ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمه‌ى كردى كتاب مختصر در تفسير قرآن كريم

شماره صفحه: 147:128 close

external-link copy
147 : 6

فَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل رَّبُّكُمۡ ذُو رَحۡمَةٖ وَٰسِعَةٖ وَلَا يُرَدُّ بَأۡسُهُۥ عَنِ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ

- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر ئەو بێباوەڕانە بەدرۆیان زانیت و ئەوەی لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆت ھاتووە بەراستیان نەزانی و باوەڕیان پێ نەکرد، ئەوا ھانیان بدە وپێیان بڵێ: پەروەردگارتان خاوەنی ڕەحمەت و بەزەییەکی فراوانە، وە یەکێک لەڕەحمەتەکانیشی ئەوەتانێ کە مۆڵەتی ئێوەی داوە، وە پەلەی نەکردووە لە سزادانتان، وە بیانترسێنە و پێیان بڵێ: سزای ئەو ناگەڕێتەوە لە گەل و ھۆزێک کە گوناھ و تاوان دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
148 : 6

سَيَقُولُ ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْ لَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشۡرَكۡنَا وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمۡنَا مِن شَيۡءٖۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ حَتَّىٰ ذَاقُواْ بَأۡسَنَاۗ قُلۡ هَلۡ عِندَكُم مِّنۡ عِلۡمٖ فَتُخۡرِجُوهُ لَنَآۖ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا تَخۡرُصُونَ

بتپەرستە موشریکەکان ویست و مەشیئەت و قەدەری خوای گەورە دەكەنە بەڵگە بۆ خۆیان لە سەر دروستی ھاوبەشی بت و خواکانیان لەگەڵ خوای گەورەدا و دەڵێن: ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ئەوا نە ئێمە و نە باوباپیرانمان ھاوبەشمان بۆ دانەدەنا، وە ئەگەر خوای گەورە نەیویستایە ئەو شتانە حەرام بكەین کە خۆمان لەسەر خۆمان حەراممان کردبوو، ئەوا نەماندەتوانی حەرامی بکەین، وە بە ھاوشێوەی ئەو بەڵگە پڕوپوچانە ئوممەتانی پێشووتریش پێغەمبەرەکانی خۆیانیان بەدرۆ زانی وباوەڕیان پێ نەکردن و وتیان: ئەگەر خوای گەورە نەیویستایە کە ئێمە ئەو پێغەمبەرانە بەدرۆ بزانین ئەوا بەدرۆمان نەدەزانین، بەردەوام بوون لەسەر ئەم بێباوەڕییەیان تاوەکو سزا و قاری ئێمەیان بۆ ھات و چەشتیان، جا - ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئایا ھیچ بەڵگەیەکتان ھەیە کە خوا ڕازیە لەوەی کە ئێوە بتپەرست و موشریک بن، وە ئەوەی خوای گەورە حەرامی کردووە حەڵاڵی بکەن، وە ئەوەی ئەو حەڵاڵی کردووە ئێوە حەرامی بکەن؟ تەنھا ئەنجامدانی ئەوانە لەلایەن ئێوەوە بەڵگە نییە لەسەر ڕازی بوونی خوای گەورە لەکارەکانتان، بێگومان لەوەدا تەنھا دوای گومان وگومڕایی کەوتوون، وە بەڕاستی گومان و دوو دڵیش مرۆڤ لەڕاستی بێ نیاز ناکات وجێی ھەقیقەت و ڕاستی ناگرێتەوە، وە ئێوە لە خۆتانەوە دەخەڵمێنن و درۆ دەکەن، وە ئێوە ھیچ شتێک نین جگە لە کۆمەڵە درۆزنێك نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
149 : 6

قُلۡ فَلِلَّهِ ٱلۡحُجَّةُ ٱلۡبَٰلِغَةُۖ فَلَوۡ شَآءَ لَهَدَىٰكُمۡ أَجۡمَعِينَ

- ئەی پێغەمبەر - بە بتپەرست وموشریکەکان بڵێ: ئەگەر ئێوە ھیچ بەڵگەیەکتان پێ نییە جگە لەو بەڵگە بەتاڵ وپڕوپوچانە، بێگومان بەڵگەی زۆر ڕاست وبەھێز وتێر وتەواو ھەر ھی خوایە، کە ھەموو ئەو بڕ وبیانوانەی خستوتانەتە ڕوو نایھێڵێت، وە تەواوی ئەو گومانانەیش دەستان پێوەگرتووە بەتاڵی دەکاتەوە، جا - ئەی بتپەرست وموشریکینە - ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە ھەمووتان سەربخات وموەفەقتان بکات بۆ ھەق وڕاستی ئەوا موەفەقی دەکردن وسەری دەخستن. info
التفاسير:

external-link copy
150 : 6

قُلۡ هَلُمَّ شُهَدَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ يَشۡهَدُونَ أَنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَ هَٰذَاۖ فَإِن شَهِدُواْ فَلَا تَشۡهَدۡ مَعَهُمۡۚ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ وَهُم بِرَبِّهِمۡ يَعۡدِلُونَ

- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە ئەوەی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە ئەوان حەرامی دەکەن، وە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خوا حەرامی کردووە، پێیان بڵێ: شاھیدەکانتان بھێنن، وە شاھیدی بدەن ئەوەی ئێوە حەرامتان کردووە خوای گەورەش حەرامی کردووە، جا ئەگەر بەبێ زانست وزانیاری شاھیدیاندا کە خوا ئەو شتانەی حەرام کردووە، ئەوا - ئەی پێغەمبەر- باوەڕ بەو شاھیدیدانەیان مەکەن وبەڕاستیان مەزانن، چونکە شاھیدیدانی درۆیە، وە شوێن ھەواو ئارەزووی ئەوانە مەکەوە کە بەھەواو وئارەزووی خۆیان بڕیار دەدەن، چونکە بەڕاستی ئەوان ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی و باوەڕیان پێ نەکرد، کاتێک ئەوەی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە ئەوان حەرامیان کرد، وە شوێن ئەوانە مەکەوە کە باوەڕیان بەڕۆژی دوایی نییە، وە ھاوەڵ و شەریک بۆ خوای گەورە بڕیار دەدەن وە شتی تر ھاوتا دەکەن لەگەڵیدا، دەی ئیتر چۆن شوێن کەسانێک دەکەون کە ئەمە ڕێگا وڕێبازیەتی لە گەڵ خواكەیدا ؟! info
التفاسير:

external-link copy
151 : 6

۞ قُلۡ تَعَالَوۡاْ أَتۡلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمۡ عَلَيۡكُمۡۖ أَلَّا تُشۡرِكُواْ بِهِۦ شَيۡـٔٗاۖ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنٗاۖ وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَوۡلَٰدَكُم مِّنۡ إِمۡلَٰقٖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُكُمۡ وَإِيَّاهُمۡۖ وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلۡفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنۡهَا وَمَا بَطَنَۖ وَلَا تَقۡتُلُواْ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۚ ذَٰلِكُمۡ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ

- ئەی پێغەمبەر- بەخەڵکی بڵێ: وەرن ئەوەی خوای گەورە حەرامی کردووە لێتان بۆتانی بخوێنمەوە، خوای گەورە حەرامی کردووە کە ھیچ شتێک لە دروستکراوەکانی بکەنە ھاوبەش و ھاوەڵی ئەو، وە حەرامی کردووە کە ئازاری دایک وباوک بدەن، بەلگو دەبێت لەگەڵیاندا چاک و بەڕەوشت بن، وە حەرامی کردووە کە مناڵەکانتان لەبەر ھەژاری و نەداری بکوژن، ھەروەک چۆن خەڵکی لەسەردەمی نەفامیدا دەیانکرد، ئێمە ڕزق و ڕۆزی ئێوە و ئەوانیش دەدەین، وە حەرامی کردووە کە نزیک بکەونەوە لە ھەموو خراپە و داوێن پیسییەک، ئاشکرا و نھێنیان، وە حەرامی کردووە ھیچ کەسێکیش بکوژن کەخوای گەورە کوشتنی بە ھەق و ڕەوا نەبینیبێت، وەک کوشتنی زیناکاری ژنھاوەر و شووکردوو ، یان کوشتنی کەسی پاشگەز بووەوە لە ئیسلام، ئەوەی باسکران خوای گەورە وەسیەتی بۆ کردوون تاوەکو ژیربن و تێبگەن لەفەرمان و ڕێگریەکانی خوای گەورە. info
التفاسير:
از فواید آیات این صفحه:
• الحذر من الجرائم الموصلة لبأس الله؛ لأنه لا يُرَدُّ بأسه عن القوم المجرمين إذا أراده.
ھۆشداریدان لەو تاوان و خراپەکاریانەی کە خاوەنەکانیان دووچاری سزای خوای گەورە دەکەن، چونکە سزای خوای گەورە ناگەڕێتەوە لەسەر گەل و ھۆزی تاوانبار، ئەگەر خوا خۆی بیەوێت. info

• الاحتجاج بالقضاء والقدر بعد أن أعطى الله تعالى كل مخلوق قُدْرة وإرادة يتمكَّن بهما من فعل ما كُلِّف به؛ ظُلْمٌ مَحْض وعناد صرف.
بەڵگە ھێنانەوە بەقەزا و قەدەر، وەک ئەو ووتەیەی کەدەڵێت: مادام خوا لەسەری نوسیوین بێباوەڕ بین ئیتر تاوانی ئێمە چیە؟ دوای ئەوەی خوای گەوەر توانا و ئیرادە و ویستی داوە بەھەموو دروستکراوێک، کە بەھۆیانەوە دەتوانێت ئەوەی خوای گەورە داوای لێکردوون ئەنجامی بدات، ستەمێکی گەورە و سەرکەشییەکی تەواوە. info

• دَلَّتِ الآيات على أنه بحسب عقل العبد يكون قيامه بما أمر الله به.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی بەئەندازەی ژیری بەندە، ھەڵدەسێت بەجێ بەجێکردنی ئەوەی خوا فەرمانی پێكردووە. info

• النهي عن قربان الفواحش أبلغ من النهي عن مجرد فعلها، فإنه يتناول النهي عن مقدماتها ووسائلها الموصلة إليها.
ڕێگری کردن لەنزیک بوونەوەی خراپە و خراپەکاری و داوێن پیسی، ڕەوانبێژتر و بەھێزترە لەوەی بڵێی کە فڵان تاوان و گوناە مەکە، چونکە ئەوەی پێشووتر ڕیگری کردنە لەھەموو ئەو پێشەکی و ھۆکارانەیش کە بەندەکان دەگەیەننە تاوان و گوناھەکە. info