क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - पवित्र क़ुरआन की संक्षिप्त व्याख्या का कुर्दी अनुवाद

external-link copy
40 : 42

وَجَزَٰٓؤُاْ سَيِّئَةٖ سَيِّئَةٞ مِّثۡلُهَاۖ فَمَنۡ عَفَا وَأَصۡلَحَ فَأَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ

ھەر کەسێک ویستی ھەق و مافی خۆی وەربگرێتەوە ئەوە مافی خۆیەتی وەری بگرێتەوە، بەڵام دەبێت بزانێت وەک خۆی وەری بگرێتەوە بێ زیاد و سنوور بەزاندن، وە ھەرکەسێکیش لەو کەسە خۆش بوو کە خراپەی بەرامبەری کردووە و تۆڵەی لێ نەسەندەوە، وە ئاشت بوویەوە لە گەڵی ئەوا پاداشتی ئەو لای اللە تەعالایە، بێگومان ئەو پەروەردگارە ستەمکارانی خۆش ناوێت، ئەوانەی زوڵم و ستەم لە نەفسی خەڵکی، یان لەماڵ و سامانیان، یان لەشەرەف و ناموسیان دەکەن، بەڵکو زۆر ڕقیشی لێیانە. info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• الصبر والشكر سببان للتوفيق للاعتبار بآيات الله.
ئارام گرتن و شوکر و سوپاس کردن دوو ھۆکاری موەفەق بوونن تاوەکو مرۆڤ بەهۆیانەوە بتوانیت پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت لە ئایەتەکانی اللە تەعالا. info

• مكانة الشورى في الإسلام عظيمة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گەورەیی پلە و پایەی شوورا و ڕاوێژ کردن لە ئیسلامدا. info

• جواز مؤاخذة الظالم بمثل ظلمه، والعفو خير من ذلك.
دروسته کەسێک زوڵم و ستەمی لێکرابێت بەو ئەندازەیەی زوڵم و ستەمی لێکراوە ھەقی خۆی بسێنێتەوە، بەڵام لێبووردن و چاوپۆشی کردن باشتر و چاکترە. info