क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - पवित्र क़ुरआन की संक्षिप्त व्याख्या का कुर्दी अनुवाद

الضحی

सूरा के उद्देश्य:
بيان عناية الله بنبيه في أول أمره وآخره.
ڕوونکردنەوەى چاودێری و گرنگی پێدانى خواى گەورە بە پێغەمبەرەکەى لەسەرەتا و کۆتایی ژیان و بانگەوازەکەیدا. info

external-link copy
1 : 93

وَٱلضُّحَىٰ

سوێند بەکاتی سەرەتای ڕۆژ بەکاتی چێشتەنگاو. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 93

وَٱلَّيۡلِ إِذَا سَجَىٰ

وە سوێند بەشەو کاتێک تاریک دادێت وخەڵکی لەجموجوڵ دەکەون. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 93

مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ

-ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت وازی لێ نەھێناویت وزویر نەبووە لێت، وەک ئەوەی بێباوەڕەکانی قوڕەیش گومان دەبەن، کاتیک بۆ ماوەیەک وەحی وەستا. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 93

وَلَلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لَّكَ مِنَ ٱلۡأُولَىٰ

بێگومان ژیانی دوا ڕۆژ چاکتر وباشترە بۆ تۆ لە ژیانی دونیا، چونکە ناز ونیعمەتەکانی بەردەوام ونەبڕاوەن. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 93

وَلَسَوۡفَ يُعۡطِيكَ رَبُّكَ فَتَرۡضَىٰٓ

لەمەو دوا پەروەردگارت ئەوەندە ناز ونیعمەت وپاداشتی نەبڕاوە بەخۆت وئومەتەکەت دەبەخشێت کە ڕازی بیت پێی. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 93

أَلَمۡ يَجِدۡكَ يَتِيمٗا فَـَٔاوَىٰ

بێگومان اللە -تەعاﻻ- بینیتی کاتێک بەمناڵی باوکت مرد، ئەو کاتە داڵدەی دایت وحەواندیتیەوە، بەوەی باپیرت (عبدالمطلب) سۆز وخۆشەویستی بۆت ھەبوو، پاش مردنی ئەویش سۆز وخەویستی (ئەبو طالب)ی مامت. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 93

وَوَجَدَكَ ضَآلّٗا فَهَدَىٰ

وە بینیتی کە نەتدەزانی نە قورئان ونە ئیمان وباوەڕ چیە، ئەوسا اللە -تەعاﻻ- فێری ئەو شتانەی کردیت کە پێشتر نەتدەزانی وبێ ئاگا بوویت لێی. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 93

وَوَجَدَكَ عَآئِلٗا فَأَغۡنَىٰ

وە ئایا نەیبینیت بە ھەژاری ونەداری، ئەمجا ماڵ وسامانی پێبەخشیت ودەوڵەمەندی کردیت؟. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 93

فَأَمَّا ٱلۡيَتِيمَ فَلَا تَقۡهَرۡ

کەواتە تۆش ئەی پێغەمبەر بەخراپە مامەڵە مەکە لەگەڵ ھەتیوو ومەیچەوسێنەرەوە وقاریان لێمەگرە وزەلیلیان مەکە (چونکە تۆش ھەتیوو بوویت وخوای گەورە حەواندیتیەوە). info
التفاسير:

external-link copy
10 : 93

وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنۡهَرۡ

ھەروەھا ھەڵمەشاخێ بە ڕووی ئەو سواڵکەر وھەژارانەی داوای یارمەتی دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 93

وَأَمَّا بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثۡ

لەبەرامبەر نازو نیعمەتەکانی پەروەردگارت شوکر وسوپاسی بکە وباسیان بکە (کە گەورەترین نیعمەتی بۆ تۆ پێغەمبەرایەتی بوو). info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• منزلة النبي صلى الله عليه وسلم عند ربه لا تدانيها منزلة.
پلە وپایەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لای پەروەردگاری، ھیچ پلەوپایەیەکی دونیایی تری پێی ناگات. info

• شكر النعم حقّ لله على عبده.
شوکر وسوپاسی ناز ونیعمەتەکان مافێکی اللە -تەعاﻻ-یە بەسەر بەندەکانیەوە. info

• وجوب الرحمة بالمستضعفين واللين لهم.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار بەزەیی بێتەوە بە ھەژاران ونەداراندا ونەرم نیان بێت لەگەڵیان. info