ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمه‌ى كردى كتاب مختصر در تفسير قرآن كريم

شماره صفحه:close

external-link copy
12 : 25

إِذَا رَأَتۡهُم مِّن مَّكَانِۭ بَعِيدٖ سَمِعُواْ لَهَا تَغَيُّظٗا وَزَفِيرٗا

کاتێک ئاگری دۆزەخ بێباوەڕان لە جێگایەکی دوورە دەبینێت کە ھەموویان پەلکێش دەکرێن بۆی، وە نرکە و ناڵەی گڕ و بڵێسەی دەبیستن کە دەنگێکی زۆر بێزارکەرە ، چونکە ئەو ئاگرە لەو ڕۆژەدا زۆر توڕەیە لێیان. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 25

وَإِذَآ أُلۡقُواْ مِنۡهَا مَكَانٗا ضَيِّقٗا مُّقَرَّنِينَ دَعَوۡاْ هُنَالِكَ ثُبُورٗا

وە کاتێکیش ئەو بێباوەڕانە فڕێ دەدرێنە ناو جێگایەکی تەسک و تروسکی ئاگری دۆزەخەوە، کۆت و زنجیر دەکرێتە پێ و گەردنیانەوە، ئا لەو کاتەدا نزا و دوعای تیاچوون لەخۆیان دەکەن، بە ئومێدی ئەوەی لەو ناڕەحەتییە ڕزگاریان ببێت. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 25

لَّا تَدۡعُواْ ٱلۡيَوۡمَ ثُبُورٗا وَٰحِدٗا وَٱدۡعُواْ ثُبُورٗا كَثِيرٗا

- ئەی بێباوەڕینە - ئەمڕۆ نزا و دوعای تیاچوونێک لەخۆتان مەکەن، بەڵکو نزا و دوعای مردن و تیاچوونی زۆر لە خۆتان بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەڵامتان نادرێتەوە و گوێتان لێ ناگیررێت، بەڵکو بەھەمیشەیی لەناو سزای بە ئێش و بە ئازاردا دەمێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 25

قُلۡ أَذَٰلِكَ خَيۡرٌ أَمۡ جَنَّةُ ٱلۡخُلۡدِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۚ كَانَتۡ لَهُمۡ جَزَآءٗ وَمَصِيرٗا

- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا ئەو سزا سەختەی بۆتان باسکرا باشترە و چاکترە یان بەھەشتی ھەتاھەتایی کە ناز و نیعمەتەکانی ھەمیشەیی و بەردەوامن و ھەرگیز نابڕێنەوە ؟ ئەو بەھەشتەی اللە تەعالا بەڵێنی پێی داوە پاداشتی بەندە خواناس و باوەڕدارەکان و سەرەنجامی ئەوان بێت لە ڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 25

لَّهُمۡ فِيهَا مَا يَشَآءُونَ خَٰلِدِينَۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ وَعۡدٗا مَّسۡـُٔولٗا

لەو بەھەشتەدا ھەرچیەک لەناز و نیعمەت بیانەوێت تێیدا ھەیە و بۆیان ئامادەیە، وە بەھەتا ھەتایی و نەمریش تێیدا دەمێننەوە، ئەمەش لەسەر اللە تەعالا بەڵێنە، بەندە خواناسەکانی داوای دەکەن لە پەروەردگاریان، گومانی تێدا نییە بەڵێنی پەروەردگاریش دێتەدی، وە ھەرگیز بەڵێنی خۆی ناشکێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 25

وَيَوۡمَ يَحۡشُرُهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَقُولُ ءَأَنتُمۡ أَضۡلَلۡتُمۡ عِبَادِي هَٰٓؤُلَآءِ أَمۡ هُمۡ ضَلُّواْ ٱلسَّبِيلَ

لە ڕۆژی قیامەتدا اللە تەعالا ئەو بتپەرست و بێباوەرانە کۆدەکاتەوە لەگەڵ ئەو پەرستراوانەیش جگە لە اللە دەیانپەرستن، ئەمجا اللە تەعالا بۆ ئەوەی سەرزەنشتی ئەو کەسانە بکات ئەو شتانەیان دەپەرست، بەو پەرستراوانەی (وەک پیاوچاکان و پێغەمبەران و فریشتەکان) دەڵێت: ئایا ئێوە: بەندەکانی منتان گومڕا کرد و داواتان لێکردن کە ئێوە بپەرستن، یان ئەوانە خۆیان ڕێگای ڕاستیان ون کرد و گومڕا بوون؟! info
التفاسير:

external-link copy
18 : 25

قَالُواْ سُبۡحَٰنَكَ مَا كَانَ يَنۢبَغِي لَنَآ أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنۡ أَوۡلِيَآءَ وَلَٰكِن مَّتَّعۡتَهُمۡ وَءَابَآءَهُمۡ حَتَّىٰ نَسُواْ ٱلذِّكۡرَ وَكَانُواْ قَوۡمَۢا بُورٗا

ئەو پەرستراوانەیش دێنە قسە و دەڵێن: پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگارمان کە شەریک و ھاوەڵی ھەبێت، ھەرگیز بۆ ئێمە شیاو و ڕەوا نییە لەجیاتی تۆ دۆست و خۆشەویستێکی تر بگرین، ئیتر چۆن داوا لەبەندەکانی تۆ دەکەین لەبری تۆ بمانپەرستن؟! بەڵام ئەی پەروەردگار تۆ ناز و نیعمەت و خۆشییەکانی دونیات ڕژاند بەسەر خۆیان و پێشتریش بەسەر باوباپیرانیاندا بۆ ئەوەی زیاتر پەلکێشیان بکەیت، تا وای لێھات یاد و زیکری تۆیان لەبیرچوویەوە، لەگەڵ تۆدا جگە لە تۆیشیان دەپەرست، ئەوان بەھۆی سەرکەشی و ملھوڕی خۆیانەوە گەلێکی تیاچووی بێ خێر بوون. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 25

فَقَدۡ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسۡتَطِيعُونَ صَرۡفٗا وَلَا نَصۡرٗاۚ وَمَن يَظۡلِم مِّنكُمۡ نُذِقۡهُ عَذَابٗا كَبِيرٗا

اللە تەعالا بە بتپەرست و موشریک و بێباوەڕەکان دەڵێت: - ئەی بتپەرست و موشریکینە- بێگومان پەرستراوەکانتان قسەکانی ئێوەیان سەرجەم بەدرۆ خستەوە، ئێستاش توانای ئەوەتان نییە ئەو سزایە لەسەر خۆتان لادەن، یان لەبەر بێدەسەڵاتیان ناتوانن یارمەتیتان بدەن و ڕزگارتان بکەن، وە - ئەی باوەڕدارینە - ھەرکەس لە ئێوە ستەم بکات (ھاوەڵ بۆ اللە بڕیار بدات) ئەوا سزای سەختی پێدەچێژین، ھەروەک بەوانەمان چەشت کە باسکران. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 25

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا قَبۡلَكَ مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ إِلَّآ إِنَّهُمۡ لَيَأۡكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَيَمۡشُونَ فِي ٱلۡأَسۡوَاقِۗ وَجَعَلۡنَا بَعۡضَكُمۡ لِبَعۡضٖ فِتۡنَةً أَتَصۡبِرُونَۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرٗا

- ئەی پێغەمبەر - ئێمە پێش تۆ ھەرکام لە پێغەمبەرانمان ناردبێت، خواردنیان خواردووە و بە بازاڕیشدا گەڕاون، بۆیە تۆ لەناو پێغەمبەراندا شتێکی تازەت دانەھێناوە، - ئەی خەڵکینە - ئێمە ھەندێکتانمان کردووەتە مایەی تاقیکردنەوە بۆ ھەندێکی ترتان لە دەوڵەمەندی و ھەژاری و لەشساغی و نەخۆشی، بەھۆی ئەو جیاوازیەی لە نێوانتاندا ھەیە، جا ئایا ئێوە ئارام دەگرن لەسەر ئەوەی تاقی کراونەتەوە پێی، لەبەرامبەردا اللە تەعالایش پاداشتان بداتەوە لەسەری؟ وە پەروەردگارت زۆر بینایە و ھەموو شتێک دەبینێت، ئەوانە دەبینێت کە ئارامیان گرتووە، ئەوانەیش کەبێ ئارام بوون، وە ئەوانە دەبینێت کە تاعەت و گوێڕایەڵیان کردووە، وە ئەوانەیش کە سەرپێچی ئەویان کردووە. info
التفاسير:
از فواید آیات این صفحه:
• الجمع بين الترهيب من عذاب الله والترغيب في ثوابه.
كۆكردنەوه و سازان لە نێوان ترساندن بە سزای اللە تەعالا، وە ھاندان و دڵخۆش کردنی بەندەکان بەپاداشتی گەورە و نەبڕاوەی بەھەشت. info

• متع الدنيا مُنْسِية لذكر الله.
ناز و نیعمەت و خۆشییەکانی دونیا دەبنە ھۆی ئەوەی باوەڕداران یاد و زیکری اللە یان لەبیر بچێتەوە. info

• بشرية الرسل نعمة من الله للناس لسهولة التعامل معهم.
مرۆڤ بوونی پێغەمبەر نیعمەتێکە لەلایەن اللە وە بۆ خەڵکی، چونکە بەئاسانی دەتوانن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن. info

• تفاوت الناس في النعم والنقم اختبار إلهي لعباده.
جیاوازی خەڵکی لە بەھرەمەند بوون لە ناز و نیعمەتەکانی اللە، لەگەڵ ئەو ناڕەحەتی و بەڵا و موسیبەتانەی دێنە ڕێگایان، تاقیکردنەوەیەکی خواییە بۆیان. info