क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - पवित्र क़ुरआन की संक्षिप्त व्याख्या का कुर्दी अनुवाद

الصافات

सूरा के उद्देश्य:
تنزيه الله عما نسبه إليه المشركون، وإبطال مزاعمهم في الملائكة والجن.
بە پاکوبێگەرد ڕاگرتنی اللە تەعالا لەوەی بتپەرست و موشریکەکان دەیاندایە پاڵی، وە بەتاڵکردنەوەی گومانەکانیان لەبارەی فریشتە و جنۆکەکانەوە. info

external-link copy
1 : 37

وَٱلصَّٰٓفَّٰتِ صَفّٗا

سوێند بێت بەو فریشتانەی بەڕێکوپێکی ڕیز دەبەستن لە پەرستنەکانیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 37

فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجۡرٗا

وە سوێند بێت بەو فریشتانەی دەخوڕن بەسەر ھەورەکاندا، وە دەیانبەن بەرەو ئەو شوێن و جێگایەی کە اللە تەعالا دەیەوێت بارانیان لێ ببارێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 37

فَٱلتَّٰلِيَٰتِ ذِكۡرًا

وە سوێند بیت بەو فریشتانەی کەلامی اللە تەعالا دەخوێننەوە بەسەر پێغەمبەرەکاندا. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 37

إِنَّ إِلَٰهَكُمۡ لَوَٰحِدٞ

- ئەی خەڵکینە - بێگومان پەرستراوی بەھەقی ئێوە تاکو تەنھایە، ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نییە، ئەویش زاتی اللە تەعالایە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 37

رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَرَبُّ ٱلۡمَشَٰرِقِ

پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوان ئاسمان و زەویدایە، وە پەروەردگاری جێھەڵھاتنەکانی خۆر و جێ ئاوابونەکانیەتی، بەدرێژای ساڵ. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 37

إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِزِينَةٍ ٱلۡكَوَاكِبِ

بێگومان ئێمە نزیکترین ئاسمانمان لە زەوییەوە بەجوانی ئەستێرەکان ڕازاندوەتەوە، لە تەماشاکردندا وەک گەوھەری درەوشاوە وايه. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 37

وَحِفۡظٗا مِّن كُلِّ شَيۡطَٰنٖ مَّارِدٖ

وە ئاسمانی دونیامان بە ئەستێرەکان پاراستووە لە ھەموو شەیتانێکی سەرکەشی دەرچوو لە تاعەت و گوێرایەڵی اللە تەعالا، لەو ئەستێرانەوە چڵۆسکێکی ئاگرینیان تێ دەگیررێت. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 37

لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلۡمَلَإِ ٱلۡأَعۡلَىٰ وَيُقۡذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٖ

ئەو شەیتانانە ناتوانن گوێ بگرن لە فریشتەکانی ئاسمان و ھیچیان لێ ببیستن، کاتێک قسە دەکەن لەسەر ئەوەی پەروەردگاریان وەحی بۆ کردوون لەشەرع و قەدەری خۆی، وە کاتێکیش شەیتانەکان ھەوڵدەدەن لێیانەوە شتێک ببیستن لە ھەموو لایەکەوە بەچڵۆسکی گڕین ئاگر باران دەکرێن. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 37

دُحُورٗاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٞ وَاصِبٌ

بۆ دەرکردن و دوورخستنەوەیان لە گوێگرتن، وە لە ڕۆژی دواییشدا سزای بەئازاری ھەمیشەیی بێ بڕانەوەیان بۆ ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 37

إِلَّا مَنۡ خَطِفَ ٱلۡخَطۡفَةَ فَأَتۡبَعَهُۥ شِهَابٞ ثَاقِبٞ

مەگەر یەکێک لەو شەیتانانە وشەیەک لە قسەی فریشتەکان بدزێت، ئەو وشەیەی کە فریشتەکان لە نێوان خۆیاندا لەسەری ڕێک دەکەون و گفتوگۆی لەسەر دەکەن کە ھێشتا ئەو زانیارییە نەگەیشتووە بە خەڵکی سەر زەوی، لەو کاتەدا دەستەبەجێ پزیسکی گڕدار و سوتێنەری شوێن دەکەوێت، پێدەچێت وشەی ئەو فریشتانە بگاتە گوێی شەیتانەکان پێش ئەوەی ئەو پزیسکانە پێیان بکەوێت و بیانسوتێنێت، لەوانیشەوە بگاتە لای کاھین و فاڵچی و نوشتەنووسەکان، لەگەڵ ئەو وشانەدا سەدی درۆی خۆشیانی پێوە بنێن. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 37

فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَهُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَم مَّنۡ خَلَقۡنَآۚ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّن طِينٖ لَّازِبِۭ

- ئەی موحەممەد - بپرسە لەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن: ئایا بەدیھێنانی ئەوان گەورەتر و بەھێزتر و مەزنترە، یان بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی و فریشتەکان؟ بێگومان ئێمە ئەوانمان بەدیھێناوە لە قوڕێکی لینج، ئیتر چۆن نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن، لە کاتێکدا ئەوان بەدیھێنراون لە بەدیھێنراوێکی لاواز ئەویش قوڕێکی لینجە؟ info
التفاسير:

external-link copy
12 : 37

بَلۡ عَجِبۡتَ وَيَسۡخَرُونَ

- ئەی موحەممەد - ئایا تۆ سەرت سوڕدەمێنێت لە توانا و دەسەڵاتی اللە تەعالا و ڕێکخستنی کاروباری بەدیھێنراوەکانی، وە سەرت سوڕدەمێنێت لە نکۆڵی کردنی بتپەرست و موشریکەکان بۆ زیندووبونەوە، ئەو بتپەرست و موشریکانە لە توندی نکۆڵی کردنیان بۆ زیندووبونەوە گاڵتەیان لێ دێت بەوەی تۆ لەبارەی زیندووبونەوەوە دەیڵێت. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 37

وَإِذَا ذُكِّرُواْ لَا يَذۡكُرُونَ

ئەگەر بەھەر جۆرێک ئامۆژگاری ئەو بتپەرست و موشریکانە بکرێت، لەبەر دڵ ڕەقییان ھیچ پەندی لێوەرناگرن و سودیشی لێ نابینن. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 37

وَإِذَا رَأَوۡاْ ءَايَةٗ يَسۡتَسۡخِرُونَ

وە ئەگەر بەڵگە و ئایەتێك ببینن لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوا دەستدەکەن بە گاڵتە و لاقرتێ کردن و سەریان سوڕ دەمێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 37

وَقَالُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٌ

وە دەڵێن: ئەوەی موحەممەد ھێناویەتی جادوویەکی ڕوون و ئاشکرایە. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 37

أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ

ئایا کە مردین و بوینەوە بە گڵ و ئێسکی ڕزیو و پارچە پارچە بوو، جارێکی تر دوای ئەمە زیندوو دەکرێینەوە؟ بێگومان ئەمە کارێکی دوورە. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 37

أَوَءَابَآؤُنَا ٱلۡأَوَّلُونَ

ئایا باوباپیرانی پێشوومان کە لە پێش ئێمە مردوون ئەوانیش زیندوو دەکرێنەوە؟ info
التفاسير:

external-link copy
18 : 37

قُلۡ نَعَمۡ وَأَنتُمۡ دَٰخِرُونَ

- ئەی موحەممەد - لە وەڵامی ئەوانەدا بڵێ: بەڵێ دوای ئەوەی بوون بە گڵ و ئێسکی ڕزیوو جارێکی تر خۆتان و باوباپیرانی پێشووتریشتان ھەمووتان زیندوو دەکرێنەوە، بە زەلیلی و زەبونی و ڕیسوایی. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 37

فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ فَإِذَا هُمۡ يَنظُرُونَ

بە دڵنیاییەوە ئەوەش تەنھا یەک فووکردنە بە کەڕەنادا، (مەبەست پێی فووکردنی دووەمە) ، لەپڕ دەبینی ھەموو خەڵک تەماشای مەترسی و ناڕەحەتییەکانی ڕۆژی قیامەت دەکەن، چاودێری ئەوە دەکەن بزانن اللە تەعالا چیان پێ دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 37

وَقَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا هَٰذَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ

ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان بە زیندووبوونەوە نەبوو دەڵێن: ئای تیاچوون بۆ خۆمان ئەمە ڕۆژی پاداشتە، ئەو ڕۆژەیە اللە تەعالا پاداشتی بەندەکانی دەداتەوە لەسەر ئەو کاروکردەوانەی پێش خۆیانیان خستبوو لە ژیانی دونیادا. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 37

هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ

پێیان دەوترێت: ئەمە ڕۆژی بڕیاردان و جیاکردنەوەی نێوان بەندەکانە، ئەو ڕۆژەیە کە ئێوە لە دونیادا نکۆڵیتان لێ دەکرد و باوەڕتان پێی نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 37

۞ ٱحۡشُرُواْ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَأَزۡوَٰجَهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَعۡبُدُونَ

لەو ڕۆژەدا بە فریشتەکان دەوترێت: ھەموو ئەو بتپەرست و موشریکە ستەمکارانە کۆبکەنەوە کە ھاوەڵیان بڕیار دابوو بۆ اللە تەعالا، ئەوان و ھاوشێوەکانیان کە ھاوەڵیان بڕیاردابوو، وە زیندووبونەوە و ھاتنی ڕۆژی دواییان بە درۆ دەزانی، لەگەڵ ئەو بتانەیش کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن، ڕێگای چوونە ناو ئاگریان پێ بناسێنن و پیشانیان بدەن، وە ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن، بێگومان ئەوە سەرەنجام و جێگا و شوێنی ئەوانە. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 37

مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهۡدُوهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡجَحِيمِ

لەو ڕۆژەدا بەفریشتەکان دەوترێت: ھەموو ئەو بتپەرست و موشریکە ستەمکارانە کۆبکەنەوە کە ھاوەڵیان بڕیار دابوو بۆ اللە تەعالا، ئەوان و ھاوشێوەکانیان کە ھاوەڵیان بڕیاردابوو، وە زیندووبونەوە و ھاتنی ڕۆژی دواییان بەدرۆ دەزانی، لەگەڵ ئەو بتانەیش کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن، ڕێگای چوونە ناو ئاگریان پێ بناسێنن و پیشانیان بدەن و ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن، بێگومان ئەوە سەرەنجام و جێگا و شوێنی ئەوانە. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 37

وَقِفُوهُمۡۖ إِنَّهُم مَّسۡـُٔولُونَ

وە پێش چوونە ناو ئاگر ڕایان بگرن بۆ حساب و لێپرسینەوە، چونکە ئەوانە لێپرسراون، پاشان دوای ئەوە ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن. info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• تزيين السماء الدنيا بالكواكب لمنافع؛ منها: تحصيل الزينة، والحفظ من الشيطان المارد.
ڕازاندنەوەی ئاسمانی دونیا بە ئەستێرەکان بۆ چەند سوودێکە، لەوانە: جوانی، وە پاراستنی لە شەیتانە یاخی و سەرکەشەکان. info

• إثبات الصراط؛ وهو جسر ممدود على متن جهنم يعبره أهل الجنة، وتزل به أقدام أهل النار.
سەلماندنی صیراط، کە بریتیە لە پردێکی ڕاخراو بەسەر پشتی ئاگری دۆزەخدا بەھەشتییەکان بەسەریدا تێدەپەڕن، وە دۆزەخییەکانیش پێیان ھەڵدەکەوێت و دەکەونە ناویەوە. info

external-link copy
25 : 37

مَا لَكُمۡ لَا تَنَاصَرُونَ

بەسەرزەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئەوە بۆچی ھەندێکتان نایەن بەدەم ھەندێکتانەوە و یارمەتی یەکتر نادەن ھەروەک چۆن لە دونیا یارمەتی یەکترتان دەدا، وە واتان دەزانی بتەکانتان دێن بەدەمتانەوە یارمەتیتان دەدەن؟! info
التفاسير:

external-link copy
26 : 37

بَلۡ هُمُ ٱلۡيَوۡمَ مُسۡتَسۡلِمُونَ

نەخێر، بەڵکو ئەمڕۆ کە ڕۆژی دواییە ملکەچ و زەلیلی فەرمانی اللە تەعالان، ناتوانن یارمەتی یەکتر بدەن، لەبەر دەسەوسانی و کەم فڕفێڵیان. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 37

وَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ

بەلۆمە و سەرزەنشت کردنەوە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، وە ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیانەوە، لەو ڕۆژەدا ئیتر لۆمە و سەرزەنشت و ناکۆکی کردن ھیچ سوودێکی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 37

قَالُوٓاْ إِنَّكُمۡ كُنتُمۡ تَأۡتُونَنَا عَنِ ٱلۡيَمِينِ

شوێنکەوتە و گومڕاکراوەکان بەو کەسانە دەڵێن شوێنیان کەوتوون و گومڕایان کردوون: - ئەی گەورە و سەردارەکانمان- بەڕاستی ئێوە بوون لە لای ڕاستە و بەناوی دین و ئاینی ھەقەوە دەھاتنە لامان کوفر و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و گوناھ و تاوانتان دەڕازاندەوە بۆمان، وە ڕاوتان دەناین لەو ھەق و ڕاستییەی پێغەمبەران لەلای اللە تەعالاوە بۆیان ھێنابوین. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 37

قَالُواْ بَل لَّمۡ تَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ

گومراکەرەکان و ئەوانەی خەڵکی شوێنیان کەوتبوون بەوانە دەڵێن کە شوێنیان کەوتبوون: نەخێر وانییە و ڕاست ناکەن، بەڵکو ئێوە خۆتان لەسەر کوفر و بێباوەڕی بوون و باوەڕتان نەھێنا، وە نکۆڵیتان لە ھەق و ڕاستی کرد. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 37

وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيۡكُم مِّن سُلۡطَٰنِۭۖ بَلۡ كُنتُمۡ قَوۡمٗا طَٰغِينَ

ئێمە ھیچ دەسەڵات و ھێزێکمان نەبوو بەسەرتاندا، تا بتانخەینە ناو کوفر و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوانەوە، بەڵکو ئێوە خۆتان گەلێکی یاخی و سەرکەش و گومڕا و بێباوەڕ بوون. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 37

فَحَقَّ عَلَيۡنَا قَوۡلُ رَبِّنَآۖ إِنَّا لَذَآئِقُونَ

ئەو بڕیار و ھەڕەشەیەی پەروەردگارمان لێی کردین سەپا بەسەرماندا، وەک بەشەیتانی فەرموو: (لأَمْلأَنَّ جَهَنَّمَ مِنْكَ وَمِمَّنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ= دۆزەخ لەتۆ و شوێنکەوتوانت پڕ دەکەم) {ص: ٨٥}، وە پاشان ئەوەی پەروەردگارمان ھەڕەشەی پێ لێکردوین ھەر دەبێت بیچێژین و ھیچ شتێک نییە بیگێڕێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 37

فَأَغۡوَيۡنَٰكُمۡ إِنَّا كُنَّا غَٰوِينَ

بانگمان کردن بۆ گومڕایی و کوفر و بێباوەڕی، بێگومان ئێمە خۆیشمان گومڕابووین و ڕێگای ھیدایەت و ھەق و ڕاستیمان لێ ون بوو. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 37

فَإِنَّهُمۡ يَوۡمَئِذٖ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ

بەدڵنیاییەوە ھەردوولایان گومڕاکراوەکان و گومڕاکەرەکان لە ڕۆژی قیامەتدا لە سزادا ھاوبەشن. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 37

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ

بێگومان ھەرچۆنێکمان بەسەر ئەوانە ھێنا و سزامان پێ چەشتن، تاوانبارانیش بەو جۆرە لێدەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 37

إِنَّهُمۡ كَانُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَهُمۡ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسۡتَكۡبِرُونَ

ئەو بتپەرست و موشریکانە لە دونیا کاتێک پێیان بوترایە: لا الە الا اللە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە اللە، کار بەمانا و مەبەستەکەی بکەن و واز بھێنن لە دژەکەی، لەبەر لوت بەرزی و خۆبەزلزانینیان نەدەھاتن بەدەم بانگەوازەکەوە و ملکەچ نەدەبوون بۆی. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 37

وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓاْ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٖ مَّجۡنُونِۭ

دژی دەوەستانەوە و زیاتر سوور دەبوون لەسەر کوفر و بێباوەڕیان و دەیانوت: ئایا لەبەر قسەی کەسێکی شاعیر و شێت وازبھێنن لە پەرستنی خواکانمان؟! مەبەستیان لەم وتەیەیان ڕەسوڵ اللە (صلی اللە علیە وسلم) بوو. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 37

بَلۡ جَآءَ بِٱلۡحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

بوھتانێکی گەورەیان کرد، ڕەسول اللە (صلی اللە علیە وسلم) شێت و شاعیر نیيه، بەڵکو ئەو پێغەمبەرە قورئانی پیرۆزی ھێناوە، بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆ لای یەکخواپەرستی و شوێنکەوتنی پێغەمبەرەکەی، وە باوەڕی بە سەرجەم پێغەمبەرانی پێشوویش ھەیە لەوەی ھێناویانە لەلایەن اللە تەعالاوە، لە یەکخواپەرستی و سەلماندنی زیندووبونەوە و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا، وە لە ھیچ شتێکیدا سەرپێچی و پێچەوانەی ئەوانی نەکردووە. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 37

إِنَّكُمۡ لَذَآئِقُواْ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَلِيمِ

- ئەی بتپەرست و موشریکینە - بەھۆی کوفر و بێباوەڕیتان و بەدرۆدانانی پێغەمبەرانەوە بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا سزای سەختی بە ئازار دەچێژن. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 37

وَمَا تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

- ئەی بتپەرست و موشریکینە - ئێوە تەنھا تۆڵە و سزای ئەو بێباوەڕی و گوناھ و تاوانەتان لێ دەسێنرێت کە لە دونیادا ئەتانکرد. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 37

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

بەڵام بەندە پاک و دڵسۆز و ھەڵبژاردەکانی اللە تەعالا، ئەوانەی اللە خۆی ھەڵیبژاردوون بۆ پەرستنی خۆی ڕزگاریان دەبێت لە سزای ڕۆژی دوایی. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 37

أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ رِزۡقٞ مَّعۡلُومٞ

ئەو بەندە دڵسۆز و ھەڵبژێرراوانە لەلایەن اللە تەعالاوە ڕزق و ڕۆزییەکی بەردەوام و زانراویان بۆ ھەیە ھەرگیز نابڕێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 37

فَوَٰكِهُ وَهُم مُّكۡرَمُونَ

لەو ڕزق و ڕۆزیانەیش کە پێیان دەدرێت، لەپاکوخاوێنترین ئەو میوانەیان پێ دەدرێت کە ئارەزووی دەکەن و حەزیان لێیەتی، ئەوان لەسەر ئەمەشەوە ڕێزلێگیراون بە بەرزکردنەوەی پلە و پایەکانیان، وە بەتەماشاکردنی ڕووی پیرۆزی اللە تەعالا. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 37

فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ

ھەموو ئەمانە لەبەھەشتی پڕ ناز و نیعمەت و نەبڕاوەدا بەدەست دەھێنن، کە جێگیر و چەسپاوە و نابڕێتەوە و لەناو ناچێت. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 37

عَلَىٰ سُرُرٖ مُّتَقَٰبِلِينَ

لەسەر تەخت و قەنەفە ڕازاوەکانی بەھەشت بەرامبەر یەکتر دانیشتوون و ھەندێکیان تەماشای ھەندێکی تریان دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 37

يُطَافُ عَلَيۡهِم بِكَأۡسٖ مِّن مَّعِينِۭ

خزمەتکارەکان بە پەرداخی پڕ لەمەی و شەرابەوە بەسەریاندا دەسوڕێنەوە, ئەو شەرابە لە پاڵفتە و بێ خەوشیدا وەک ئاوی ڕەوان و ڕۆشتوو وان. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 37

بَيۡضَآءَ لَذَّةٖ لِّلشَّٰرِبِينَ

سپیە لە ڕەنگدا زۆر بەلەزەتە بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 37

لَا فِيهَا غَوۡلٞ وَلَا هُمۡ عَنۡهَا يُنزَفُونَ

وەک مەی و شەرابی دونیا نییە مرۆڤ سەرخۆش و بێ عەقل بکات، ئەوەیشی دەیخواتەوە سەری پێی نایەشێت، جەستە و ژیری ئەوەی دەیخواتەوە پارێزراوە. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 37

وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ عِينٞ

لە بەھەشتدا ئافرەتانی پاکیزە و چاو گەورەی چاو جوانیان لایە، تەنھا تەماشای پیاوەکانی خۆیان دەکەن و چاویان بڕیوە تێیان. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 37

كَأَنَّهُنَّ بَيۡضٞ مَّكۡنُونٞ

لە سپیەتی ڕەنگیاندا وەک ھێلکەی ناو ھێلانەوان، کەس دەستی بۆ نەبردبن. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 37

فَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ

پاشان بەھەشتیەکانیش ڕوو لەیەکتری دەکەن، ھەندێکیان پرسیاری ژیانی دونیا و ڕووداوەکانی لە ھەندێکی تریان دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 37

قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ إِنِّي كَانَ لِي قَرِينٞ

یەکێک لەو باوەڕداره بەهەشتيانە دەڵێ: بەڕاستی من لە دونیادا ھاوڕێیەکم ھەبوو باوەڕی بەزیندووبونەوە و قیامەت نەبوو، وە نکۆڵی دەکرد لە بوونیان. info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• سبب عذاب الكافرين: العمل المنكر؛ وهو الشرك والمعاصي.
ھۆکاری سزادانی بێباوەڕان، کاروکردەوەی خراپە، كە ئەویش ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و گوناھ و تاوانە گەورەکان. info

• من نعيم أهل الجنة أنهم نعموا باجتماع بعضهم مع بعض، ومقابلة بعضهم مع بعض، وهذا من كمال السرور.
یەکێک لەناز و نیعمەتەکانی بەھەشت ئەوەیە بەھەشتییەکان پێکەوە لەگەڵ یەک کۆدەبنەوە، وە لەسەر تەخت و قەنەفەی ڕازاوەی بەرزەوە ڕووبەڕووی یەکتر دادەنیشن، ئەمەش ئەوپەڕی خۆشی و بەختەوەری ئەوانە. info

external-link copy
52 : 37

يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُصَدِّقِينَ

ئەو ھاوڕێیەم لە دونیادا بەگاڵتە پێکردن و نکۆڵی کردنەوە پێی دەووتم: - ئەی ھاوڕێ- ئایا تۆ باوەڕت بەزیندووبونەوە ھەیە؟ info
التفاسير:

external-link copy
53 : 37

أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ

ئایا کە مردین و بووین بە گڵ و ئێسکی ڕزیوو، ئایا جارێکی تر ئێمە زیندوو دەکرێینەوە، وە پاداشتی ئەو کار و کردەوانەی دەدرێینەوە لە دونیا کردبوومان؟ info
التفاسير:

external-link copy
54 : 37

قَالَ هَلۡ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ

ھاوڕێ باوەڕدارەکەی بە ھاوڕێ بەھەشتییەکانی دەڵێت: لەگەڵمدا تەماشا بکەن تاوەکو سەرەنجامی ئەو ھاوڕییە ببینین کە پێشتر باوەڕی بە زیندووبونەوە نەبوو، وە نکۆڵی دەکرد؟ info
التفاسير:

external-link copy
55 : 37

فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِي سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ

ئەو کەسە تەماشای کرد و سەرنجیدا ھاوڕێیەکی لەناوەڕاستی دۆزەخدا بینیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 37

قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرۡدِينِ

ئەمجا وتی : ئەی ھاوڕێ سوێند بە اللە نزیک بوو بە بانگەواز کردنت بۆ بێباوەڕی و نکۆڵی کردن لە زیندووبونەوە لەناوم ببەیت و خەسارۆمەند بم و منیش بچمە ناو دۆزەخەوە. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 37

وَلَوۡلَا نِعۡمَةُ رَبِّي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ

ئەگەر نیعمەت و بەخششی اللە تەعالا نەبوایە کە ھیدایەتی دام و موەفەقی کردم بۆ ئیمان و باوەڕ، ئەوا ئێستا منیش وەک تۆ ئامادەی سزای ناو ئاگر دەبووم. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 37

أَفَمَا نَحۡنُ بِمَيِّتِينَ

ئیتر - ئێمەی بەھەشتی- ھەرگیز نامرین. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 37

إِلَّا مَوۡتَتَنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ

جگە مردنی یەکەمجارمان لە ژیانی دونیا، بەڵکو ئیتر ئێمە بە ھەتاھەتایی لە بەھەشتداین، وە سزا نادرێین وەک ئەوەی بێباوەڕان سزا دەدرێن. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 37

إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ

بێگومان ئەو پاداشتەی پەروەردگارمان داینیەوە - لە چوونە بەھەشت و مانەوە تێیدا بەھەمیشەیی و سەلامەت بوون لە سزای ئاگری دۆزەخ - سەرکەوتنێکی گەورەیە کە ھیچ سەرکەوتنێکی تر ھاوشێوەی ئەو نییە. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 37

لِمِثۡلِ هَٰذَا فَلۡيَعۡمَلِ ٱلۡعَٰمِلُونَ

ئەوانەی کار و کردەوەی چاک ئەکەن پێویستە بۆ ئەم پاداشتە گەورە و مەزنە کار بکەن، بێگومان ئەوە بازرگانی قازانجکەرە. info
التفاسير:

external-link copy
62 : 37

أَذَٰلِكَ خَيۡرٞ نُّزُلًا أَمۡ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ

ئایا ئەو ناز و نیعمەت و بەخششەی بەھەشت کە باسکرا، وە اللە تەعالا ئامادەی کردووە بۆ بەندە دڵسۆز و یەکلایی بووەکانی بۆ پەرستن و گوێڕایەڵی خۆی، باشتر و چاکترین شوێن و پلە و پایەیە، یان خواردنی درەختی ژەقنەمووتە، کە لە قورئاندا نەفرینی لێکراوە و خواردنی بێباوەڕانە، خواردنی ئەم ژەقنەمووتە مرۆڤ قەڵەو ناکات و برسێتیشی لانابات؟! info
التفاسير:

external-link copy
63 : 37

إِنَّا جَعَلۡنَٰهَا فِتۡنَةٗ لِّلظَّٰلِمِينَ

بێگومان ئێمە ئەم درەختەمان کردووە بەمایەی تاقیکردنەوە بۆ ستەمکاران، بە کوفر کردن و تاوان و گوناە ئەنجامدان، ئەیانووت: ئاگر درەخت ئەسوتێنێت و لە ناوی دەبات، ناکرێت لەناو ئاگردا درەختێکی لەو شێوەیە بڕوێت. info
التفاسير:

external-link copy
64 : 37

إِنَّهَا شَجَرَةٞ تَخۡرُجُ فِيٓ أَصۡلِ ٱلۡجَحِيمِ

بێگومان درەختی ژەقنەمووت لە شوێن و جێگایەکی پیس و پۆخڵدا دەڕوێت، درەختێکە لە بێخ و بنی بنەوەی دۆزەخ دەردەچێت. info
التفاسير:

external-link copy
65 : 37

طَلۡعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَٰطِينِ

بەروبومەکەی دیمەنێکی ناشرین و نابووتی ھەیە، وەک سەری شەیتانەکانە، نابووتی دیمەنیش بەڵگەیە لەسەر نابووتی ئەوەی باسکراوە، ئەمەش مانای ئەوەیە بەروبومەکەیشی تامی ناخۆشە. info
التفاسير:

external-link copy
66 : 37

فَإِنَّهُمۡ لَأٓكِلُونَ مِنۡهَا فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ

بێگومان بێباوەڕان لەو بەروبومە تاڵە نابووتە دەخۆن ، وە سکی بەتاڵیانی لێ پڕ دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 37

ثُمَّ إِنَّ لَهُمۡ عَلَيۡهَا لَشَوۡبٗا مِّنۡ حَمِيمٖ

پاشان دوای خواردنی ئەو ژەقنەمووتە، ئاوێکی لێڵی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 37

ثُمَّ إِنَّ مَرۡجِعَهُمۡ لَإِلَى ٱلۡجَحِيمِ

بێگومان دواتر گەڕانەوەیان بۆ دۆزەخە، ئەوان لە سزایەکەوە دەگوێزرێنەوە بۆ سزایەکی تر. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 37

إِنَّهُمۡ أَلۡفَوۡاْ ءَابَآءَهُمۡ ضَآلِّينَ

بەڕاستی ئەو بێباوەڕانە باوباپیرانی خۆیانیان بە گومڕایی بینی، گومڕا بووبون و لە ڕێگای ھیدایەت لایاندابوو، ئەمانیش شوێن ئەوان کەوتن و بەبێ بەڵگە لاسایی ئەوانیان کردەوە. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 37

فَهُمۡ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ يُهۡرَعُونَ

ئەوان لەو گومڕاییەدا بە خێرای شوێن باوباپیرانیان کەوتن. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 37

وَلَقَدۡ ضَلَّ قَبۡلَهُمۡ أَكۡثَرُ ٱلۡأَوَّلِينَ

بێگومان پێش ئەمانیش زۆربەی گەلانی پێشووتریش گومڕابوون و لە ھەق و ڕاستی لایاندا، - ئەی پێغەمبەر - گەل و ھۆزەکەت یەکەم گەل و ھۆز نین کە گومڕابووبن. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 37

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ

بەدڵنیاییەوە لەناو ئەو گەل و نەتەوانەی پێشووتر پێغەمبەرانمان نارد، بۆ ئەوەی بیانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا، کەچی باوەڕیان پێ نەکردن و کافر بوون. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 37

فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُنذَرِينَ

- ئەی پێغەمبەر - تەماشا بکە و سەرنج بدە بزانە کۆتایی و سەرەنجامی ئەو گەل و نەتەوانە چۆن بوو کە پێغەمبەرەکانیان ترساندنیان، کەچی وەڵامی بانگەوازەکەیانیان نەدانەوە، بێگومان کۆتایی و سەرەنجامیان چوونە دۆزەخی ھەتاھەتاییە، ئەویش بەھۆی بێباوەڕیان و بەدرۆدانانی پێغەمبەرەکانیانەوە بوو. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 37

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

جگە لەو بەندە دڵسۆز و موخلیسانەی اللە تەعالا نەبێت کە بە دڵسۆزی باوەڕیان پێھێنا، بێگومان ئەوان ڕزگاریان دەبێت لەو سزایەی کە سەرەنجامی ئەو بێباوەڕانەیە پێغەمبەرەکانیان بە درۆ دانا. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 37

وَلَقَدۡ نَادَىٰنَا نُوحٞ فَلَنِعۡمَ ٱلۡمُجِيبُونَ

بەدڵنیاییەوە نوحی پێغەمبەرمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بانگی لە ئێمە کرد، کاتێک نزای کرد لە گەلەکەی دوای ئەوەی نۆ سەد و پەنجا ساڵ بانگی کردن بۆ یەکخواپەرستی کەچی ئەوان نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەیەوە و باوەڕیان پێ نەکرد، ئێمەش زۆر چاک وەڵامی ھاوار و نزاکەی ئەومان دایەوە، بێگومان خێرا ھاتین بەدەم ھاوار و نزاکەیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 37

وَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ

بێگومان خۆی و کەسوکارەکەی و ئەو باوەڕدارانەی لەگەڵیدا بوون ڕزگارمان کردن لەو ناڕەحەتی و ئەزیت و تەنگانەیەی دووچاری گەلەکەی بوو، لە نوقم بوون بە تۆفانە مەزنەکە کە اللە تەعالا ناردییە سەر بێباوەڕانی گەلەکەی. info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• الظفر بنعيم الجنان هو الفوز الأعظم، ولمثل هذا العطاء والفضل ينبغي أن يعمل العاملون.
دەسکەوتنی ناز و نیعمەت و بەخششەکانی بەھەشت سەرکەوتنی گەورە و مەزنە، بۆ ئەم بەخشش و فەزڵە گەورەیەش پێویستە ھەموو باوەڕدارێک ھەموو ھەوڵێکی خۆی بدات تاوەکو ڕەزامەندی پەروەردگاری بەدەست دەھێنێت و دەیخاتە ناو ئەو ناز و نیعمەتەوە. info

• إن طعام أهل النار هو الزقّوم ذو الثمر المرّ الكريه الطعم والرائحة، العسير البلع، المؤلم الأكل.
بێگومان خواردنی دۆزەخییەکان ژەقنەمووتە، کە بەروبومێکی تاڵی نابووتی تام و بۆن ناخۆشی ھەیە، بەناڕەحەت قوت دەدرێت و خواردنیشی بە ئازارە. info

• أجاب الله تعالى دعاء نوح عليه السلام بإهلاك قومه، والله نعم المقصود المجيب.
اللە تەعالا وەڵامی نزاکەی نوح (علیە السلام) ی دایەوە و گەلەکەی لەناوبرد، وە پەروەردگاریش باشترین زاتێکە وەڵامی بەندە خواناسەکانی ئەداتەوە. info

external-link copy
77 : 37

وَجَعَلۡنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلۡبَاقِينَ

کەسوکارەکەی و باوەڕدارانی شوێنکەوتوویمان بەتەنھا لەنوقم بوون ڕزگار کرد، بێگومان جگە لەوان ھەموو گەلە بێباوەڕەکەیمان نوقمی ناو ئاو کردن. info
التفاسير:

external-link copy
78 : 37

وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ

وە ناو و ناوبانگی باشی ئەوانمان لەناو گەلانی دواتردا ھێشتەوە، وەسف و سەنای باشیان دەکردن. info
التفاسير:

external-link copy
79 : 37

سَلَٰمٌ عَلَىٰ نُوحٖ فِي ٱلۡعَٰلَمِينَ

دڵنیایی و سەلامەتی بۆ نوح لەوەی بەخراپە باس بکرێت لەلایەن ئەو گەل و ئوممەتانەی بەشوێنیاندا دێن، بەڵکو نەوەکانی دوای ئەوان وەسف و سەنای باشیان دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
80 : 37

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ

بێگومان ھەر بەھەمان پاداشتی نوح (علیە السلام) پاداشتی ئەو بەندە چاکانە دەدەینەوە کە گوێڕاڵی اللە تەعالا دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
81 : 37

إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

بێگومان نوح لەبەندە باوەڕدارەکانی ئێمەیە و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی اللە تەعالایە. info
التفاسير:

external-link copy
82 : 37

ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ

پاشان ئەوانی ترمان نوقمی ناو ئەو تۆفانە کرد کە ناردمانە سەریان و ھیچ کەسێکیان لێ ڕزگار نەبوو (جگە نوح و باوەڕدارانی شوێنکەوتووی نەبێت). info
التفاسير:

external-link copy
83 : 37

۞ وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبۡرَٰهِيمَ

بێگومان ئیبراھیم لەسەر ئاین و پەیڕەو وڕێبازی نوح بوو لەبانگەواز کردن بۆ یەکخواپەرستی. info
التفاسير:

external-link copy
84 : 37

إِذۡ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلۡبٖ سَلِيمٍ

باسی ئەوە بکە کاتێک ئیبراھیم بەدڵێکی ساغ و سەلیمی دوور لە شیرک و بتپەرستییەوە بەرەو لای پەروەردگاری ھات، لەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 37

إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَاذَا تَعۡبُدُونَ

کاتێک بەسەر زەنشت و لۆمە کردنەوە بەباوک و گەلە بتپەرست و موشریکەکەی وت: لەبری اللە تەعالا چی دەپەرستن؟ info
التفاسير:

external-link copy
86 : 37

أَئِفۡكًا ءَالِهَةٗ دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ

ئایا لەبری اللە تەعالا خواگەلێک دەپەرستن کە بەدرۆ و دەلەسە بۆ خۆتان داناوە؟ info
التفاسير:

external-link copy
87 : 37

فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

- ئەی گەلەكەم - ئایا ئێوە گومانتان چۆنە بەرامبەر بە پەروەردگاری جیھانیان، کاتێک دەگەنەوە پێی لە كاتێكدا ئێوە جگە لەو شتی ترتان پەرستووە؟! وە چاوەڕوانن چیتان لەگەڵدا بکات؟! info
التفاسير:

external-link copy
88 : 37

فَنَظَرَ نَظۡرَةٗ فِي ٱلنُّجُومِ

ئیبراھیم تەماشایەکی ئەستێرەکانی کرد، خەریکی ڕێکخستنی فێڵێک بوو تاوەکو ڕزگاری ببێت لەوەی لەگەڵ گەلەکەی بچێتە دەرەوە. info
التفاسير:

external-link copy
89 : 37

فَقَالَ إِنِّي سَقِيمٞ

بڕو بیانوویەکی ھێنایەوە لەوەی لەگەڵیان بچێتە دەرەوە بۆ جەژنەکەیان، وتی: بێگومان من نەخۆشم (ناتوانم لەگەڵتان بێمە دەرەوە). info
التفاسير:

external-link copy
90 : 37

فَتَوَلَّوۡاْ عَنۡهُ مُدۡبِرِينَ

ئەوە بوو وازیان لە ئیبراھیم ھێنا و لەدوای خۆیان بەجێیان ھێشت و ڕۆیشتنە دەرەوە. info
التفاسير:

external-link copy
91 : 37

فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمۡ فَقَالَ أَلَا تَأۡكُلُونَ

ئیبراھیم چووە لای ئەو خواگەلەی کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن و لای کردەوە بەلایاندا و بەگاڵتە کردنەوە پێی وتن: ئەوە بۆ ئەو خواردنانە ناخۆن كە بتپەرست و موشریکەکان بۆیان داناون؟! info
التفاسير:

external-link copy
92 : 37

مَا لَكُمۡ لَا تَنطِقُونَ

ئەوە بۆچی قسە ناکەن، بۆ وەڵامی ئەو كەسە نادەنەوە پرسیارتان لێ دەکات؟! ئایا خوایەک ئاوا بێت شایانی ئەوەیە لەبری اللە تەعالا بپەرسترێت؟! info
التفاسير:

external-link copy
93 : 37

فَرَاغَ عَلَيۡهِمۡ ضَرۡبَۢا بِٱلۡيَمِينِ

ئیبراھیم لای کردەوە بەلایاندا بەدەستی ڕاستی دەستی کرد بەلێدانیان تاوەکو بیانشکێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
94 : 37

فَأَقۡبَلُوٓاْ إِلَيۡهِ يَزِفُّونَ

دوای ئەوەی گەلە بتپەرستەکەی زانیان چی ڕوویداوە بەپەلە گەڕانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
95 : 37

قَالَ أَتَعۡبُدُونَ مَا تَنۡحِتُونَ

ئیبراھیمیش بەدامەزراوی لەسەر باوەڕەکەی ڕووبەڕوویان بوویەوە، وە بەسەرزەنشت لۆمەکردنەوە پێی وتن: ئایا لەبری اللە تەعالا خواگەلێک دەپەرستن بەدەستی خۆتان تاشیوتانن ؟! info
التفاسير:

external-link copy
96 : 37

وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ وَمَا تَعۡمَلُونَ

لەکاتێکدا اللە (سبحانە وتعالی) خۆتان و کاروکردەوەتانی بەدیھێناوە، وە یەکێک لەکارەکانتان تاشینی ئەم بتانەیە، تەنھا زاتی ھەق تەعالای اللە یە شایانی ئەوەیە بەتاکو تەنھایی بپەرسترێت و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدرێت. info
التفاسير:

external-link copy
97 : 37

قَالُواْ ٱبۡنُواْ لَهُۥ بُنۡيَٰنٗا فَأَلۡقُوهُ فِي ٱلۡجَحِيمِ

جا کاتێک دەسەوسان بوون لەوەی بەبەڵگە ڕووبەڕووی ئیبراھیم ببنەوە پەنایان بردە بەر ھێز، لەنێو یەکدا پرس و ڕایان کرد کەچی پێ بکەن، لە کۆتاییدا وتیان: بینایەکی بۆ دروست بکەن و پڕی بکەن لەدار و گڕی تێ بەربدەن و دواتر ئیبراھیمی تێ فڕێ بدەن. info
التفاسير:

external-link copy
98 : 37

فَأَرَادُواْ بِهِۦ كَيۡدٗا فَجَعَلۡنَٰهُمُ ٱلۡأَسۡفَلِينَ

گەلەکەی ئیبراھیم ویستیان خراپ بەسەر ئیبراھیم بھێنن، بەوەی لەناوی بەرن و ئیسراحەت بکەن لەدەستی، بەڵام ئێمە ئەوانمان خەسارۆمەند کرد کاتێک ئاگرەکەمان سارد و سەلامەت کرد لەسەر ئیبراھیم. info
التفاسير:

external-link copy
99 : 37

وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّي سَيَهۡدِينِ

ئییراھیم پێی وتن: بێگومان من دەمەوێت کۆچ بکەم بۆ لای پەروەردگارم و خاک و وڵاتی گەلەکەم بەجێ بھێڵم، تاوەکو بتوانم زاتی بەرز و پیرۆزی ئەو بپەرستم، پەروەردگارم ڕێنوماییم دەکات بۆ ھەر کارێک خێر و چاکەی دونیا و دواڕۆژمی تێدا بێت. info
التفاسير:

external-link copy
100 : 37

رَبِّ هَبۡ لِي مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

ئەی پەروەردگارم مناڵێکی صاڵحم پێ ببەخشە تاوەکو یارمەتیم بدات و جێگای گەلەکەیشم بۆ بگرێتەوە لە غەریبایەتیدا. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 37

فَبَشَّرۡنَٰهُ بِغُلَٰمٍ حَلِيمٖ

اللە تەعالا دەفەرموێت: ئێمەیش نزاکەیمان گیرا کرد، وە موژدەی مناڵێکی لەسەرخۆ و ھێمنمان پێدا، ئەو مناڵەیش ئیسماعیل بوو ( علیە السلام). info
التفاسير:

external-link copy
102 : 37

فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعۡيَ قَالَ يَٰبُنَيَّ إِنِّيٓ أَرَىٰ فِي ٱلۡمَنَامِ أَنِّيٓ أَذۡبَحُكَ فَٱنظُرۡ مَاذَا تَرَىٰۚ قَالَ يَٰٓأَبَتِ ٱفۡعَلۡ مَا تُؤۡمَرُۖ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰبِرِينَ

جا کاتێک ئیسماعیل بوو بەگەنجێکی جوان و پێگەیشتوو، وە بتوانێت لەگەڵ باوکیدا بڕواتە دەرەوە، ئیبراهیمی باوکی خەوێکی بینی، وە خەوی پێغەمبەرانیش وەحی و نیگایە لە لای اللە تەعالاوە، ئیبراھیم ناوەڕۆکی خەوەکەی بۆ ئیسماعیل گێرایەوە و پێی وت: ئەی کوڕە شیرینەکەم بێگومان من لەخەودا بینیم تۆم سەردەبڕی، جا سەرنج بدە و ڕات چییە لەم بارەیەوە، ئیسماعیلیش وەڵامی باوکی دایەوە و پێی وت: ئەی باوکی شیرینم، ئەوەی اللە تەعالا فەرمانی پێکردویت بە سەربڕینم جێ بەجێی بکە، دڵنیابە بە ویستی اللە تەعالا دەمبینی لە ئارامگران دەبم، وە لەوانە دەبم ڕازین بە حوکم و بڕیاری زاتی پیرۆزی اللە. info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• من مظاهر الإنعام على نوح: نجاة نوح ومن آمن معه، وجعل ذريته أصول البشر والأعراق والأجناس، وإبقاء الذكر الجميل والثناء الحسن.
یەکێک لەو ناز و نیعمەتانەی الله تەعالا بەخشیبووی بە نوح: ڕزگار کردنی بوو لەگەڵ ئەوانەی باوەڕیان پێ ھێنابوو، وە زوڕییەت و نەوەکانی کرد بە ئەسڵ و بنەمای مرۆڤایەتی و ڕەچەڵەک و جۆرەکانی، وە ھێشتنەوەی ناو و ناوبانگی جوان لەناو خەڵکیدا. info

• أفعال الإنسان يخلقها الله ويفعلها العبد باختياره.
کار و کردەوەی مرۆڤەکان اللە تەعالا بەدیھێناون، وە بەندەکانیش سەرپشکن لە ئەنجامدانیدا. info

• الذبيح بحسب دلالة هذه الآيات وترتيبها هو إسماعيل عليه السلام؛ لأنه هو المُبَشَّر به أولًا، وأما إسحاق عليه السلام فبُشِّر به بعد إسماعيل عليه السلام.
سەربڕاوەکە بە پێی مانا و مەبەستی ئەم ئایەتانە بریتییە لە ئیسماعیل (علیە السلام) لەبەر ئەوە یەکەم جار اللە تەعالا موژدەی ئەوی داوە بە ئیبراھیم، بەڵام ئیسحاق (علیە السلام) لەدوای ئیسماعیل اللە تەعالا موژدەی بەخشینی بە ئیبراھیم دا. info

• قول إسماعيل: ﴿سَتَجِدُنِي إِن شَآءَ اْللهُ مِنَ اْلصَّابِرِينَ﴾ سبب لتوفيق الله له بالصبر؛ لأنه جعل الأمر لله.
وتەکەی ئیسماعیل (سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ اْللهُ مِنَ اْلصَّابِرِينَ) ھۆکاری تەوفیقی اللە تەعالا بوو بۆی کە ئارامگر و خۆگری بکات لەبەردەم ئەو تاقیکردنەوە قورس و گرانەدا، چونکە بڕیارەکەی جێھێشت بۆ اللە تەعالا. info

external-link copy
103 : 37

فَلَمَّآ أَسۡلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلۡجَبِينِ

کاتێک ھەردووکیان ملکەچی فەرمانی اللە تەعالا بوون، ئیبراھیم کوڕەکەی بەڕوودا خستە سەر زەوی، تاوەکو فەرمانی سەربڕینەکە جێ بەجێ بکات کە پێی کرابوو. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 37

وَنَٰدَيۡنَٰهُ أَن يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُ

بانگی ئیبراھیممان کرد لە كاتێكدا دەیویست فەرمانەکەی اللە تەعالا بە سەربڕینی کوڕەکەی جێ بەجێ بکات: بانگمان کرد: ئەی ئیبراھیم. info
التفاسير:

external-link copy
105 : 37

قَدۡ صَدَّقۡتَ ٱلرُّءۡيَآۚ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ

بەدڵنیاییەوە ئەو خەونەی بینیت جێ بەجێتکرد، بەوەی خۆت یەکلایی کردەوە بۆ سەربڕینی کوڕەکەت، بێگومان ئێمە - چۆن پاداشتمان دایتەوە بەوەی رزگارمان کردیت لەم ناڕەحەتیە گەورەیە- ھەر بەو شێوەیەش پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە، بەوەی لەناڕەحەتی و ناخۆشیەکان ڕزگاریان دەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
106 : 37

إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡبَلَٰٓؤُاْ ٱلۡمُبِينُ

بێگومان ئەمە تاقیکردنەوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بوو، بەدڵنیاییەوە ئیبراھیم لێی دەرچوو بە سەركەوتوویی. info
التفاسير:

external-link copy
107 : 37

وَفَدَيۡنَٰهُ بِذِبۡحٍ عَظِيمٖ

بەرانێکی گەورەمان کردە قوربانی ئیسماعیل، تا لەبری ئەو سەر ببڕرێت. info
التفاسير:

external-link copy
108 : 37

وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ

مەدح و سەنای ئیبراھیممان لەناو ئوممەت و گەلانی داھاتوودا بەچاکی و پاکی ھێشتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
109 : 37

سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ

درود و سەلامی نەبڕاوەی اللە تەعالا بۆ ئیبراھیم، وە نزا و دوعای سەلامەت بوون بۆی لە ھەموو زەرەر و زیان و ئافاتێک. info
التفاسير:

external-link copy
110 : 37

كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ

ھەروەکو چۆن ئەم پاداشتەی ئیبراھیممان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارێکیش دەدەینەوە لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی بۆ اللە تەعالا. info
التفاسير:

external-link copy
111 : 37

إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

بێگومان ئیبراھیم لەبەندە باوەڕدارەکانمان بوو، لەو بەندانەی کە وەفایان ھەیە بۆ ھەموو ئەو مانا و مەبەستانەی بەندایەتی و عبودیەت دەیگەیەنێت. info
التفاسير:

external-link copy
112 : 37

وَبَشَّرۡنَٰهُ بِإِسۡحَٰقَ نَبِيّٗا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

مژدەی کوڕێکی ترمان بە ئیبراھیمدا، کە دەبێت بە یەکێک لە پێغەمبەران و بەندە صاڵح و چاکەکان، ئەویش ئیسحاقە، وەک پاداشتێک بۆ ئەو گوێڕایەڵییە تەواوەی بۆ اللە تەعالای ھەبوو، کاتێک ویستی ئیسماعیل سەر ببڕێت کە تاکە کوڕی بوو. info
التفاسير:

external-link copy
113 : 37

وَبَٰرَكۡنَا عَلَيۡهِ وَعَلَىٰٓ إِسۡحَٰقَۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحۡسِنٞ وَظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ مُبِينٞ

فەڕ و بەرەکەتمان ڕشت بەسەر ئیبراھیم و ئیسحاقدا، وە ناز و نیعمەتەکانمان بۆ زیاد کردن، وەک زیاد کردنی کوڕ و نەوەکانیان، جا لەگەڵ ئەوەشدا لە نێو نەوەکانیاندا خەڵکانێک ھەیە گوێڕایەڵی پەروەردگاریەتی و بۆ خۆی چاکەکارە، وە ھەشیانە ستەمی ڕوون و ئاشکرای لەخۆی کردووە بە کوفڕ و بێباوەڕی و سەرپێچی کردنی پەروەردگاری. info
التفاسير:

external-link copy
114 : 37

وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ

بەدڵنیاییەوە منەتمان نا بەسەر موسا و ھاروندا بە پێغەمبەرایەتی، ھەردووکمان کردن بە پێغەمبەر. info
التفاسير:

external-link copy
115 : 37

وَنَجَّيۡنَٰهُمَا وَقَوۡمَهُمَا مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ

خۆیان و گەلەکەیمان، گەلی بەنو ئیسرائیلمان لەتەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد، ڕزگارمان کردن لەکۆیلایەتی فیرعەون و نوقم بوون لەناو دەریادا. info
التفاسير:

external-link copy
116 : 37

وَنَصَرۡنَٰهُمۡ فَكَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ

سەرمان خستن بەسەر فیرعەون و سەربازەکانیدا، وە زاڵ بوون و سەرکەوتن بەسەر دوژمنەکانیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
117 : 37

وَءَاتَيۡنَٰهُمَا ٱلۡكِتَٰبَ ٱلۡمُسۡتَبِينَ

تەورات کە پەرتووکێکی ڕوون و ئاشکرا بوو لەلایەن اللە تەعالاوە کەھیچ ناڕوونییەکی تێدا نەبوو بەخشیمانە موسا و ھارون. info
التفاسير:

external-link copy
118 : 37

وَهَدَيۡنَٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ

وە ڕێنوماییمان کردن بۆ سەر ڕێگای ڕاست، ڕێگایەک ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، ئەویش ڕێگای ئاینی ئیسلامە، کە مرۆڤ دەگەیەنێت بەڕەزامەندی پەروەردگاری بەدیھێنەر. info
التفاسير:

external-link copy
119 : 37

وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِمَا فِي ٱلۡأٓخِرِينَ

مەدح و سەنای موسا و ھارونمان لەناو ئوممەت و گەلانی داھاتوودا بەچاکی و پاکی ھێشتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
120 : 37

سَلَٰمٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ

درود و سەلامی نەبڕاوەی پاکوخاوێنی اللە تەعالا بۆ ھەردووکیان، وە نزا و دوعای سەلامەت بوون بۆیان لەھەموو ناخۆشی و خراپەیەک. info
التفاسير:

external-link copy
121 : 37

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ

بێگومان ھەروەکو ئەم پاداشتە چاکەی موسا و ھارونمان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارێکیش بە تاعەت و گوێڕایەڵی بۆ پەروەردگاریان دەدەینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
122 : 37

إِنَّهُمَا مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

بێگومان موسا و ھارون لەبەندە باوەڕدارە چاکەکانی ئێمەن، ئەو بەندانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا ھەیە و کار بە شەریعەتەکەی ئەو دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
123 : 37

وَإِنَّ إِلۡيَاسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

وە بێگومان ئیلیاسیش یەکێک بوو لە پێغەمبەران، پەروەردگار کردبووی بە پێغەمبەر، اللە تەعالا نیعمەت و بەخششی خۆی بە پێغەمبەرایەتی و پەیامەکەی بەسەردا ڕشتبوو. info
التفاسير:

external-link copy
124 : 37

إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ

کاتێک وتی بە گەلەکەی، ئەوانەی کە نێررابوو بۆ لایان لە بەنو ئیسرائیل: ئەی گەلەکەم ئایا لە اللە تەعالا ناترسن؟ بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن، وەک بەجێھێنانی فەرمانی تەوحید و یەکخواپەرستی، وە دوور بکەنەوە لەرێگریەکانی، وەک دوور کەتنەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا ؟! info
التفاسير:

external-link copy
125 : 37

أَتَدۡعُونَ بَعۡلٗا وَتَذَرُونَ أَحۡسَنَ ٱلۡخَٰلِقِينَ

ئایا لەبری اللە تەعالا بتەکەتان (بەعل) دەپەرستن، وە واز دەھێنن لە پەرستنی باشترین و چاکترینی بەدیھێنەرەکان (کە اللە تەعالایە) ؟! info
التفاسير:

external-link copy
126 : 37

ٱللَّهَ رَبَّكُمۡ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ

اللە ئەو پەروەردگارەیە بەدیھێناون، وە پەروەردگاری باوپایرانیشتانە کە پێشتر ئەوانیشی بەدیھێناوە، ھەر ئەو شایانی پەرستنە، نەک ئەو بتانەی کە ھیچ سوود و زیانێک بەکەس ناگەیەنن. info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• قوله: ﴿فَلَمَّآ أَسْلَمَا﴾ دليل على أن إبراهيم وإسماعيل عليهما السلام كانا في غاية التسليم لأمر الله تعالى.
ئەو وتەیەی اللە تەعالا کە دەفەرموێت (فَلَمَّآ أَسْلَمَا) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئیبراھیم و ئیسماعیل لەوپەڕی تەسلیم بووندا بوون بۆ فەرمانی اللە تەعالا . info

• من مقاصد الشرع تحرير العباد من عبودية البشر.
یەکێک لەمەبەستەکانی شەریعەت ڕزگار کردنی بەندەکانە لە کۆیلایەتی مرۆڤەکانەوە بۆ بەندایەتی پەروەردگاریان. info

• الثناء الحسن والذكر الطيب من النعيم المعجل في الدنيا.
مەدح و سەنا و باس و خواسی چاک و پاک یەکێکە لە نیعمەت و بەخششەکانی پەروەردگار کە پێشی دەخات بۆ بەندەکانی لە دونیادا. info

external-link copy
127 : 37

فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ

گەلەکەی ئیلیاسیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێ نەکرد، وە بەو ھۆیەشەوە ئامادە دەکرێن لەسزای دۆزەخدا. info
التفاسير:

external-link copy
128 : 37

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

جگە لە کەسانی باوەڕداری موخلیس و دڵسۆز لەپەرستنی ناو گەلەکەی نەبێت، ئەوان ڕزگاریان دەبێت لەوەی بھێنێنرێن بۆ ناو سزای دۆزەخ. info
التفاسير:

external-link copy
129 : 37

وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ

مەدح و سەنای ئیلیاسمان لەناو ئوممەت و گەلانی داھاتوودا بەچاکی و پاکی ھێشتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
130 : 37

سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِلۡ يَاسِينَ

درود و سەلامی نەبڕاوەی پاکوخاوێنی اللە تەعالا بۆ ئیلیاس، وە نزا و دوعای سەلامەت بوون بۆی لەھەموو ناخۆشی و خراپەیەک. info
التفاسير:

external-link copy
131 : 37

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ

بێگومان ھەروەکو ئەم پاداشتە چاکەی ئیلیاسمان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارانی ناو بەندە باوەڕدارەکانمان دەدەینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
132 : 37

إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

بێگومان ئیلیاس لەبەندە باوەڕدارە ڕاست و دروست و ڕاستگۆکانی ئێمە بوو، ئەو بەندانەی راستگۆ بوون لە باوەڕەکەیان لەگەڵ پەروەردگاریان. info
التفاسير:

external-link copy
133 : 37

وَإِنَّ لُوطٗا لَّمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

وە بێگومان لوط یەکێک بوو لە پێغەمبەرانی خوا، ئەوانەی اللە تەعالا ڕەوانەی کردن بۆ لای گەلەکانیان کە موژدەدەر و ترسێنەر بن بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
134 : 37

إِذۡ نَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ

ئەی موحەممەد باسی ئەوە بۆ گەلەکەت بکە، کاتێک لوط خۆی و کەسوکار و خێزانەکەیمان ڕزگار کرد لەو سزایەی نێررایە سەر گەلەکەی. info
التفاسير:

external-link copy
135 : 37

إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ

جگە لە پیرەژنێک نەبێت (مەبەست پێی ژنەکەی لوط خۆیەتی)، ئەو سزایەی دابەزییە سەر گەلەکەی ژنەکەیشی گرتەوە، چونک وەک ئەوان بێباوەڕ بوو. info
التفاسير:

external-link copy
136 : 37

ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ

پاشان ئەوانی ترمان لە گەلەکەی لەناوبرد، ئەوانەی بە درۆیان دانا و باوەڕیان نەکرد بەو پەیام و بانگەوازەی ھێنابووی. info
التفاسير:

external-link copy
137 : 37

وَإِنَّكُمۡ لَتَمُرُّونَ عَلَيۡهِم مُّصۡبِحِينَ

- ئەی خەڵکی مەککە - ئێوەیش لەکاتی سەفەر کردنتان بۆ شام لەدەمەو بەیانیدا تێدەپەڕن بەلای شوێنەواری ماڵ و خانووە ڕوخاوەکانیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
138 : 37

وَبِٱلَّيۡلِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ

ھەروەھا شەویش تێدەپەڕن بەلایاندا، دەی ئیتر بۆ ژیر نابن، وە پەند وەرناگرن لەو سەرەنجامەی بەھۆی بێباوەڕی و داوێن پیسییانەوە پێی گەیشتن ، کە لەناو گەلانی تری پێشیندا وێنەی نەبووە ؟! info
التفاسير:

external-link copy
139 : 37

وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

وە بێگومان یونس یەکێک بوو لە پێغەمبەرانی خوا، ئەوانەی اللە تەعالا ڕەوانەی کردن بۆ لای گەلەکانیان کە مژدەدەر و ترسێنەر بن بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
140 : 37

إِذۡ أَبَقَ إِلَى ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ

کاتێک بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە اللە تەعالا لە گەلەکەی ڕایکرد و سواری کەشتییەکی پڕ لەسەرنشین و کەلوپەل بوو. info
التفاسير:

external-link copy
141 : 37

فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلۡمُدۡحَضِينَ

لەبەر پڕی و بارگرانی نزیک بوو کەشتییەکە نوقمی ناو دەریا بێت، سەرنشینەکان لەناو خۆیاندا تیرووپشکیان کرد تاوەکو ھەندێکیان بخەنە ناو دەریاوە لەترسی ئەوەی لەبەر زۆری سەرنشینەکانی نوقمی ناو دەریا نەبێت، ئەوە بوو یونس لەوانە بوو کە ناویان لەتیروپشکەکەدا دەرچوو کە بخرێتە ناو دەریاوە، سەرەنجام یونسیان خستە ناو دەریاوه. info
التفاسير:

external-link copy
142 : 37

فَٱلۡتَقَمَهُ ٱلۡحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٞ

جا کاتێک خستیانە ناو دەریاکەوە ماسییەکی گەورە (نەھەنگێک) یونسی قوتدا، وە شایانی لۆمە و سەرزەنشت بوو، چونکە بەبێ مۆڵەتی پەروەردگاری گەلەکەی بەجێھێشت و ڕووی کردە دەریا. info
التفاسير:

external-link copy
143 : 37

فَلَوۡلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُسَبِّحِينَ

بەڕاستی ئەگەر یونس لەو کەسانە نەبوایە کە زۆر یادی اللە تەعالایان دەکرد پێش ئەوەی ئەمەی بەسەر بێت، وە ھەروەھا ئەگەر تەسبیحات کردنی ناو سکی نەھەنگەكە نەبوایە. info
التفاسير:

external-link copy
144 : 37

لَلَبِثَ فِي بَطۡنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ

ئەوا تا ڕۆژی قیامەت لەناو سکی ئەو نەھەنگەدا دەمایەوە و دەبوو بە گۆڕی ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
145 : 37

۞ فَنَبَذۡنَٰهُ بِٱلۡعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٞ

لەناو سکی نەھەنگەکە فڕێماندایە دەرەوە بۆ زەوییەکی ڕووتی بێ دار و درەخت و ئاوەدانی، ئەو لەبەر ئەوەی ھێندە لەسکی نەھەنگەکەدا مابوویەوە جەستە و لاشەی لاواز بوو بوو. info
التفاسير:

external-link copy
146 : 37

وَأَنۢبَتۡنَا عَلَيۡهِ شَجَرَةٗ مِّن يَقۡطِينٖ

لەو زەوییە وشک و چۆڵەوانییە کە فڕێ درایە سەری ڕووەکی کولەکەمان بۆ ڕواند، تاوەکو لە سێبەرەکەیدا دانیشێ و لەبەرەکەیشی بخوات. info
التفاسير:

external-link copy
147 : 37

وَأَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ مِاْئَةِ أَلۡفٍ أَوۡ يَزِيدُونَ

ئەمجا بە پێغەمبەرێتی ناردمان بۆ لای گەلەکەی کەسەد ھەزار کەس بەڵکو زیاتریش دەبوون. info
التفاسير:

external-link copy
148 : 37

فَـَٔامَنُواْ فَمَتَّعۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ حِينٖ

گەلەکەی باوەڕیان پێھێنا و پەیامەکەیان بەڕاست زانی، اللە تەعالایش بەھرەمەندی کردن لەخۆشی و نیعمەتەکانی دونیا تاماوەیەک، تا ئەو کاتەی کاتی دیاریکراویان لەسەر زەوی کۆتایی ھات و مردن. info
التفاسير:

external-link copy
149 : 37

فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَلِرَبِّكَ ٱلۡبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلۡبَنُونَ

- ئەی موحەممەد - پرسیار لەو بتپەرست و موشریکانە بکە، پرسیاری نکۆڵی کردن، وە پێیان بڵێ: ئایا کچتان بۆ اللە تەعالا داناوە کەخۆتان حەزی پێ ناکەن، وە کوڕتان بۆ خۆتان داناوە کە پێتان خۆشە؟! ئەمە چی بەش کردنێکە بەشتان کردووە؟! info
التفاسير:

external-link copy
150 : 37

أَمۡ خَلَقۡنَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِنَٰثٗا وَهُمۡ شَٰهِدُونَ

چۆن بڕوایان وابوو کە فریشتەکان مێن، لە کاتێکدا ئەوان بەدیارەوە نەبوون و بەچاوی خۆیان نەیانبینی کە ئێمە فریشتەکانمان بەدیھێنا. info
التفاسير:

external-link copy
151 : 37

أَلَآ إِنَّهُم مِّنۡ إِفۡكِهِمۡ لَيَقُولُونَ

موشریکەکان لە درۆکردنیان بەناوى الله تەعالاوە و هەڵەبەستنی درۆ بۆ ئەو زاتە پیرۆزە دەڵێن منداڵی بووە و ئەوان درۆ دەکەن لەم بانگەشەیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
152 : 37

وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ

موشریکەکان لە درۆکردنیان بەناوى الله تەعالاوە و هەڵبەستنی درۆ بۆ ئەو زاتە پیرۆزە دەڵێن منداڵی بووە و ئەوان درۆ دەکەن لەم بانگەشەیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
153 : 37

أَصۡطَفَى ٱلۡبَنَاتِ عَلَى ٱلۡبَنِينَ

ئایا اللە تەعالا کچی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە کە ئێوە ڕقتان لێی دەبێتەوە و حەزی پێ ناکەن، ھەڵیبژاردووە بەسەر کوڕاندا کە ئێوە پێتان خۆشە؟! نەخێر ھیچی وانیە، اللە تەعالا نە کوڕی ھەیە و نە کچ، لەکەس نەبووە و کەسیشی لێ نابێت. info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• سُنَّة الله التي لا تتبدل ولا تتغير: إنجاء المؤمنين وإهلاك الكافرين.
سوننەت و باوی اللە تەعالا وایە و ھەرگیز ناگۆڕێت: اللە تەعالا باوەڕداران ڕزگار دەکات و بێباوەڕانیش لەناو دەبات. info

• ضرورة العظة والاعتبار بمصير الذين كذبوا الرسل حتى لا يحل بهم ما حل بغيرهم.
پێویستە پەند و ئامۆژگاری وەربگیررێت لە سەرەنجامی ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بە پێغەمبەران و بە درۆیان دانان، تاوەکو ئەوەی بەسەر ئەواندا ھات بەسەر ئەمانیشدا نەیەت. info

• جواز القُرْعة شرعًا لقوله تعالى: ﴿ فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ اْلْمُدْحَضِينَ ﴾.
بەپێی شەرع دروستە تیروپشک ئەنجام بدرێت، بەبەڵگەی ئەو ئایەتەی کە اللە تەعالا فەرموویەتى : (فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ اْلْمُدْحَضِينَ). info

external-link copy
154 : 37

مَا لَكُمۡ كَيۡفَ تَحۡكُمُونَ

ئەوە چیتانە ئەی بتپەرست و موشریکینە چۆن بڕیارێکی ستەمکارانەی وا دەدەن، کچان بۆ اللە تەعالا دادەنێین و کوڕانیش بۆ خۆتان؟! info
التفاسير:

external-link copy
155 : 37

أَفَلَا تَذَكَّرُونَ

ئایا بیرتان لە بەتاڵی ئەو بیروباوەڕە خراپ و فاسیدە نەکردوەتەوە ئێوەی لەسەرن؟! ئەگەر بیرتان بکردایەتەوە قسەیەکی لەو شێوەیەتان نەدەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
156 : 37

أَمۡ لَكُمۡ سُلۡطَٰنٞ مُّبِينٞ

یان بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکراتان لە پەرتووک یان لە پێغەمبەرێکەوە پێیە ؟! info
التفاسير:

external-link copy
157 : 37

فَأۡتُواْ بِكِتَٰبِكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

دەی ئەو کتێبەتان بھێنن بەڵگەکانی ئێوەی تێدایە لەسەر ئەو بیروباوەڕە خراپ و فاسیدە، ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
158 : 37

وَجَعَلُواْ بَيۡنَهُۥ وَبَيۡنَ ٱلۡجِنَّةِ نَسَبٗاۚ وَلَقَدۡ عَلِمَتِ ٱلۡجِنَّةُ إِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ

بتپەرست و موشریکەکان لە نێوان اللە تەعالا و فریشتە نادیارەکان لێیان نەسەب و خزمایەتیان دانابوو، کاتێک وایانزانی کە فریشتەکان کچانی اللە تەعالان، بەدڵنیاییەوە فریشتەکان باش زانیان ئەوانەی ئەو قسانە دەکەن لەبتپەرست و موشریکەکان ئامادەی حساب و لێپرسینەوە دەکرێن لە ڕۆژی دواییدا. info
التفاسير:

external-link copy
159 : 37

سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ

پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا لەوەی بتپەرست و موشریکەکان وەسفی ئەوی پێدەکەن بەشتانێک شایانی ئەو نییە لە مناڵ و شەریک و ھاوەڵ و شتانێکی تریش. info
التفاسير:

external-link copy
160 : 37

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

جگە لەبەندە موخلیس و دڵسوزەکانی اللە تەعالا نەبێت، ئەوان وەسفی ئەو زاتە پیرۆزە ناکەن بەشتانێک شایانی ئەو نەبێت، لە سیفاتی بەرز و بڵندی و کەمال و تەواوی. info
التفاسير:

external-link copy
161 : 37

فَإِنَّكُمۡ وَمَا تَعۡبُدُونَ

- ئەی بتپەرست وموشریکینە - بێگومان ئێوە و ئەو بتانەیش جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن. info
التفاسير:

external-link copy
162 : 37

مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ بِفَٰتِنِينَ

ئەوە نین بتوانن کەس لە ئاینی ھەق و ڕاستی گومڕا و سەرلێشێواو بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
163 : 37

إِلَّا مَنۡ هُوَ صَالِ ٱلۡجَحِيمِ

جگە کەسێک اللە تەعالا بڕیاری لەسەردابێت کە دۆزەخییە، بێگومان اللە ئەوەی لەسەر جێ بەجێ دەکات کە بڕیاری بۆ داوە و کافر و بێباوەڕ دەبێت و دەچێتە دۆزەخەوە، بەڵام ئێوە و خواکانتان کە دەیانپەرستن دەسەڵاتی ئەوەتان نییە. info
التفاسير:

external-link copy
164 : 37

وَمَا مِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٞ مَّعۡلُومٞ

فریشتەکان بەندایەتی خۆیان بۆ اللە تەعالا ڕوون دەکەنەوە و خۆیان بەری دەکەن لەوەی بتپەرست و موشریکەکان بەگومان و خەیاڵی خۆیان داویانەتە پاڵیان: ھەموو کەسێک لە ئێمە شوێن و مەقامێکی دیاریکراوی خۆی ھەیە بۆ پەرستنی اللە تەعالا و تاعەت و گوێڕایەڵی ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
165 : 37

وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلصَّآفُّونَ

وە بێگومان ئێمە - ھەموو فریشتەکان - بەڕیز وەستاوین لەپەرستنی اللە تەعالا و تاعەت و گوێڕایەڵی ئەوداین، وە بەڕاستی ئێمە اللە تەعالا پاک و بێگەرد ڕادەگرین لەھەرچی سیفەت و وەسفێکە شایانی ئەو نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
166 : 37

وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡمُسَبِّحُونَ

وە بێگومان ئێمە - ھەموو فریشتەکان - بەڕیز وەستاوین لەپەرستنی اللە تەعالا و تاعەت و گوێڕایەڵی ئەوداین، وە بەڕاستی ئێمە اللە تەعالا پاک و بێگەرد ڕادەگرین لەھەرچی سیفەت و وەسفێکە شایانی ئەو نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
167 : 37

وَإِن كَانُواْ لَيَقُولُونَ

بێگومان بتپەرست و موشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت و گەلانی پێشووتر پەرتووک و کتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس و دڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ھات بۆ لایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد و کافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
168 : 37

لَوۡ أَنَّ عِندَنَا ذِكۡرٗا مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ

بێگومان بتپەرست و موشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت و گەلانی پێشووتر پەرتووک و کتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس و دڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ھات بۆ لایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد و کافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
169 : 37

لَكُنَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

بێگومان بتپەرست و موشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت و گەلانی پێشووتر پەرتووک و کتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس و دڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەقورئانەوە ھات بۆ لایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد و کافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
170 : 37

فَكَفَرُواْ بِهِۦۖ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ

بێگومان بتپەرست و موشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت وگەلانی پێشووتر پەرتووک و کتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس و دڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ھات بۆلایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد وکافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
171 : 37

وَلَقَدۡ سَبَقَتۡ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا ٱلۡمُرۡسَلِينَ

بەدڵنیاییەوە پێشتر بڕیاری ئێمە لەبارەی پێغەمبەرەکانمانەوە دەرچووە، بێگومان ئەوان سەردەکەون بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەوەی اللە تەعالا بەڵگە و ھێزی پێداون و منەتی کردوە بەسەریاندا، وە بەڕاستی سەرباز و لەشکری ئێمە زاڵ و سەرکەوتووە بەسەر دوژمناندا، لەپێناو اللە تەعالا دەجەنگن بۆ ئەوەی وشەی اللە بەرز و بڵند بێت بەسەر ھەموو شتێکدا. info
التفاسير:

external-link copy
172 : 37

إِنَّهُمۡ لَهُمُ ٱلۡمَنصُورُونَ

بەدڵنیاییەوە پێشتر بڕیاری ئێمە لەبارەی پێغەمبەرەکانمانەوە دەرچووە، بێگومان ئەوان سەردەکەون بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەوەی اللە تەعالا بەڵگە و ھێزی پێداون و منەتی کردووە بەسەریاندا، وە بەڕاستی سەرباز و لەشکری ئێمە زاڵ و سەرکەوتووە بەسەر دوژمناندا، لە پێناو اللە تەعالا دەجەنگن بۆ ئەوەی وشەی اللە بەرز و بڵند بێت بەسەر ھەموو شتێکدا. info
التفاسير:

external-link copy
173 : 37

وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلۡغَٰلِبُونَ

بەدڵنیاییەوە پێشتر بڕیاری ئێمە لەبارەی پێغەمبەرەکانمانەوە دەرچووە، بێگومان ئەوان سەردەکەون بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەوەی اللە تەعالا بەڵگە و ھێزی پێداون و منەتی کردوە بەسەریاندا، وە بەڕاستی سەرباز و لەشکری ئێمە زاڵ و سەرکەوتووە بەسەر دوژمناندا، لەپێناو اللە تەعالا دەجەنگن بۆ ئەوەی وشەی اللە بەرز و بڵند بێت بەسەر ھەموو شتێکدا. info
التفاسير:

external-link copy
174 : 37

فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ حِينٖ

- ئەی پیغەمبەر - بۆ ماوەیەک کە اللە تەعالا دەیزانێت، واز لەو بتپەرست و موشریکە سەرسەخت و نکۆڵیکەرانە بھێنە و گوێیان پێ مەدە، تا کاتی سزادانیان دێت. info
التفاسير:

external-link copy
175 : 37

وَأَبۡصِرۡهُمۡ فَسَوۡفَ يُبۡصِرُونَ

چاوەرێیان بكە کاتێک سزا دێتە سەریان، ئەوانیش بەچاوی خۆیان دەیبینن، کاتێک بینیان ھیچ سوودیان پێ ناگەیەنێت. info
التفاسير:

external-link copy
176 : 37

أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ

ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە پەلەی ھاتنی سزای اللە تەعالایانە ؟! info
التفاسير:

external-link copy
177 : 37

فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمۡ فَسَآءَ صَبَاحُ ٱلۡمُنذَرِينَ

جا کاتێک سزای اللە تەعالا دادەبەزێتە سەریان، ئەوە خراپترین بەیانی بەیانی ئەوان دەبێت (واتا لەکاتی بەیانیدا کە ئەوان نووستن و بێ ئاگان سزا دادەبەزێت بۆ سەریان) info
التفاسير:

external-link copy
178 : 37

وَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ حِينٖ

- ئەی پێغەمبەر - وازیان لێ بھێنە تا اللە تەعالا بڕیاری سزادانیان دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
179 : 37

وَأَبۡصِرۡ فَسَوۡفَ يُبۡصِرُونَ

تەماشا بکە و ببینە، ئەمجا لەمەولا ئەوانیش ئەبینن چی سزا و تۆڵەیەکی اللە تەعالا دەیانگرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
180 : 37

سُبۡحَٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلۡعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ

پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگاری تۆ ئەی موحەممەد، لەوەی بتپەرست و موشریکەکان وەسفی ئەوی پێدەکەن بەوەسف و سیفەتە ناتەواوەکان. info
التفاسير:

external-link copy
181 : 37

وَسَلَٰمٌ عَلَى ٱلۡمُرۡسَلِينَ

وە سەلام و درودی اللە تەعالایش لەسەر گشت پێغەمبەران بێت. info
التفاسير:

external-link copy
182 : 37

وَٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

وە سوپاس و ستایشی نەبڕاوە ھەمووی بۆ اللە تەعالا، ئەو شایستەی ئەو سوپاس و ستاییشەیە، وە پەروەردگاری ھەموو جیھانیانە، ھیچ پەروەردگارێکی تر جگە لەو بوونی نییە. info
التفاسير:
इस पृष्ठ की आयतों से प्राप्त कुछ बिंदु:
• سُنَّة الله نصر المرسلين وورثتهم بالحجة والغلبة، وفي الآيات بشارة عظيمة؛ لمن اتصف بأنه من جند الله، أنه غالب منصور.
سوننەت و باوی اللە تەعالا وایە پێغەمبەران و میراتگرانیان بە بەڵگە و زاڵبوون سەردەخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، لەم ئایەتانەدا مژدەیەکی گەورەی تێدایە بۆ ئەوانەی ئەو وەسفی کردوون بە سەربازانی اللە، بێگومان ئەوان زاڵ و سەرکەوتوون. info

• في الآيات دليل على بيان عجز المشركين وعجز آلهتهم عن إضلال أحد، وبشارة لعباد الله المخلصين بأن الله بقدرته ينجيهم من إضلال الضالين المضلين.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر دەسەوسان بوونی بتپەرست و موشریکەکان وە دەسەوسان بوونی خواکانیشیان لەوەی بتوانن ھیچ کەسێک گومڕا و سەرلێشێواو بکەن، وە مژدەیشی تێدایە بۆ بەندە دڵسۆز و موخلیسەکانی اللە تەعالا، بەوەی ئەو زاتە پیرۆزە بەدەسەڵاتی خۆی ڕزگاریان دەکات لە گومڕاکردنی گومڕابوانی گومڕاکەران. info