ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمه‌ى كردى كتاب مختصر در تفسير قرآن كريم

external-link copy
72 : 25

وَٱلَّذِينَ لَا يَشۡهَدُونَ ٱلزُّورَ وَإِذَا مَرُّواْ بِٱللَّغۡوِ مَرُّواْ كِرَامٗا

ھەروەھا ئەوانەی ئامادەی کۆڕ و کۆبوونەوەی درۆ و باتڵ نابن، وەک کۆڕ و کۆبوونەوەی گوناھ و تاوان و شوێنی گاڵتە و گەپی حەرام، وە ئەگەر بەلای قسە و گوتاری پڕ و پووچدا تێپەڕ بوون ئەوا بەرێزەوە ڕادەبوورن و تێکەڵاویان ناکەن. info
التفاسير:
از فواید آیات این صفحه:
• من صفات عباد الرحمن: البعد عن الشرك، وتجنُّب قتل الأنفس بغير حق، والبعد عن الزنى، والبعد عن الباطل، والاعتبار بآيات الله، والدعاء.
لەسیفەتی بەندە ڕاستەکانی پەروەردگاری میھرەبان ئەوەیە: دوور دەکەونەوە لە ھاوبەش بڕیاردان بۆ اللە، وە دوور دەکەونەوە لە کوشتنی خەڵکی بەناھەق، وە خۆیان بەدوور دەگرن لە زینا و داوێن پیسی، وە بە دوورن لە شتی پڕوپوچ و باتڵ، وە پەند و ئامۆژگاری وەردەگرن لە ئایەتەکانی اللە تەعالا و ھەر لەویش دەپاڕێنەوە. info

• التوبة النصوح تقتضي ترك المعصية وفعل الطاعة.
تەوبەی ڕاست و دروست وا پێویست دەکات خاوەنەکەی واز بھێنێت لە گوناھ و تاوان، وە دەست بکات بەتاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا. info

• الصبر سبب في دخول الفردوس الأعلى من الجنة.
ئارام گرتن ھۆکاری چوونە بەھەشتە بەرزەکانە. info

• غنى الله عن إيمان الكفار.
اللە تەعالا ھیچ پێویستی بە باوەڕھێنانی کافران نییە. info