કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

الحج

સૂરતના હેતુઓ માંથી:
تعظيم الله سبحانه وتعالى وشعائره والتسليم لأمره.
بەمەزندانانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- و دروشمەکانى و ملکەچبوون بۆ فەرمانەکانى. info

external-link copy
1 : 22

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡۚ إِنَّ زَلۡزَلَةَ ٱلسَّاعَةِ شَيۡءٌ عَظِيمٞ

ئەی خەڵکینە ، لە خوای گەورە بترسن و تەقوای خواتان ھەبێت، فەرمانەکانی بە چاکی جێ بەجێ بکەن، وە دوور بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی، بێگومان ئەوەی لەگەڵ ھاتنی ڕۆژی قیامەتدا دێت لە بوومەلەرزە و ناڕەحەتیەکانی تری ئەو ڕۆژە کارێکی زۆر سامناک و گەورەیە. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 22

يَوۡمَ تَرَوۡنَهَا تَذۡهَلُ كُلُّ مُرۡضِعَةٍ عَمَّآ أَرۡضَعَتۡ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمۡلٍ حَمۡلَهَا وَتَرَى ٱلنَّاسَ سُكَٰرَىٰ وَمَا هُم بِسُكَٰرَىٰ وَلَٰكِنَّ عَذَابَ ٱللَّهِ شَدِيدٞ

ئەو ڕۆژەی کە قیامەت دێت لەبەر ناڕەحەتی ڕووداوەکانی ئەبینیت ھەموو دایکێکی شیردەر مناڵە شیرە خۆرەکەی خۆی فەرامۆش و لەبیر دەکات، وە ھەموو ئافرەتێکی دووگیان و سکپڕیش لەتاو ناڕەحەتی و ترسی زۆری ئەو ڕۆژە سکەکەی دادەنێت و لەباری ئەچێت، وە خەڵکیش لەتاو ناڕەحەتی ئەو ڕۆژە بیر و ھۆش و عەقڵیان نامێنێت و وەک سەرخۆشیان لێ دێت، لە ڕاستیشدا ئەوان مەییان نەخواردووەتەوە تاوەکو سەرخۆش بن، بەڵکو سزای خوای گەورە زۆر توند و سەختە، لەبەر ئەوەیە ژیری و عەقڵیان لانامێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 22

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيۡطَٰنٖ مَّرِيدٖ

لەناو خەڵکیشدا کەسانێک ھەن بەبێ زانست و زانیاری و بوونی ھیچ بەڵگەیەک دەمەقاڵێ و دەمبازی دەکەن لە بارەی توانا و دەسەڵاتی خوا لە زیندووکردنەوەی مردووەکان، باوەڕی بە ڕۆژی زیندووبوونەوە نییە و شوێن ھەموو شەیتانێکی یاخی و سەرانێکی گومڕا بوو لە پەروەردگاری دەکەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 22

كُتِبَ عَلَيۡهِ أَنَّهُۥ مَن تَوَلَّاهُ فَأَنَّهُۥ يُضِلُّهُۥ وَيَهۡدِيهِ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ

لەسەر ئەو یاخی بووە لە شەیتانەکانی جنۆکە و شەیتانەکانی مرۆڤ نوسراوە ھەرکەسێک شوێنی بکەوێت و باوەڕی پێ بکات ئەوا گومڕای دەکات لە ڕێگای ھەق و ڕاستی و پەلکێشی دەکات بۆ سزای ئاگری دۆزەخ لەبەر ئەوەی ڕێنومایی کردووە بۆ بێباوەڕی و ئەنجامدانی گوناھ و تاوان. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 22

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمۡ فِي رَيۡبٖ مِّنَ ٱلۡبَعۡثِ فَإِنَّا خَلَقۡنَٰكُم مِّن تُرَابٖ ثُمَّ مِن نُّطۡفَةٖ ثُمَّ مِنۡ عَلَقَةٖ ثُمَّ مِن مُّضۡغَةٖ مُّخَلَّقَةٖ وَغَيۡرِ مُخَلَّقَةٖ لِّنُبَيِّنَ لَكُمۡۚ وَنُقِرُّ فِي ٱلۡأَرۡحَامِ مَا نَشَآءُ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى ثُمَّ نُخۡرِجُكُمۡ طِفۡلٗا ثُمَّ لِتَبۡلُغُوٓاْ أَشُدَّكُمۡۖ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرۡذَلِ ٱلۡعُمُرِ لِكَيۡلَا يَعۡلَمَ مِنۢ بَعۡدِ عِلۡمٖ شَيۡـٔٗاۚ وَتَرَى ٱلۡأَرۡضَ هَامِدَةٗ فَإِذَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡهَا ٱلۡمَآءَ ٱهۡتَزَّتۡ وَرَبَتۡ وَأَنۢبَتَتۡ مِن كُلِّ زَوۡجِۭ بَهِيجٖ

ئەی خەڵکینە ، ئەگەر گومانتان ھەیە لە دەسەڵات و قودرەتی ئێمە کە بتوانین لە پاش مردن زیندووتان بکەینەوە، ئەوابیر بکەنەوە سەرەتا خوای گەورە چۆن ئێوەی بەدیھێنان، بێگومان ئێمە باوکە ئادەمتانمان لەگڵ بەدیھێنا، پاشان نەوەکانیمان لە ئاوی پیاو (مەنی) بەدیھێنا دوای ئەوەی پیاو دەیڕژێنێتە ناو ڕەحمی ئافرەتەوە، پاشان ئەو ئاوی پیاوە (مەنی) یە لەگەڵ ھێلکەی ئافرەتەکە دەپیتێ و دەبێتە پارچە خوێنێک مەیوو، پاشان ئەو پارچە خوێنە مەیووەش دەگۆڕێت بۆ پارچە گۆشتێک وەک ئەو پارچە گۆشتەی جواوەی ناو دەمی لێدێت، پاشان ئەو پارچە گۆشتەیش جاری وا ھەیە دەبێتە منداڵێکی تەواو بە زیندوویی لەدایک دەەبێت، یان جاری وایش ھەیە نابێتە منداڵێکی تەواو جا لەبەر ئەوە بەناتەواوی لەدایک دەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو دەسەڵاتی خۆمانتان بۆ دەربخەین کە دەتوانین بەچەند قۆناغێک بەدیتان بھێنین، وە ئەوەیشی ویستمان لێ بێت لەناو ڕەحمی ئافرەت لە کۆرپەلە جێگیری دەکەین تا کاتێکی دیاریکراو کە نۆ مانگە لەدایک دەبێت، پاشان لەسکی دایکانتان بە منداڵی دەرتان دەھێنین، پاشان ئەگەنە ئەوپەڕی ھێز و تەمەنی عاقڵی و باڵغی، جا ھەندێکتان پێش ئەوەی بگەنە ئەو کاتە دەمرن، وە ھەندێکی ترتان دەژێت تا دەگاتە تەمەنی پیری و لاواز بوونی ھێز و عەقڵ و ژیری، تا وەک مناڵ خراپتری لێدێت، دوای ئەوەی کاتی خۆی ھەموو شتێکی دەزانی ئێستا ھەموو شتێکی لەبیر چووتەوە، وە زەوی دەبینیت کە وشکە و ھیچ دار و درەخت و گژوگیایەکی لێ نەڕواوە، کەچی ھەرکە ئاوی بارانی بەسەردا دەبارێت ئیتر ڕووەکەکان دەبزوێت و لە زەوی دەردێن و بەرز دەبنەوە بەھۆی گەشەی ڕووەکەکانیەوە، وە لەھەموو جۆرێک گژوگیایەکی جوان دەڕوێت و سەر دەردەھێنێت. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• وجوب الاستعداد ليوم القيامة بزاد التقوى.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار بە توێشوو و بەرەیەکی پڕ لە خواناسییەوە ھەمیشە ئامادەی ھاتنی ڕۆژی قیامەت بێت. info

• شدة أهوال القيامة حيث تنسى المرضعة طفلها وتسقط الحامل حملها وتذهب عقول الناس.
سەختی ناڕەحتییەکانی ڕۆژی قیامەت لەم ئایەتانەدا بەدەردەکەوێت، بەشێوەیەك دایکی شیردەر کۆرپە شیرە خۆرەکەی لەبیر دەکات، وە ئافرەتی سکپڕ سکەکەی لەبار دەچێت، وە خەڵکی عەقڵ و ژیریان لای خویان نامێنێت. info

• التدرج في الخلق سُنَّة إلهية.
ڕەچاوکردنی پلەپەندی (تدرج) لەبەدیھێنانی مەخلوقاتەکانی خوادا سوننەتێکی ئیلاھییە. info

• دلالة الخلق الأول على إمكان البعث.
بەدیھێنانی بەدیھێنراوەکانی خوا لەسەرەتاوە بەڵگەیە لەسەر بوونی دەسەڵاتی خوا لە زیندووکردنەوەی مردووان و ھاتنی ڕۆژی قیامەت. info

• ظاهرة المطر وما يتبعها من إنبات الأرض دليل ملموس على بعث الأموات.
دیاردەی باران بارین و ئەوەیشی بەدوای خۆیدا دەیھێنیت لە سەوزکردنی ڕووەک و دار و درەخت بەڵگەیەکی ھەست پێکراوە لەسەر زیندووبونەوەی مردووان. info