કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

المرسلات

સૂરતના હેતુઓ માંથી:
الوعيد للمكذبين بالويل يوم القيامة.
هەڕەشە لە بێباوەڕان -بەدرۆخەرەوان- بەوەی بەشیان هاوار وئاهـ وناڵەیە -یان دۆڵێک لە دۆزەخ- لە ڕۆژی قیامەتدا. info

external-link copy
1 : 77

وَٱلۡمُرۡسَلَٰتِ عُرۡفٗا

سوێند بەو بایانەی کە یەک لەدوای یەک وەك یاڵی -مووی ملی- ئەسپ ھەڵدەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 77

فَٱلۡعَٰصِفَٰتِ عَصۡفٗا

وە سوێند بەو بایانەش کە بەھێز ھەڵدەکەن بەھەڵکردنێکی توند. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 77

وَٱلنَّٰشِرَٰتِ نَشۡرٗا

وە سوێند بەو بایانەش کە ھەورەکان دەھێنن ودەبەن وبڵاوەیان پێدەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 77

فَٱلۡفَٰرِقَٰتِ فَرۡقٗا

وەسوێند بەو فریشتانەش، یان بەو بەڵگە ونیشانانەی کە ھەق وناھەق لەیەکتر جودا دەکەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 77

فَٱلۡمُلۡقِيَٰتِ ذِكۡرًا

ئەمجا سوێند بەو فریشتانەی کە وەحی -سروشی- پەروەردگار دەگەیەنن بە پێغەمبەران. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 77

عُذۡرًا أَوۡ نُذۡرًا

بەدابەزینی وەحی اللە -تەعاﻻ- بڕوبیانووی بۆ خەڵکی نەھێشتەوە، وە ترساندنیشی بەسزای سەخت ئەگەر باوەڕ نەھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 77

إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَٰقِعٞ

بێگومان ئەوەی بەڵێنتان پێدراوە لەھاتنی رۆژی دوایی و زیندووبوونەوە وپاداشت وەرگرتن هەر دێتەدی. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 77

فَإِذَا ٱلنُّجُومُ طُمِسَتۡ

ئەمجا کاتێک کە ئەستێرەکان ڕووناکیان نەما وتاریک بوون (بەو مانایەی کە لەجێگای خۆیان ترازان). info
التفاسير:

external-link copy
9 : 77

وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ فُرِجَتۡ

وە کاتێک کە ئاسمان کەلێنی تێبوو لەیەک ترازا ویەکاڵا کرایەوە، بۆئەوەی فریشتەكان لێیەوە دابەزنە خوار. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 77

وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ نُسِفَتۡ

وەکاتێک کێو وچیاکان تەخت کران و ورد وخاش بوون وچوون بەهەوادا. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 77

وَإِذَا ٱلرُّسُلُ أُقِّتَتۡ

وە ساتی وادە دانراو بۆ گشت پێغەمبەران (بۆ ئەوەی لەگەڵ ئوممەتەکانیاندا ڕووبەڕوو ببنەوە، وپەروەردگار دادگاییان بکات). info
التفاسير:

external-link copy
12 : 77

لِأَيِّ يَوۡمٍ أُجِّلَتۡ

بۆ چ ڕۆژێک دواخراوە! (بۆ ڕۆژێکی گەورەی وا کە ھەموو بەندەکانی خوا سەریان سوڕ دەمێنێت لەو ڕۆژە لەبەر ناڕەحەتی دیمەن وڕووداوەکانی، لەو ڕۆژەدا ھەموو پێغەمبەران ڕووبەڕووی ئوممەتەکانیان دەبنەوە، بۆ ئەوەی شاھێدی بدەن لەسەریان). info
التفاسير:

external-link copy
13 : 77

لِيَوۡمِ ٱلۡفَصۡلِ

ئەو ڕۆژە ڕۆژی جیاکردنەوەیە (جیاکردنەوەی باوەڕداران لە بێباوەڕان، جیاكردنەوەی هەق وڕاستیە له پوچەڵ -باتڵ- وناڕاستی، جیاكردنەوەی بەختەوەرەكانە له بەدبەختەكان). info
التفاسير:

external-link copy
14 : 77

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ

تۆ چوزانیت -ئەی پێغەمبەر- ڕۆژی جیاکردنەوە چیە؟! info
التفاسير:

external-link copy
15 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی ئەو پەیامەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کە لەلایەن اللە -تەعالا-وە ھێنابووی باوەڕیان پێنەکرد و بەدرۆیان دانا. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 77

أَلَمۡ نُهۡلِكِ ٱلۡأَوَّلِينَ

ئایا گەلان وئوممەتانی پێشینمان بەهۆی بێباوەڕیان به الله -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەكانى لەناو نەبرد؟ info
التفاسير:

external-link copy
17 : 77

ثُمَّ نُتۡبِعُهُمُ ٱلۡأٓخِرِينَ

پاشان ئەو گەلانەشی دوای ئەوان ھاتن ویاخی بوون (مەبەست پێی بێباوەڕانی مەککەیە)، وەك ئەوان لەناومان بردن. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 77

كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ

ھەر بەو جۆرەی گەلانی پێشوومان لەناو برد لەگەڵ گشت تاوانباران مامەڵە دەکەین کە باوەڕیان بەو پەیامە نیە کە پێغەمبەر -صلی اللە علە وسلم- ھێناویەتی. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نەبوو بەهەڕەشەكانی پەروەردگار بەسزادان وتۆڵە لێسەندنەوە لێیان. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• خطر التعلق بالدنيا ونسيان الآخرة.
مەترسی پەیوەست بوون بەدونیا و لەبیرکردنی ڕۆژی دوایی. info

• مشيئة العبد تابعة لمشيئة الله.
ویستی بەندەکان پەیوەستە بە ویستی اللە -تەعاﻻ-وە. info

• إهلاك الأمم المكذبة سُنَّة إلهية.
لەناوبردنی گەلە بێباوەڕەکان، سوننەتێکی ئیلاھیە -خوداییە-. info

external-link copy
20 : 77

أَلَمۡ نَخۡلُقكُّم مِّن مَّآءٖ مَّهِينٖ

-ئەی خەڵکینە- ئایا ئێمە ئێوەمان لەئاوێکی قێزەونی بێنرخی کەم بەدی نەھێناوە؟ info
التفاسير:

external-link copy
21 : 77

فَجَعَلۡنَٰهُ فِي قَرَارٖ مَّكِينٍ

ئەمجا ئەو ئاوە قێزەونە بێ نرخەمان نەخستە جێگایەکی قایم ومەحکەمەوە (کە منداڵدانی ئافرەتە)؟ info
التفاسير:

external-link copy
22 : 77

إِلَىٰ قَدَرٖ مَّعۡلُومٖ

هەتا ماوەیەکی دیاری کراو، کە ماوەی سکپڕی ودووگیانیە. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 77

فَقَدَرۡنَا فَنِعۡمَ ٱلۡقَٰدِرُونَ

ئەمجا ئێمە سیفەتی ئەو مناڵە وقەدەر وڕەنگ وشتەکانی تریشمان بەڕێکوپێکی دیاریکرد، بەڕاستی ئێمە ئەندازەگیر وکارچاکێکی دروستین بۆ وەھا کارێک. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارەتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەھێز ودەسەڵاتی اللە -تەعاﻻ-. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 77

أَلَمۡ نَجۡعَلِ ٱلۡأَرۡضَ كِفَاتًا

ئایا ئێمە زەویمان نەکردووەتە جێگای کۆبوونەوەی ئێوە، کە ھەموو خەڵکی لەخۆ دەگرێت؟ info
التفاسير:

external-link copy
26 : 77

أَحۡيَآءٗ وَأَمۡوَٰتٗا

کەسانی زیندوو لەخۆ بگرێت بەنیشتەجێ بوون تێیدا وئاوەدانکردنەوەى، وە کەسانی مردوویش لەخۆ بگرێت بەناشتن وشاردنەوەیان. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 77

وَجَعَلۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ شَٰمِخَٰتٖ وَأَسۡقَيۡنَٰكُم مَّآءٗ فُرَاتٗا

وە کێوی بەرز وبڵندمان دانەمەزراندوە لەزەویدا، تاوەکو نەھێڵێت بلەرزێ، وە ئایا -ئەی خەڵکینە- ئاوی شیرین وسازگارمان پێنەبەخشیوون بۆ خواردنەوە، ئەو زاتەی ئەمانەی بەدیھێناوە دەسەوسان نییە لە زیندوو کردنەوەتان. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارەتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەناز ونیعمەتەکانی اللە -تەعاﻻ- کە بەسەریانەوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 77

ٱنطَلِقُوٓاْ إِلَىٰ مَا كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ

دەوترێت بە ئەوانەی پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی وباوەڕیان نەکرد بەو پەیامەی ھێنابوویان: بچن بۆ سزای ئەو دۆزەخەی کە باوەڕتان پێی نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 77

ٱنطَلِقُوٓاْ إِلَىٰ ظِلّٖ ذِي ثَلَٰثِ شُعَبٖ

بڕۆن بۆ سێبەری دووکەڵی ئەو ئاگرەی سێ پارچەیە. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 77

لَّا ظَلِيلٖ وَلَا يُغۡنِي مِنَ ٱللَّهَبِ

نە سێبەرێکی فێنکە ونە پارێزەریشە لەگڕ وبڵێسەی دۆزەخ کە پێتان بگات. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 77

إِنَّهَا تَرۡمِي بِشَرَرٖ كَٱلۡقَصۡرِ

بێگومان ئاگری ئەو دۆزەخە بڵێسه وپریشکی وەک کۆشکی زۆر بەرز دەھاوێژێت. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 77

كَأَنَّهُۥ جِمَٰلَتٞ صُفۡرٞ

ئەو بڵێسە وپریشکانەی لەوێوە دەھاوێژرێن لەڕەشی وگەورەییاندا ھەر دەڵێی کاروانی وشتری زەردن. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارەتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بە سزای اللە -تەعاﻻ-. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 77

هَٰذَا يَوۡمُ لَا يَنطِقُونَ

ئەمڕۆ ڕۆژێکە (بێباوەڕان) ناتوانن ھیچ قسەیەک بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 77

وَلَا يُؤۡذَنُ لَهُمۡ فَيَعۡتَذِرُونَ

وە ڕێگاشیان پێنادرێت کە بڕوبیانوو بھێننەوە بۆ پەروەردگاریان لەسەر ئەو کوفر وبێباوەڕی وگوناھــ و تاوانەی لەسەری بوون. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ھەواڵەکانى -ڕووداووەکانى- ئەم رۆژە. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 77

هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِۖ جَمَعۡنَٰكُمۡ وَٱلۡأَوَّلِينَ

ئەمە ڕۆژی جیاکردنەوەیە لەنێوان بەدیھێنراوەکاندا، ئێوە وئوممەتانی پێش ئێوەشمان کۆکردووەتەوە لەیەك دەشتی كاكی بەكاكیدا -تەخت ویەک ئاستدا-. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 77

فَإِن كَانَ لَكُمۡ كَيۡدٞ فَكِيدُونِ

جا ئەگەر فڕوفێڵێکتان ھەیە بۆ ئەوەی ڕزگارتان بێت لەسزای اللە -تەعاﻻ- ئەوا با فڕوفێڵی خۆیان بکەن لێم. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەڕۆژی جیاكردنەوە (بەڕۆژی قیامەت). info
التفاسير:

external-link copy
41 : 77

إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي ظِلَٰلٖ وَعُيُونٖ

بێگومان پارێزکاران وخواناسان، ئەوانەی بەجێبەجێکردنی فەرمانەکان و دوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان لەپەروەردگاریان دەترسن، لەناو سێبەری درەختە گەڵادار وکانیاوە سازگارەکاندان. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 77

وَفَوَٰكِهَ مِمَّا يَشۡتَهُونَ

وە لەھەر جۆرە میوەیەک ئارەزوو بکەن بۆیان ئامادە دەکرێت. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 77

كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

پێیان دەوترێت: بخۆن لە خواردنە پاک وبەچێژەکان، وبخۆنەوە لە خواردنەوەیەکی -شەرابێکی- چێژدار وئاسان کە بەهۆیەوە تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن؛ ئەمیش لەپاداشتی ئەو کردەوە چاکانەی کە ئەنجامتان دەدا. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 77

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ

بێگومان ئێمە بەو شێوەیەی کە پاداشتی ئێوەمان داوەتەوە، پاداشتی چاکەکارانیش دەدەینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نیە بەوەی اللە -تەعاﻻ- ئامادەی كردووه بۆ پارێزكاران ولەخواترسان. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 77

كُلُواْ وَتَمَتَّعُواْ قَلِيلًا إِنَّكُم مُّجۡرِمُونَ

بە بێباوەڕان دەووترێت: ئەمجا ئێوەش ئەی بێباوەڕان (بۆ ماوەیەکی کەم) لەم دونیایەدا بخۆن وڕابوێرن، بەڕاستی ئێوە بەکوفر وبێباوەڕیتان بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکانی لە تاوانبارانن. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەپاداشتی ڕۆژی دوایی -ڕۆژی لێپرسینەوە-. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 77

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱرۡكَعُواْ لَا يَرۡكَعُونَ

وە کاتێک بەو بێباوەڕانە بووترێت: کڕنوش بەرن بۆ پەروەرەدگارتان (واتە نوێژ بکەن) کڕنوش نابەن ونوێژ ناکەن بۆ پەروەردگاریان. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی ئەو پەیامەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کە لەلایەن اللە -تەعالا-وە ھێنابووی باوەڕیان پێنەکرد و بەدرۆیان دانا. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 77

فَبِأَيِّ حَدِيثِۭ بَعۡدَهُۥ يُؤۡمِنُونَ

ئەگەر باوەڕ بەم قورئانە نەھێنن کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە دابەزیووە، ئیتر بەچ فەرموودەیەکی تر باوەڕ دەھێنن دوای قورئان؟ info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• رعاية الله للإنسان في بطن أمه.
چاودێری كردنی اللە -تەعاﻻ- بۆ مرۆڤ ھەر لەو کاتەوەی کە لەناو سکی دایکی دایە. info

• اتساع الأرض لمن عليها من الأحياء، ولمن فيها من الأموات.
ئەم زەویەی لەسەری دەژین جێگای ھەموو زیندووەکان ومردووەکانیشی تێدا دەبێتەوە. info

• خطورة التكذيب بآيات الله والوعيد الشديد لمن فعل ذلك.
مەترسی باوەڕ نەکردن بە نیشانە وئایەتەکانی اللە -تەعالا- وھەڕەشە توندەکانی بۆ ئەوانەی بێباوەڕن ونیشانە وئایەتەکان بەدرۆ دەخەنەوە. info