ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمه‌ى كردى كتاب مختصر در تفسير قرآن كريم

شماره صفحه:close

external-link copy
40 : 44

إِنَّ يَوۡمَ ٱلۡفَصۡلِ مِيقَٰتُهُمۡ أَجۡمَعِينَ

بێگومان ڕۆژی قیامەت، ئەو ڕۆژەی اللە تەعالا ھەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە و بەندەکانی جوودا دەکاتەوە لە یەکتر (چاکەکانیان بۆ بەھەشت و خراپەکانیشیان بۆ دۆزەخ) کاتێکی دیاریکراوی ھەموو بەدیھێنراوەکانە، ھەموویانی تێدا کۆ دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوەی و پاداشت دانەوەی باوەڕداران و تۆڵە سەندەنەوە لە بێباوەڕان و گوناھباران. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 44

يَوۡمَ لَا يُغۡنِي مَوۡلًى عَن مَّوۡلٗى شَيۡـٔٗا وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ

لەو ڕۆژەدا ھیچ کەس و نزیک و خزمێک بۆ کەس و خزم و نزیکەکەی، وە ھیچ ھاوڕێیەک بۆ ھاوڕێکەی ھیچی پێ ناکرێت، وە ناتوانێت سوودی پێ بگەیەنێت، یان ڕێگری سزای اللە تەعالای لێ بکات، چونکە ئەو ڕۆژە موڵک و دەسەڵات تەنھا بۆ اللە یە، ھیچ کەسێک ناتوانێت بانگەشە و ئیدعای ئەوە بکات دەسەڵات و ھێزی ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 44

إِلَّا مَن رَّحِمَ ٱللَّهُۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

مەگەر کەسێک اللە تەعالا ڕەحم و بەزەیی پێدا بێتەوە، ئەوە سەرکەوتوو و سەرفرازە و سوود لەکار و کردەوە چاکەکانی دەبینێت کەپێش خۆی خستبوون، بێگومان اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆریش بەڕەحم و بە بەزەییە بەرامبەر ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 44

إِنَّ شَجَرَتَ ٱلزَّقُّومِ

بێگومان درەختی ژەقنەمووت کە اللە تەعالا لە بنی بنەوەی دۆزەخ ڕوواندویەتی. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 44

طَعَامُ ٱلۡأَثِيمِ

خواردنی کەسانی زۆر تاوانبارە، کەسانی بێباوەڕ لەبەرووبومی پیس و چەپەڵی ئەو درەختە دەخۆن. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 44

كَٱلۡمُهۡلِ يَغۡلِي فِي ٱلۡبُطُونِ

کاتێک بەری ئەم درەختە دەخۆن وەک زەیتی ڕەش لەناو سک و ھەناویاندا لەبەر زۆر گەرمیەکەی دەکوڵێت. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 44

كَغَلۡيِ ٱلۡحَمِيمِ

وەک ئاوێکی کوڵ بە کوڵ، کاتێک دەیخۆن ھەموو ھەناو و ناوسکیان ئەتاوێنێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 44

خُذُوهُ فَٱعۡتِلُوهُ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ

اللە تەعالا فەرمان دەکان بە فریشتە دەرگاوان و دڵڕەقەکانی دۆزەخ و پێیان دەفەرموێت: بیانگرن وڕایانکێشن و بەتوندی پەلکێشی ناوەڕاستی ئاگریان کەن. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 44

ثُمَّ صُبُّواْ فَوۡقَ رَأۡسِهِۦ مِنۡ عَذَابِ ٱلۡحَمِيمِ

پاشان ئاوی کوڵا و کوڵ بکەن بەسەر ئەم سزادراوەدا، وە ھیچ کاتێک سزای لێی جودا ناکرێتەوە و لە كۆڵی نابێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 44

ذُقۡ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡكَرِيمُ

بە گاڵتە و سووکایەتی پێکردنەوە و پێی دەوترێت: ئەم سزا بەئێش و ئازارە بچەژە، چونکە بێگومان تۆ لە دونیادا لەناو گەل و ھۆزەکەت زۆر بەدەسەڵات و ڕێزلێگراو بوویت. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 44

إِنَّ هَٰذَا مَا كُنتُم بِهِۦ تَمۡتَرُونَ

بەدڵنیاییەوە ئەم سزایە ئەو سزایە بوو کە ئێوە لە دونیادا گومانتان لێی ھەبوو کە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوو بدات، بێگومان ئێستا ھیچ گومانتان لێی نەما و بەچاوی خۆتان دەیبینن. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 44

إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٖ

بێگومان ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەترسێن و فەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن و دووریش دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی لەو ڕۆژەدا لە شوێنێکی ئەمیندان و بێ ترس و دوورن لەھەموو خەم و پەژارەیەک. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 44

فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ

ئەوەتان لەناو باخ و باخات و کانی و ڕووبار و سەرچاوەی خۆشدان لە ئاوریشمی ناسك و ئەستور دەپۆشن ڕوبەڕووی یەکتری دادەنیشن. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 44

يَلۡبَسُونَ مِن سُندُسٖ وَإِسۡتَبۡرَقٖ مُّتَقَٰبِلِينَ

لە بەھەشتدا جلوبەرگی ئاوریشمی زۆر ناسک و ئەستوور لەبەر دەکەن، وە بەرامبەر یەکتر دادەنیشن و پشت ناکەنە یەکتری، (سەرگەرمی قسە و باسی خۆشن لەناو خۆیاندا). info
التفاسير:

external-link copy
54 : 44

كَذَٰلِكَ وَزَوَّجۡنَٰهُم بِحُورٍ عِينٖ

ھەروەک بەو شێوەیە ڕێزمان گرت لەو خواناسانە، ھەروەھا ڕێزیان لێدەگرین بەوەی حۆریە چاو جوان و چاوگەش و چاو فراوانەکانیش دەکەینە ھاوسەریان. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 44

يَدۡعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَٰكِهَةٍ ءَامِنِينَ

بانگی خزمەتکارەکانیان دەکەن تاوەکو ھەموو جۆرە میوەیەکی بەھەشتیان بۆ بھێنن، وە بێ ترسن لەوەی ئەو میوانەیان لێ ببڕێت و نەمێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 44

لَا يَذُوقُونَ فِيهَا ٱلۡمَوۡتَ إِلَّا ٱلۡمَوۡتَةَ ٱلۡأُولَىٰۖ وَوَقَىٰهُمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ

بەھەتا ھەتایی و ھەمیشەیی تێدا دەمێننەوە، جگە لەو مردنەی لە دونیا چەشتیان ئیتر جارێکی تر نامرنەوە، وە پەروەردگاریان بەفەزڵ و چاکەی خۆی پاراستنی لە سزای سەختی ئاگری دۆزەخ. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 44

فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكَۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ

بەفەزڵ و چاکەی پەروەردگارت - کەچوونە ناو ئەو بەھەشتی پڕ لەناز و نیعمەت و پاراستنیشی لە ئاگری دۆزەخ - بەڕاستی ئەوە سەرکەوتن و بردنەوەی گەورەیە، کەھیچ بردنەوە و سەرکەوتنێک ھاوشێوەی ئەوە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 44

فَإِنَّمَا يَسَّرۡنَٰهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ

- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بەزمانی تۆ کە زمانی عەرەبیە، بەڵکو پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 44

فَٱرۡتَقِبۡ إِنَّهُم مُّرۡتَقِبُونَ

- ئەی پێغەمبەر - چاوەڕوانی سەرکەوتنی خۆت و تیاچوونی ئەوان بکە، بێگومان ئەوانیش چاوەڕوانی تیاچوونی تۆن، بەڵام سەرەنجام ھەر تۆ سەرکەوتووی ھەردوو دونیایت و ئەوانیش ڕیسوا و زەلیلی ھەردوو دونیان. info
التفاسير:
از فواید آیات این صفحه:
• الجمع بين العذاب الجسمي والنفسي للكافر.
کۆکردنەوەی سزای جەستەیی و دەروونی بۆ بێباوەڕان لەم ئایەتانەدا بەڕوونی دیارە. info

• الفوز العظيم هو النجاة من النار ودخول الجنة.
بردنەوە و سەرکەوتنی گەورە، ئەو بردنەوە و سەرکەوتنەیە مرۆڤ بچێتە بەھەشت و ڕزگاری بێت لە ئاگری دۆزەخ. info

• تيسير الله لفظ القرآن ومعانيه لعباده.
اللە تەعالا لەفز و دەستەواژە و ماناکانی قورئانی پیرۆزی ئاسانکردووە بۆ بەندەکانی. info