ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمه‌ى کردی ـ صلاح الدین

شماره صفحه:close

external-link copy
23 : 34

وَلَا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ عِندَهُۥٓ إِلَّا لِمَنۡ أَذِنَ لَهُۥۚ حَتَّىٰٓ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمۡ قَالُواْ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمۡۖ قَالُواْ ٱلۡحَقَّۖ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ

[ وَلَا تَنْفَعُ الشَّفَاعَةُ عِنْدَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ ] نه‌ك هه‌ر خوای گه‌وره‌ داوای یارمه‌تیان لێ ناكات و یارمه‌تیده‌ری خوا نین و خواى گه‌وره‌ پێویستى پێیان نیه‌ به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ شه‌فاعه‌ت و تكایشیان قبووڵ ناكات، شه‌فاعه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ لای خوای گه‌وره‌ سوودی نیه‌ ته‌نها ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ خۆی ئیزنی دابێ وه‌كو پێغه‌مبه‌ران و مه‌لائیكه‌ته‌كان و شه‌هیده‌كان و پیاوچاكان و منداڵى موسڵمانان، كه‌ ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر هاتووه‌ [ حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَنْ قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ ] كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمان قسه‌ ده‌كات و بڕیارێك ده‌رئه‌كات مه‌لائیكه‌ت هه‌موویان سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن و ئه‌ترسێن تا ترسه‌كه‌ له‌سه‌ر دڵیان لائه‌چێت دواتر به‌ جبریل یان به‌ هه‌ڵگرانى عه‌رشى خواى گه‌وره‌ ئه‌ڵێن په‌روه‌ردگار چی فه‌رموو؟ ئه‌فه‌رمووێ: حه‌قی فه‌رموو (وه‌كو له‌ بوخاریدا هاتووه‌) [ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ (٢٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌رزه‌ له‌ زاتی پیرۆزی له‌سه‌رووی عه‌رشی خۆیه‌تی، وه‌ له‌ ناو و سیفات و كرده‌وه‌كانی، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر گه‌وره‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 34

۞ قُلۡ مَن يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ قُلِ ٱللَّهُۖ وَإِنَّآ أَوۡ إِيَّاكُمۡ لَعَلَىٰ هُدًى أَوۡ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ

[ قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: كێ هه‌یه‌ ڕزقی ئێوه‌ بدات له‌ ئاسمانه‌كان به‌ باران بارین، وه‌ له‌ زه‌وی به‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌؟ [ قُلِ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ته‌نها خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَى هُدًى أَوْ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٢٤) ] وه‌ ئێمه‌ى موسڵمان و ئێوه‌ى كافران یان ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر هیدایه‌تین یان له‌سه‌ر گومڕاییه‌كی ئاشكراین، واته‌: ئێمه‌ له‌سه‌ر هیدایه‌تین و به‌ڵگه‌مان هێنایه‌وه‌، وه‌ ئێوه‌ له‌سه‌ر گومڕاییه‌كی ئاشكران و بێ به‌ڵگه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 34

قُل لَّا تُسۡـَٔلُونَ عَمَّآ أَجۡرَمۡنَا وَلَا نُسۡـَٔلُ عَمَّا تَعۡمَلُونَ

[ قُلْ لَا تُسْأَلُونَ عَمَّا أَجْرَمْنَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئێوه‌ پرسیارتان لێ ناكرێ له‌ تاوانی ئێمه‌ ئه‌گه‌ر تاوانمان كردبێت [ وَلَا نُسْأَلُ عَمَّا تَعْمَلُونَ (٢٥) ] وه‌ ئێمه‌ش پرسیارمان لێ ناكرێ له‌ تاوانی ئێوه‌، (ئه‌مه‌ به‌ڕائه‌ت كردنه‌ له‌ موشریكان). info
التفاسير:

external-link copy
26 : 34

قُلۡ يَجۡمَعُ بَيۡنَنَا رَبُّنَا ثُمَّ يَفۡتَحُ بَيۡنَنَا بِٱلۡحَقِّ وَهُوَ ٱلۡفَتَّاحُ ٱلۡعَلِيمُ

[ قُلْ يَجْمَعُ بَيْنَنَا رَبُّنَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: له‌ ڕۆژی قیامه‌ت په‌روه‌ردگار كۆمان ئه‌كاته‌وه‌ [ ثُمَّ يَفْتَحُ بَيْنَنَا بِالْحَقِّ ] پاشان بڕیار له‌ نێوانماندا ئه‌دات به‌ حه‌ق و دادپه‌روه‌رى ئه‌وه‌ی چاكه‌كار بێ پاداشتی ئه‌داته‌وه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی خراپه‌كار بێ سزای ئه‌دات [ وَهُوَ الْفَتَّاحُ الْعَلِيمُ (٢٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بڕیارده‌ری حه‌ق و داده‌روه‌ره‌ وه‌ زۆر زانایه‌. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 34

قُلۡ أَرُونِيَ ٱلَّذِينَ أَلۡحَقۡتُم بِهِۦ شُرَكَآءَۖ كَلَّاۚ بَلۡ هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

[ قُلْ أَرُونِيَ الَّذِينَ أَلْحَقْتُمْ بِهِ شُرَكَاءَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كردووتانن به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ نیشانم بده‌ن [ كَلَّا ] نه‌خێر خواى گه‌وره‌ هیچ هاوشێوه‌و هاوه‌ڵ و شه‌ریكى نیه‌ [ بَلْ هُوَ اللَّهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٢٧) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌یه‌ زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته‌، وه‌ زۆر كاربه‌جێیه‌و په‌رستراوی تاك و ته‌نهایه‌. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 34

وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةٗ لِّلنَّاسِ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ

{پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ لای سەرجەم خەڵكی نێردراوە} [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ] وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆمان نه‌ناردووه‌ ئیلا بۆ لاى سه‌رجه‌م و تێكڕای خه‌ڵكی نه‌بێت كه‌ موژده‌ده‌ریت به‌ به‌هه‌شت بۆ گوێڕایه‌ڵان، وه‌ ترسێنه‌ریت به‌ دۆزه‌خ بۆ سه‌رپێچیكاران، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رانى تر ته‌نها بۆ لاى شارێك یان دێیه‌ك یان هۆزو عه‌شیره‌تێك ده‌نێردران [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٢٨) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شته‌ نازانن. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 34

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

[ وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٢٩) ] وه‌ كافرانى قوڕه‌یش ئه‌ڵێن: ئه‌م وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن كه‌ قیامه‌ت دێت كه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن؟ info
التفاسير:

external-link copy
30 : 34

قُل لَّكُم مِّيعَادُ يَوۡمٖ لَّا تَسۡتَـٔۡخِرُونَ عَنۡهُ سَاعَةٗ وَلَا تَسۡتَقۡدِمُونَ

[ قُلْ لَكُمْ مِيعَادُ يَوْمٍ لَا تَسْتَأْخِرُونَ عَنْهُ سَاعَةً وَلَا تَسْتَقْدِمُونَ (٣٠) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئێوه‌ كاتێكی دیاریكراوتان هه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌و كه‌مترین كات نه‌ دوا ده‌خرێن لێی، وه‌ نه‌پێش ده‌خرێن به‌ڵكو له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا دێت. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 34

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَن نُّؤۡمِنَ بِهَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ وَلَا بِٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِۗ وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ مَوۡقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمۡ يَرۡجِعُ بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٍ ٱلۡقَوۡلَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ لَوۡلَآ أَنتُمۡ لَكُنَّا مُؤۡمِنِينَ

{مشتومڕی سەركردەو شوێنكەوتوانیان لە رۆژی قیامەت} [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ نُؤْمِنَ بِهَذَا الْقُرْآنِ وَلَا بِالَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه‌ كافران وتیان: ئێمه‌ نه‌ باوه‌ڕمان به‌م قورئانه‌ هه‌یه‌ نه‌ به‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ی تر كه‌ له‌ پێش قورئان دابه‌زیوه‌ وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل [ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئای ئه‌گه‌ر ئه‌بینی له‌ رۆژى قیامه‌ت له‌و كاته‌ی كه‌ سته‌مكاران له‌لای په‌روه‌ردگاریان ڕاوه‌ستێندراون بۆ لێپرسینه‌وه‌ كه‌ به‌راستى دیمه‌نێكی زۆر ترسناك ئه‌بینی [ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ الْقَوْلَ ] كه‌ له‌ نێوان خۆیاندا قسه‌ ئه‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ لاى یه‌كترى و ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌ن و لۆمه‌ی یه‌كتری ئه‌كه‌ن [ يَقُولُ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا ] لاوازو بێده‌سه‌ڵات و شوێنكه‌وتوان به‌ گه‌وره‌و سه‌ركرده‌كان ئه‌ڵێن: [ لَوْلَا أَنْتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ (٣١) ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نه‌بوونایه‌ ئێمه‌ ئیمانمان به‌ خواو به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌هێنا، ئێوه‌ هۆكارو رێگر بوون له‌ ئیمان نه‌هێنانى ئێمه‌. info
التفاسير: