ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمه‌ى كردى كتاب مختصر در تفسير قرآن كريم

شماره صفحه:close

external-link copy
114 : 4

۞ لَّا خَيۡرَ فِي كَثِيرٖ مِّن نَّجۡوَىٰهُمۡ إِلَّا مَنۡ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوۡ مَعۡرُوفٍ أَوۡ إِصۡلَٰحِۭ بَيۡنَ ٱلنَّاسِۚ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِ فَسَوۡفَ نُؤۡتِيهِ أَجۡرًا عَظِيمٗا

زۆربەی چپە وئەو قسانەی زۆرێک لەخەڵکی بەنھێنی دەیکەن ھیچ خێر وسودێکی تێدا نیە، مەگەر چپە و قسەیەک کە فەرمان بە خێرکردن وچاکەیەک بکات کە شەریعەتی ئیسلام فەرمانی پێکردبێت وعەقڵ وژیریش پشتگیری بکات، یان چپەیەک کە مەبەست لێی ئاشتەوای نێوان کەسە ناکۆکەکان بێت، جا ھەر کەسێک لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە ئەو کارە بکات ئەوا ئێمە پاداشتی گەورەی دەدەینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
115 : 4

وَمَن يُشَاقِقِ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ ٱلۡهُدَىٰ وَيَتَّبِعۡ غَيۡرَ سَبِيلِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ نُوَلِّهِۦ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصۡلِهِۦ جَهَنَّمَۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرًا

ھەرکەسێک پاش ئەوەی ڕێگای ھەق وڕاستی بۆ ڕوون بویەوە دژایەتی پێغەمبەری خوا وئەو شەریعەتە بکات کە ھێناویەتی، وە شوێن ڕێگا وڕێبازی غەیری باوەڕداران بکەوێت، ئیتر ئێمە وازی لێ دەھێنین بۆ خۆی وئەو ڕێبازەی کە ھەڵیبژاردووە، وە ھیچ کاتێک سەرکەوتووی ناکەین وڕێگای ھەق وڕاستی پێنیشان نادەین لەبەر ئەوەی بە ئەنقەست پشتی لە بەرنامەکەی خوا کردووە، وە لە پاشەڕۆژیشدا دەیخەینە ناو ئاگری دۆزەخەوە کە ئاھو دادی بێت بەدەست گەرماکەیەوە، ئای چەند جێگایەکی خراپە بۆ ئەو کەسانەی تێی دەچن. info
التفاسير:

external-link copy
116 : 4

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ أَن يُشۡرَكَ بِهِۦ وَيَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُۚ وَمَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلَۢا بَعِيدًا

بێگومان خوای گەورە لەو کەسە خۆش نابێت کە ھاوەڵی بۆ پەیدا دەکات، بەڵکو کەسی ھاوەڵ پەیداکەر بە ھەمیشەیی لەئاگری دۆزەخدا دەمێنێتەوە، وە جگە لە ھاوەڵ بڕیاردان خوای گەورە لە ھەموو گوناھێکی تر خۆش دەبێت بۆ ھەر کەسێک کە بەڕەحم ومیھرەبانی وفەزڵی خۆی بیەوێت، جا ھەرکەسێک لەگەڵ خوای گەورەدا کەسێکی تر بکاتە ھاوەڵی ئەو ئەوە بێگومان گومڕا بووە و ھەق وڕاستی وون کردووە، وە زۆر زۆریش لێی دوور کەوتوەتەوە، چونکە ئەو خالق ومەخلوقی ھێناوەتە یەک ئاست ویەکسانی کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
117 : 4

إِن يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ إِنَٰثٗا وَإِن يَدۡعُونَ إِلَّا شَيۡطَٰنٗا مَّرِيدٗا

ئەو ھاوەڵ بڕیاردەرانە لەگەڵ خوا ھانا وھاوار بۆ بتانێک دەبەن ودەیانپەرستن کە بۆ خۆیان ناوی مێینەیان لێناون وەک بتەکانی لات و عوزا، کە نە سوودیان ھەیە و نه زیانیش بەکەس دەگەیەنن، لەڕاستیدا ئەوانە تەنھا شەیتان دەپەرستن کە لە فەرمان وگوێڕایەڵی خوای گەورە دەرچوو کە ھیچ خێرێکی لێ چاوەڕوان ناکرێت، چونکە ئەو فەرمانی پێکردن کە بەندایەتی بۆ ئەو بتانە بکەن و بیانپەرستن. info
التفاسير:

external-link copy
118 : 4

لَّعَنَهُ ٱللَّهُۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنۡ عِبَادِكَ نَصِيبٗا مَّفۡرُوضٗا

ھەر بۆیە خوای گەورە شەیتانی لەڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەکرد، جا سەرەنجام شەیتان سویندی بە پەروەردگاری خوارد و ووتی: شەرت بێت لە بەندەکانی تۆ بەشێکی داریکراویان بۆ خۆم دابڕم و بیانبەم بۆ دۆزەخ ولە ھەق وڕاستی لایاندەم وگومڕایان بکەم. info
التفاسير:

external-link copy
119 : 4

وَلَأُضِلَّنَّهُمۡ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمۡ وَلَأٓمُرَنَّهُمۡ فَلَيُبَتِّكُنَّ ءَاذَانَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ وَلَأٓمُرَنَّهُمۡ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلۡقَ ٱللَّهِۚ وَمَن يَتَّخِذِ ٱلشَّيۡطَٰنَ وَلِيّٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِ فَقَدۡ خَسِرَ خُسۡرَانٗا مُّبِينٗا

وە شەیتان ووتیشی: دەبێت لەڕاستە ڕێگاکەی تۆ لایاندەم و ھەڵیاندێرم، وە پەیمان وبەڵێنی درۆیان پێ ئەدەم تاوەکو ئەو گومڕاییەی لەسەرینی بۆیان بڕازێنمەوە، وە فەرمانیان پێبکەم کە گوێی ئاژەڵ و مەڕ وماڵاتیان ببڕن وبیکەنە نیشانەی حەرام بونیان لەکاتێکدا خوای گەورە حەڵاڵی کردووە بۆیان، وە فەرمانیان پێبکەم کە دروستکراوەکانی خوا وفیترەتی پاکیان بگۆڕن، جا ھەرکەسێک جگە لەخوا شەیتان بکات بە پشتیوان و پشتگیر ودۆستی خۆی وگوێڕایەڵی بکات ئەوە بێگومان بەو دۆستایەتیەی شەیتانی نەفرین لێکراو زەرەر وزیانێکی ئاشکرای کردووە. info
التفاسير:

external-link copy
120 : 4

يَعِدُهُمۡ وَيُمَنِّيهِمۡۖ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا

شەیتان بەڵێنی درۆیان پێ دەدات، وە بە ئاوات وئارەزووی ناڕاست وباتڵ دڵخۆشیان دەکات، لەڕاستیدا پەیمان بەڵێنانەکانی شەیتان ھەمووی بەڵێنی درۆن ودوورن لەڕاستیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
121 : 4

أُوْلَٰٓئِكَ مَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُ وَلَا يَجِدُونَ عَنۡهَا مَحِيصٗا

ئەوانەی شوێن ھەنگاوەکانی شەیتان وئەو بەڵێنانە بکەوێت کە بەسەریاندا دەیخوێنێتەوە جێگا وشوێنیان ئاگری دۆزەخە، کە ھیچ پەناگایەکی تریان دەست ناکەوێت کە ھانای بۆ ببەن وفریایان بکەوێت. info
التفاسير:
از فواید آیات این صفحه:
• أكثر تناجي الناس لا خير فيه، بل ربما كان فيه وزر، وقليل من كلامهم فيما بينهم يتضمن خيرًا ومعروفًا.
زۆربەی چپە وورتە وورتی خەڵکی ھیچ خێرێکی تێدا نیە، بەڵکو بگرە گوناھیشیان تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا کەمێک لە قسە و باس وخواسیان خێر وچاکەیان تێدایە. info

• معاندة الرسول صلى الله عليه وسلم ومخالفة سبيل المؤمنين نهايتها البعد عن الله ودخول النار.
دژایەتی پێغەمبەری خوا ولادان لە ڕێگای باوەڕداران کۆتاییەکەی دوورکەوتنەوەیە لەخوای گەورە وچوونە ئاگری دۆزەخ. info

• كل الذنوب تحت مشيئة الله، فقد يُغفر لصاحبها، إلا الشرك، فلا يغفره الله أبدًا، إذا لم يتب صاحبه ومات عليه.
هەموو گوناهـ و تاوانەکان لەژێر ویستی خواى گەورەیە، لەوەیە لە بکەرەکەى خۆش بێت جگە لەتاوانى شیرک نەبێت چونکە ئەگەر کەسێک بمرێت لەسەر شیرک و هاوبەشدانان بۆ الله و تەوبەی لێنەکردبێت ئەوا خواى گەورە هەرگیز لێی خۆش نابێت. info

• غاية الشيطان صرف الناس عن عبادة الله تعالى، ومن أعظم وسائله تزيين الباطل بالأماني الغرارة والوعود الكاذبة.
مەبەستی شەیتان ئەوەی کە خەڵکی لە بەندایەتی خوای گەورە لابدات، وە گەورەترین ھۆکاریش کە بەدەستیەوە بێت ئەوەیە کە گوناھو تاوان وخراپە وباتڵ بە خۆزگە وئاوات و بەڵێنی درۆ دەڕازێنێتەوە. info