ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمه‌ى كردى كتاب مختصر در تفسير قرآن كريم

ق

از اهداف این سوره:
وعظ القلوب بالموت والبعث.
ئامۆژگاریکردنی دڵەکان بە مردن و زیندووکردنەوە لە ڕۆژی قیامەت. info

external-link copy
1 : 50

قٓۚ وَٱلۡقُرۡءَانِ ٱلۡمَجِيدِ

(قٓ) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه، (اللە تعالی) سوێندی خواردووە بە قورئانی بەڕێز، وە لەئەو مانا و خێر و بەرەکەتەی کە تێیدایە، وە سوێند بە (اللە تعالی) زیندوو دەبنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ پاداشت و سزا . info
التفاسير:

external-link copy
2 : 50

بَلۡ عَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٞ مِّنۡهُمۡ فَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا شَيۡءٌ عَجِيبٌ

وە نەبێت ھۆکاری قبوڵ نەکردنیان بۆ ئەم پەیامە ئەوە بێت گومانیان وابێت تۆ درۆ دەکەیت چونکە ئەوان دەزانن تۆ ڕاستگۆیت، بەڵکو سەریان لەوە سوڕماوە کە ئەوەی پەیامەکەی ھێناوە مرۆڤێکە وەک خۆیان، نەک لەڕەگەزی فریشتە، بەسەر سوڕمانەوە دەیانوت: ھاتنی پێغەمبەرێک بۆمان لە مرۆڤـ زۆر سەرسوڕھێنەرە! info
التفاسير:

external-link copy
3 : 50

أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗاۖ ذَٰلِكَ رَجۡعُۢ بَعِيدٞ

ئایا ئێمە کە مردین و ڕزین و بووین بەخۆڵ، زیندوو دەبینەوە؟! ئەو زیندوبوونەوەیە و گێڕانەوەی ژیان بۆ لاشەکانمان دوای ئەوەی تیاچوو، شتێکی دوور و باوەڕپێکراو نییە، ھیچ کاتێ ناکرێ ڕووبدات. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 50

قَدۡ عَلِمۡنَا مَا تَنقُصُ ٱلۡأَرۡضُ مِنۡهُمۡۖ وَعِندَنَا كِتَٰبٌ حَفِيظُۢ

با ئەو بێباوەڕانە دڵنیا بن کە ئێمە بە تەواوی ئاگادارین لە کاریگەری خاک لەسەر لاشەیان و چۆنیەتی بوونەوە بەخاکیان دوای مردن و تیاچوونیان، وە ھیچ شتێک لە لای ئێمە ون نابێت، کتێبێکمان ھەیە بەسەرھاتی ھەموو کەسێکی تیایە کە (اللە تعالی) چی لەچارە نووسیوە، لە دونیا و دوای مردنی. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 50

بَلۡ كَذَّبُواْ بِٱلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ فَهُمۡ فِيٓ أَمۡرٖ مَّرِيجٍ

بەڵکو ئەو بتپەرست و موشریکانە ئەو ڕاستییەیان بەدرۆ دانا کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) قورئانی لەلایەن (اللە تعالی) وە بۆ ھێنان، ئەوان لە حاڵێکی سەرلێشێواویدان ھەر تاوێك دەربارەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) شتێک ئەڵێن. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 50

أَفَلَمۡ يَنظُرُوٓاْ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَوۡقَهُمۡ كَيۡفَ بَنَيۡنَٰهَا وَزَيَّنَّٰهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٖ

ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە (کە باوەڕیان بە زیندوبوونەوە نییە) سەیری ئاسمانیان نەکردوە بەسەر سەریانەوە چۆنمان دروست کردووە و ڕازاندوومانەتەوە بەوانەی کە تێیدایە وەک ئەستێرە وهتد... وە ھیچ کون و کەلەبەرێکی تێدانییە، تا ببێت بە عەیب و ناتەواوی؟! ئەوەی کە ئاسمانی دروست کردووە زۆر بە ئاسانی ئەتوانێت مردووەکان زیندوو بکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 50

وَٱلۡأَرۡضَ مَدَدۡنَٰهَا وَأَلۡقَيۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ وَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجِۭ بَهِيجٖ

ھەروەھا زەویشمان ڕاخستووە و بڵاومان کردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەسەری بژین، کەژ و چیامان لەسەری دامەزراندووە تا ڕابوەستێت و تێک نەچێت، وە لە ھەموو جۆرە درەخت و گژوگیا و سەوزی ودیمەنێکی جوانمان تیا ڕواندووە! info
التفاسير:

external-link copy
8 : 50

تَبۡصِرَةٗ وَذِكۡرَىٰ لِكُلِّ عَبۡدٖ مُّنِيبٖ

ئێمە ئەوانەمان ھێناوەتەدی کە بەڵگەیەکی ڕۆشنن لەسەر دەسەڵات و توانای بێ سنوورمان، وە بیرخەرەوەیەکن بۆ ھەموو بەندەیەک کە بەرەو لای (اللە تعالی) بڕوات و گوێڕایەڵی بێت. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 50

وَنَزَّلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ مُّبَٰرَكٗا فَأَنۢبَتۡنَا بِهِۦ جَنَّٰتٖ وَحَبَّ ٱلۡحَصِيدِ

ھەروەھا ئێمە لە ئاسمانەوە بارانی بەپیت و بەرەکەت دادەبارێنین و بەھۆیەوە باخ و باخات و بێستانەکان دەبوژێنینەوە و ھەموو جۆرە دانەوێڵەیەک کە دروێنەی دەکەن بەرھەم دەھێنین. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 50

وَٱلنَّخۡلَ بَاسِقَٰتٖ لَّهَا طَلۡعٞ نَّضِيدٞ

ھەروەھا دار خورمای گەورە و بەرز و بڵندیشمان ڕواندووە، کە ھێشووی خورمای جوانی لەسەریەک ڕیزکراوی پێوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 50

رِّزۡقٗا لِّلۡعِبَادِۖ وَأَحۡيَيۡنَا بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗاۚ كَذَٰلِكَ ٱلۡخُرُوجُ

ھەموو ئەوانەی کە ڕواندوونمان بۆ ئەوەی ببێت بە ڕزق و ڕۆزی بۆ بەندەکانی (اللە تعالی)، ئێمە بەردەوام بەو ئاوی بارانە زەوییە مردووەکان زیندوو دەکەینەوە، ھەروەک چۆن بەو بارانە زەوییە بێ ڕووەکەکان دەبوژێنینەوە ئاوەھاش مردوەکان زیندوو دەکرێنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 50

كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَأَصۡحَٰبُ ٱلرَّسِّ وَثَمُودُ

پێش ئەم بتپەرستانەی قەومەکەی تۆ - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) کە باوەڕیان بە تۆ و بەرنامەکەت نییە، گەلی نوح و گەلی خاوەن بیرەکە و گەلی سەمود، وەک ئەمان باوەڕیان بە پێغەمبەرەکان و ڕۆژی قیامەت نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 50

وَعَادٞ وَفِرۡعَوۡنُ وَإِخۡوَٰنُ لُوطٖ

ھەروەھا گەلی عاد و فیرعەون و گەلی لوط ھەموویان پێغەمبەرانیان بە درۆزن دەزانی. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 50

وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡأَيۡكَةِ وَقَوۡمُ تُبَّعٖۚ كُلّٞ كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ

وە قەومی شوعەیب خاوەنی باخ و باخاتە چڕەکان و قەومی توبەع پاشای یەمەن هەموو ئەمانە پێغەمبەرانی خودایان بەدرۆخستەوە و باوەڕیان پێنەکردن بۆیە ئەوە بەسەریان ڕوویدا کە خواى گەورە پەیمانی پێدابوون لە سزا و ئازاردان. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 50

أَفَعَيِينَا بِٱلۡخَلۡقِ ٱلۡأَوَّلِۚ بَلۡ هُمۡ فِي لَبۡسٖ مِّنۡ خَلۡقٖ جَدِيدٖ

ئایا ئێمە ماندوو بووین کە یەکەم جار بەدیمان هێنان، تا لە ڕۆژی قیامەت زیندوو کردنەوەی مردووانمان لەلا قورس و زەحمەت بێت و بۆمان نەکرێت؟! ئەو بتپەرستانە لەناو گوماندان و بەلایانەوە زۆر سەیرە کە چۆن مردووان زیندوو دەکرێنەوە و سەرلەنوێ ژیانێکی تازەیان پێ دەبەخشرێت؟! info
التفاسير:
از فواید آیات این صفحه:
• المشركون يستعظمون النبوة على البشر، ويمنحون صفة الألوهية للحجر!
بتپەرست و موشریکەکان پێغەمبەرایەتی زۆر بەگەورەتر دەزانن بەسەر مرۆڤدا، وە سیفەتی (اللە تعالی) دەبەخشن بە دار و بەرد. info

• خلق السماوات، وخلق الأرض، وإنزال المطر، وإنبات الأرض القاحلة، والخلق الأول: كلها أدلة على البعث.
بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی و باران بارین و بووژانەوەی زەوییە مردووەکان و بەدیھێنانی مرۆڤـ یەکەم جار، ھەموو ئەمانە بەڵگەن لەسەر زیندوو بوونەوە لە ڕۆژی قیامەتدا. info

• التكذيب بالرسل عادة الأمم السابقة، وعقاب المكذبين سُنَّة إلهية.
بەدرۆ زانینی پێغەمبەران کاری بەردەوامی گەلانی پێشوو بوو، سزا وسزادان وتۆڵەسەندنەوە لە ئەو درۆزنانە یاسای (اللە تعالی) یە. info