Firo maanaaji al-quraan tedduɗo oo - Eggo ngo e Kurdiire - Salahu Diin

Tonngoode hello ngoo:close

external-link copy
10 : 59

وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعۡدِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغۡفِرۡ لَنَا وَلِإِخۡوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلۡإِيمَٰنِ وَلَا تَجۡعَلۡ فِي قُلُوبِنَا غِلّٗا لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ رَبَّنَآ إِنَّكَ رَءُوفٞ رَّحِيمٌ

[ وَالَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ له‌ دوای موهاجیرو ئه‌نصاره‌وه‌ هاتوونه‌و شوێن ئه‌وان ده‌كه‌ون تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌ڵێن: [ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ ] خوایه‌ له‌ ئێمه‌و له‌و برایانه‌شمان خۆشبه‌ كه‌ به‌ ئیمانه‌وه‌ پێش ئێمه‌ كه‌وتوون، واته‌: صه‌حابه‌و هه‌موو باوه‌ڕدارانی تر، واته‌: ده‌بێت دوعا بۆ صه‌حابه‌ بكرێت نه‌ك جوێنیان پێ بدرێت [ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آمَنُوا ] خوایه‌ هیچ ڕق و كینه‌و حه‌سوودیه‌ك مه‌خه‌ره‌ دڵمانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و صه‌حابه‌ باوه‌ڕدارانه‌، وه‌ به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م موسڵمانان، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك ڕق و كینه‌ی له‌ صه‌حابه‌ هه‌بێ ئه‌وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ نایگرێته‌وه‌و شه‌یتان به‌سه‌ریدا زاڵ بووه‌، وه‌ له‌ (فه‌یئیشدا) هیچ به‌شێكی نابێ [ رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (١٠) ] خوایه‌ تۆ زۆر به‌ ڕه‌ئفه‌ت و به‌ سۆزو به‌زه‌یی و میهره‌بانی. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 59

۞ أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُواْ يَقُولُونَ لِإِخۡوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَئِنۡ أُخۡرِجۡتُمۡ لَنَخۡرُجَنَّ مَعَكُمۡ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمۡ أَحَدًا أَبَدٗا وَإِن قُوتِلۡتُمۡ لَنَنصُرَنَّكُمۡ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ

{به‌ڵێنى درۆینه‌ى مونافیقان به‌ جوله‌كه‌} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ نَافَقُوا يَقُولُونَ لِإِخْوَانِهِمُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا نابینی مونافیقانی مه‌دینه‌ به‌ براكانیان ئه‌ڵێن له‌ ئه‌هلی كتاب واته‌: (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول) گه‌وره‌ی مونافیقان وه‌ڵامی نارد بۆ جووله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) كه‌ ئه‌هلی كتاب بوون پێی وتن جێگیر بن و شه‌ڕ بكه‌ن له‌گه‌ڵ محمد دا - صلی الله علیه وسلم - [ لَئِنْ أُخْرِجْتُمْ لَنَخْرُجَنَّ مَعَكُمْ ] وه‌ خه‌متان نه‌بێ ئه‌گه‌ر محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێوه‌ ده‌ربكات ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌رئه‌چین و مه‌دینه‌ جێدێلین [ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمْ أَحَدًا أَبَدًا ] وه‌ گوێڕایه‌ڵی هیچ كه‌سێكیش ناكه‌ین سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ ئێمه‌ خۆمان بڕیاری خۆمان ئه‌ده‌ین و به‌رگریتان لێ ئه‌كه‌ین [ وَإِنْ قُوتِلْتُمْ لَنَنْصُرَنَّكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش بكه‌ن ئێمه‌ سه‌رتان ئه‌خه‌ین به‌سه‌ر دوژمنه‌كانتاندا به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - [ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (١١) ] خوای گه‌وره‌ به‌درۆی خستنه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ شایه‌ته‌ كه‌ ئه‌م مونافیقانه‌ درۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌و پیاوه‌ نین. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 59

لَئِنۡ أُخۡرِجُواْ لَا يَخۡرُجُونَ مَعَهُمۡ وَلَئِن قُوتِلُواْ لَا يَنصُرُونَهُمۡ وَلَئِن نَّصَرُوهُمۡ لَيُوَلُّنَّ ٱلۡأَدۡبَٰرَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ

[ لَئِنْ أُخْرِجُوا لَا يَخْرُجُونَ مَعَهُمْ ] ئه‌گه‌ر جووله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) له‌ مه‌دینه‌ ده‌ربكرێن ئه‌مان له‌گه‌ڵیاندا ناڕۆن و مه‌دینه‌ به‌جێ ناهێلن [ وَلَئِنْ قُوتِلُوا لَا يَنْصُرُونَهُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر كوشتاریش بكرێن ئه‌مان سه‌ریان ناخه‌ن واته‌: شه‌ڕ ناكه‌ن و به‌رگریان لێ ناكه‌ن، چونكه‌ ترسنۆكن [ وَلَئِنْ نَصَرُوهُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر وا دابنێین به‌رگریان لێ بكه‌ن و له‌گه‌ڵیاندا شه‌ڕ بكه‌ن و سه‌ریان بخه‌ن [ لَيُوَلُّنَّ الْأَدْبَارَ ثُمَّ لَا يُنْصَرُونَ (١٢) ] ئه‌وه‌ پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و تێكئه‌شكێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مونافیق ترسنۆكن و دونیایان خۆش ئه‌وێ وه‌ جارێكی تر هه‌رگیز مونافیق سه‌رناكه‌وێ و هه‌میشه‌ سه‌رشۆڕو دۆڕاون. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 59

لَأَنتُمۡ أَشَدُّ رَهۡبَةٗ فِي صُدُورِهِم مِّنَ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَفۡقَهُونَ

[ لَأَنْتُمْ أَشَدُّ رَهْبَةً فِي صُدُورِهِمْ مِنَ اللَّهِ ] به‌ دڵنیایی ئێوه‌ زۆر ترستان له‌ دڵی ئه‌واندا زیاتره‌ له‌ خوای گه‌وره‌، مونافیقان یان جووله‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌ ئێوه‌ی موسڵمان ئه‌ترسێن ئه‌وه‌نده‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ناترسێن [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَفْقَهُونَ (١٣) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ كه‌سانێكى ناحاڵی و ناتێگه‌یشتوون و تێناگه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 59

لَا يُقَٰتِلُونَكُمۡ جَمِيعًا إِلَّا فِي قُرٗى مُّحَصَّنَةٍ أَوۡ مِن وَرَآءِ جُدُرِۭۚ بَأۡسُهُم بَيۡنَهُمۡ شَدِيدٞۚ تَحۡسَبُهُمۡ جَمِيعٗا وَقُلُوبُهُمۡ شَتَّىٰۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡقِلُونَ

[ لَا يُقَاتِلُونَكُمْ جَمِيعًا إِلَّا فِي قُرًى مُحَصَّنَةٍ ] ئه‌وان ناتوانن كوشتاری ئێوه‌ بكه‌ن هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ بۆ كوشتاری ئێوه‌ چونكه‌ ترسنۆكن، مه‌گه‌ر له‌ناو خانوو و ماڵی دێیه‌كدا كه‌ شوراو قه‌ڵای پته‌وى هه‌بێ [ أَوْ مِنْ وَرَاءِ جُدُرٍ ] یان له‌ پشت دیواره‌كانه‌وه‌ خۆیان بشارنه‌وه‌ له‌ ترسدا مه‌گه‌ر ئاوا كوشتاری ئێوه‌ بكه‌ن ئه‌گه‌رنا ڕووبه‌ڕوو ناتوانن [ بَأْسُهُمْ بَيْنَهُمْ شَدِيدٌ ] به‌ڵام جووله‌كه‌و مونافیقان ڕق و كینه‌یان له‌ناو یه‌كدا زۆر سه‌خته‌و دڵیان جیاوازه‌ [ تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّى ] تۆ وا ئه‌زانی ئه‌وانه‌ هه‌موویان یه‌كن به‌ڵام دڵیان لێك جیاوازه‌و دڵیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا نیه‌و یه‌ك دڵ نین [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَعْقِلُونَ (١٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ كه‌سانێكى ناحاڵی و ناتێگه‌یشتوون. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 59

كَمَثَلِ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ قَرِيبٗاۖ ذَاقُواْ وَبَالَ أَمۡرِهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ

[ كَمَثَلِ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ قَرِيبًا ذَاقُوا وَبَالَ أَمْرِهِمْ ] نمونه‌ى ئه‌مانه‌ وه‌كو كافران و موشریكانى پێشتره‌ كه‌ له‌ جه‌نگی به‌دردا خوای گه‌وره‌ موسڵمانانی سه‌رخست به‌سه‌ریاندا وه‌ ئه‌مان سه‌ره‌نجامی كوفره‌كه‌ی خۆیان چه‌شت به‌وه‌ی كه‌ له‌ به‌دردا تێكشكان، كه‌ غه‌زای به‌در شه‌ش مانگ پێش غه‌زای (به‌نی نه‌زیر) بووه‌، یاخود نمونه‌ى ئه‌م جووله‌كانه‌ى (به‌نی نه‌زیر) وه‌كو جووله‌كه‌كانى (به‌نو قه‌ینوقاع) وایه‌ كه‌ ئه‌وانیش پێشتر له‌ مه‌دینه‌ ده‌ركران به‌ هۆى ناپاكى و په‌یمان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و پیلانگێڕانیان [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٥) ] وه‌ ئه‌مان سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تدا. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 59

كَمَثَلِ ٱلشَّيۡطَٰنِ إِذۡ قَالَ لِلۡإِنسَٰنِ ٱكۡفُرۡ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّنكَ إِنِّيٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

[ كَمَثَلِ الشَّيْطَانِ إِذْ قَالَ لِلْإِنْسَانِ اكْفُرْ ] نموونه‌ی ئه‌م جووله‌كانه‌ كه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تان به‌ به‌ڵێنى درۆینه‌ى مونافیقان كه‌ وتیان به‌رگریتان لێده‌كه‌ین و سه‌رتانده‌خه‌ین دواتریش پشتیان تێكردن وه‌كو نموونه‌ی شه‌یتان وایه‌ كاتێك كه‌ به‌ مرۆڤـ ده‌ڵێ كوفر بكه‌ به‌ خوای گه‌وره‌، وه‌ كوفرو تاوانی بۆ ئه‌ڕازێنێته‌وه‌و بۆی جوان ئه‌كات [ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِنْكَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ (١٦) ] كاتێك كه‌ ئینسان كوفر ئه‌كات و ئه‌چێته‌ سه‌ر ڕێبازو ڕێگای كوفر كردن به‌ خوای گه‌وره‌، له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا شه‌یتان به‌ڕائه‌ت ئه‌كات له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شوێنی كه‌وتوون و پێیان ئه‌ڵێ من به‌ریم له‌ ئێوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان ئه‌ترسێم. info
التفاسير: