‌واڵی پێشینه‌ت بۆ ئه‌گێڕینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕوویداوه‌ له‌ ئوممه‌تانی پێشتر بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ دڵدانه‌وه‌یه‌ك بۆت [ وَقَدْ آتَيْنَاكَ مِنْ لَدُنَّا ذِكْرًا (٩٩) ] وه‌ به‌ دڵنیایى ئێمه‌ له‌ لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ ئه‌و زیكره‌مان پێ به‌خشیوویت كه‌ قورئانی پیرۆزه‌. info
التفاسير:

external-link copy
100 : 20

مَّنۡ أَعۡرَضَ عَنۡهُ فَإِنَّهُۥ يَحۡمِلُ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وِزۡرًا

[ مَنْ أَعْرَضَ عَنْهُ ] هه‌ر كه‌سێك پشت له‌ قورئانی پیرۆز بكات [ فَإِنَّهُ يَحْمِلُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وِزْرًا (١٠٠) ] ئه‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا تاوان و باری قورس هه‌ڵئه‌گرێ و تاوانبار ئه‌بێ به‌هۆی پشت كردنی له‌ قورئان. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 20

خَٰلِدِينَ فِيهِۖ وَسَآءَ لَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ حِمۡلٗا

[ خَالِدِينَ فِيهِ ] به‌ نه‌مری له‌ناو ئه‌و سزایه‌و ئاگری دۆزه‌خ ئه‌مێننه‌وه‌ [ وَسَاءَ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حِمْلًا (١٠١) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا تاوانه‌كانیان خراپترین بارێكه‌ كه‌ هه‌ڵیانگرتبێ. info
التفاسير:

external-link copy
102 : 20

يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِۚ وَنَحۡشُرُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ يَوۡمَئِذٖ زُرۡقٗا

{چەند دیمەنێكی رۆژی قیامەت} [ يَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ ] له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ ئیسرافیل فوو ئه‌كات به‌ كه‌ڕه‌نادا فوو كردنی دووه‌م بۆ زیندوو بوونه‌وه‌و حه‌شرو لێپرسینه‌وه‌ [ وَنَحْشُرُ الْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍ زُرْقًا (١٠٢) ] له‌و ڕۆژه‌شدا تاوانباران له‌ موشریك و سه‌رپێچیكاران حه‌شر ئه‌كه‌ین به‌ شینی، واته‌: چاویان شین ئه‌بێ له‌ تینووێتی و سه‌ختى سزادا. info
التفاسير:

external-link copy
103 : 20

يَتَخَٰفَتُونَ بَيۡنَهُمۡ إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا عَشۡرٗا

[ يَتَخَافَتُونَ بَيْنَهُمْ ] له‌ نێوان خۆیان به‌ نهێنی قسه‌ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: [ إِنْ لَبِثْتُمْ إِلَّا عَشْرًا (١٠٣) ] له‌ دونیا ژیانتان به‌سه‌ر نه‌بردووه‌ ته‌نها ده‌ رۆژ نه‌بێت، واته‌: به‌لایانه‌وه‌ كه‌مه‌ وا ئه‌زانن زۆر كه‌م له‌ دونیادا ژیاون. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 20

نَّحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَقُولُونَ إِذۡ يَقُولُ أَمۡثَلُهُمۡ طَرِيقَةً إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا يَوۡمٗا

[ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئێمه‌ خۆمان زاناترین به‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان چی ئه‌ڵێن [ إِذْ يَقُولُ أَمْثَلُهُمْ طَرِيقَةً إِنْ لَبِثْتُمْ إِلَّا يَوْمًا (١٠٤) ] ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌موویان قسه‌ی ڕێكترو بۆچوونی ته‌واوتر بێ ئه‌ڵێ: نه‌خێر ده‌ ڕۆژ نه‌بووه‌ ته‌نها یه‌ك ڕۆژێك له‌ دونیادا ماونه‌ته‌وه‌، نه‌ك ئه‌م قسه‌یه‌ ڕاست بێ به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سزایان زۆر سه‌خته‌ و ته‌مه‌نى درێژو خۆشیه‌كانى دونیایان له‌ بیر كردووه‌و وا ده‌زانن ته‌نها رۆژێك له‌ دونیادا ژیاون، (ئه‌مه‌یش بێنرخى دونیا ده‌رده‌خات و شایانى ئه‌وه‌ نیه‌ مرۆڤـى موسڵمان خۆى بۆى گوناهبار بكات). info
التفاسير:

external-link copy
105 : 20

وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡجِبَالِ فَقُلۡ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسۡفٗا

[ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْجِبَالِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پرسیاری شاخه‌كانت لێ ئه‌كه‌ن له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئایا ده‌مێنێت یان له‌ناو ده‌چێت [ فَقُلْ يَنْسِفُهَا رَبِّي نَسْفًا (١٠٥) ] تۆ بڵێ: په‌روه‌ردگارم له‌ ناخی زه‌وی هه‌ڵیانئه‌كێشێ و ئه‌یانته‌قێنێته‌وه‌و به‌ هه‌وادا ئه‌ڕۆن. info
التفاسير:

external-link copy
106 : 20

فَيَذَرُهَا قَاعٗا صَفۡصَفٗا

[ فَيَذَرُهَا قَاعًا صَفْصَفًا (١٠٦) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و زه‌ویه‌ وا لێ ئه‌كات هه‌ر هه‌مووی ئه‌بێته‌ زه‌ویه‌كی لووس هیچ ڕووه‌ك و خانوویه‌كی تیا نه‌بێت و هه‌مووی ڕێك و صاف ئه‌بێ. info
التفاسير:

external-link copy
107 : 20

لَّا تَرَىٰ فِيهَا عِوَجٗا وَلَآ أَمۡتٗا

[ لَا تَرَى فِيهَا عِوَجًا وَلَا أَمْتًا (١٠٧) ] هیچ گێڕی و دۆڵ و شیو و شاخ و به‌رزى و نزمى تیا نابینیت و ڕێك و ته‌خت ئه‌بێ. info
التفاسير:

external-link copy
108 : 20

يَوۡمَئِذٖ يَتَّبِعُونَ ٱلدَّاعِيَ لَا عِوَجَ لَهُۥۖ وَخَشَعَتِ ٱلۡأَصۡوَاتُ لِلرَّحۡمَٰنِ فَلَا تَسۡمَعُ إِلَّا هَمۡسٗا

[ يَوْمَئِذٍ يَتَّبِعُونَ الدَّاعِيَ ] له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی هه‌مووی شوێنی بانگخوازی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌وێ به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر (ئه‌گه‌ر له‌ دونیا شوێنى بكه‌وتنایه‌ باشتر بوو بۆیان) [ لَا عِوَجَ لَهُ ] هیچ كه‌سێك نیه‌ لا بدات یان بتوانێ لا بدات و به‌لایه‌كی تردا بڕوات، به‌ڵكو هه‌موویان شوێنى ده‌نگه‌كه‌ ده‌كه‌ون [ وَخَشَعَتِ الْأَصْوَاتُ لِلرَّحْمَنِ ] وه‌ ده‌نگه‌كان هه‌مووی كپ و هێمن و بێده‌نگ ئه‌بن له‌ ترسی خوای گه‌وره‌دا یان له‌به‌ر بیستنی قسه‌ی خوای گه‌وره‌ [ فَلَا تَسْمَعُ إِلَّا هَمْسًا (١٠٨) ] هیچ شتێك نابیستی ته‌نها چپه‌و ده‌نگی نزم نه‌بێت، یان ده‌نگى پێیه‌كان. info
التفاسير:

external-link copy
109 : 20

يَوۡمَئِذٖ لَّا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ إِلَّا مَنۡ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَرَضِيَ لَهُۥ قَوۡلٗا

[ يَوْمَئِذٍ لَا تَنْفَعُ الشَّفَاعَةُ ] له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ رۆژى قیامه‌ته‌ كه‌س ناتوانێ شه‌فاعه‌ت بكات و شه‌فاعه‌ت و تكا سوودی نیه‌ لاى خواى گه‌وره‌ [ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَنُ وَرَضِيَ لَهُ قَوْلًا (١٠٩) ] ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ئیزنی پێدابێت كه‌ شه‌فاعه‌ت بكات، وه‌ ڕازیش بێ به‌ قسه‌ی، واته‌: ئه‌هلی ته‌وحید بووبێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شه‌فاعه‌تی بۆ ئه‌كرێ و ئه‌وه‌شی شه‌فاعه‌تكاره‌ ئه‌بێ ئه‌هلی ته‌وحید بن (كه‌واته‌ ده‌بێت داواى شه‌فاعه‌ت ته‌نها له‌ خواى گه‌وره‌ بكرێت، چونكه‌ ته‌نها به‌ ده‌ستى ئه‌وه‌). info
التفاسير:

external-link copy
110 : 20

يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِۦ عِلۡمٗا

[ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ له‌ پێش ده‌ستی ئه‌مان له‌ پێشیان و پاشیان چی ڕووئه‌دات، پێشیان واته‌: قیامه‌ت، وه‌ پاشیان واته‌: دونیا [ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِ عِلْمًا (١١٠) ] وه‌ ئه‌وان هیچ زانیاریه‌كیان نیه‌ ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره‌ یان سیفاته‌كانی ئیلا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ خۆی پێی ڕاگه‌یاندبن. info
التفاسير:

external-link copy
111 : 20

۞ وَعَنَتِ ٱلۡوُجُوهُ لِلۡحَيِّ ٱلۡقَيُّومِۖ وَقَدۡ خَابَ مَنۡ حَمَلَ ظُلۡمٗا

[ وَعَنَتِ الْوُجُوهُ لِلْحَيِّ الْقَيُّومِ ] وه‌ ڕووه‌كان هه‌مووی زه‌لیل و ملكه‌چن بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ هه‌میشه‌ زیندووه‌و ناخه‌وێت، وه‌ هه‌ڵسوڕێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری بوونه‌وه‌ره‌ [ وَقَدْ خَابَ مَنْ حَمَلَ ظُلْمًا (١١١) ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ زوڵم و سته‌می كردبێت و شه‌ریكى بۆ خوای گه‌وره‌ دانابێت له‌و ڕۆژه‌دا زه‌ره‌رمه‌نده‌. info
التفاسير:

external-link copy
112 : 20

وَمَن يَعۡمَلۡ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَا يَخَافُ ظُلۡمٗا وَلَا هَضۡمٗا

[ وَمَنْ يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش له‌ دونیادا كرده‌وه‌ی چاكی كردبێ و باوه‌ڕدار بووبێت (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ فَلَا يَخَافُ ظُلْمًا ] ئه‌وه‌ له‌وه‌ ناترسێ كه‌ سته‌می لێ بكرێ و تاوانی جگه‌ له‌ خۆی بخرێته‌ سه‌رشانی [ وَلَا هَضْمًا (١١٢) ] یاخود پاداشتی چاكه‌كانی لێ كه‌م بكرێ. info
التفاسير:

external-link copy
113 : 20

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَٰهُ قُرۡءَانًا عَرَبِيّٗا وَصَرَّفۡنَا فِيهِ مِنَ ٱلۡوَعِيدِ لَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ أَوۡ يُحۡدِثُ لَهُمۡ ذِكۡرٗا

[ وَكَذَلِكَ أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا ] به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ قورئانی پیرۆزمان دابه‌زاندووه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی ره‌وان تا لێی تێ بگه‌ن [ وَصَرَّفْنَا فِيهِ مِنَ الْوَعِيدِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ] وه‌ جۆره‌ها هه‌ڕه‌شه‌مان تیادا داناوه‌ وه‌كو ترساندنێك بۆ خه‌ڵكی به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و له‌ خوا بترسێن و ده‌ست له‌ تاوان هه‌ڵبگرن و لێى دوور بكه‌ونه‌وه‌ [ أَوْ يُحْدِثُ لَهُمْ ذِكْرًا (١١٣) ] یاخود ببێ به‌ په‌ندو ئامۆژگاری بۆیان و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن و گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن. info
التفاسير: