ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمه‌ى كردى كتاب مختصر در تفسير قرآن كريم

الرعد

از اهداف این سوره:
الرد على منكري الوحي والنبوة ببيان مظاهر عظمة الله.
ڕەتدانەوەى ئەوانەى نکۆڵی لە وەحی و پێغەمبەرایەتی دەکەن ئەمیش بە ڕوونکردنەوەى دەرکەوتەکانى مەزنێتی خواى گەورە. info

external-link copy
1 : 13

الٓمٓرۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِۗ وَٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ ٱلۡحَقُّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤۡمِنُونَ

﴿الٓمٓـرۚ﴾ پێشووتر قسەو گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) ، - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەم ئایەتە بەرز و پیرۆزانە لەم سورەتە، وە ئەو قورئانەش کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ سەرت ھەر ھەمووی ئەو ڕاستیانەن کە گومان و دوودڵیان تێدا نییە، وە ھیچ گومانێکیشی تێدا نییە کە لەلایەن خوای گەورەوە ھاتووە، بەڵام زۆربەی خەڵکی لەبەر سەرسەختی و خۆبەزل زانینیان باوەڕی پێ ناکەن. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 13

ٱللَّهُ ٱلَّذِي رَفَعَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيۡرِ عَمَدٖ تَرَوۡنَهَاۖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِي لِأَجَلٖ مُّسَمّٗىۚ يُدَبِّرُ ٱلۡأَمۡرَ يُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُم بِلِقَآءِ رَبِّكُمۡ تُوقِنُونَ

(اللە) خوای گەورە ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکانی بەرز دروستکردووە و بەبێ ھیچ دینگە و کۆڵەکەیەک کە تۆ بیبینیت ڕایگرتوون، پاشان بڵند و بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش بەو شێوەی کە لایەق و شایستەی زاتی بەرز و پیرۆزی ئەو بێت، بەبێ ئەوەی چۆنیەتیەکەی بزانین و بیچوێنین بەدروستکراوەکانی خۆی، وە خۆر و مانگی بۆ خزمەتکردنی مرۆڤەکان و دروستکراوەکانی تری دروست و ڕامکردووە، وە ھەریەکەشیان تا ئەو کاتەی کە لە عیلمی خوای گەورە بۆیان دیاریکراوە لە خولگەی خۆیاندا دێن و دەچن، خوای گەورە بە ویستی خۆی و بەو شێوەیەی دەیەوێت زۆر بە وردی کاروباری ئاسمانەکان و زەوی ھەڵدەسوڕێنێت، ئەو ئایەت و نیشانانەی کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵاتی زاتی بەرز و بڵندی خۆی بۆ مرۆڤەکان ڕوون دەکاتەوە بە ئومێدی ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە لیقا و گەیشتنەوە بەپەروەردگارتان لە ڕۆژی قیامەت، جا کەوابێت بە کاروکردەوەی چاک خۆتانی بۆ ئامادە بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 13

وَهُوَ ٱلَّذِي مَدَّ ٱلۡأَرۡضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِيَ وَأَنۡهَٰرٗاۖ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ جَعَلَ فِيهَا زَوۡجَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِۖ يُغۡشِي ٱلَّيۡلَ ٱلنَّهَارَۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ

خوای گەورە ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ ڕاخستوون، وە چیا و شاخە جێگیرەکانی تێدا دروستکردووە تاوەکو نەجوڵێت و ژیان لە خەڵکی تێک نەچێت، وە لە ھەموو جۆرە میوە و بەروبومێک دوو جووتی تێدا دروستکردووە، وەک چۆن لە گیاندارەکاندا نێر و مێی دوستکردووە، وە بە تاریکی شەو ڕۆژ دادەپۆشی لەپاش ڕووناک بوونەوەی تاریکی دەکات، ئەوەی باسکرا بەڵگە و نیشانەی گەورە و مەزنن بۆ گەل و ھۆز و کەسانێک بیر بکەنەوە لە دروستکراوەکانی خوای گەورە، وە لێی ڕابمێنن، چونکە ئەو کەسانە سوود لەو بەڵگە و نیشانانە دەبینن. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 13

وَفِي ٱلۡأَرۡضِ قِطَعٞ مُّتَجَٰوِرَٰتٞ وَجَنَّٰتٞ مِّنۡ أَعۡنَٰبٖ وَزَرۡعٞ وَنَخِيلٞ صِنۡوَانٞ وَغَيۡرُ صِنۡوَانٖ يُسۡقَىٰ بِمَآءٖ وَٰحِدٖ وَنُفَضِّلُ بَعۡضَهَا عَلَىٰ بَعۡضٖ فِي ٱلۡأُكُلِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ

لە زەویدا چەندین پارچە زەوی لە پاڵ یەکدا ھەن، وە چەندین باخ و بێستان لە ترێ و دارخورما، کە ھەندێکیان پەلەکانی لەسەر یەک ڕەگ کۆبونەتەوە، وە ھەندێکی تریشیان ڕەگ و قەدەکانیان جیاوازن لە یەکتری، ئەم باخ و بێستانە بە یەک جۆر ئاو ئاودەدرێن، لەگەڵ ئەوەی لەیەک سەرچاوە ئاو دەخۆنەوە بەڵام فەزڵ و ڕێزی ھەندێکمان لەتام و چێژ و سوود و قازانج وەرگرتن داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا، بێگومان لەوەی کە باسکرا بەڵگە و نیشانە گەلێک ھەن بۆ ئەوانەی کە بە وردی بیر دەکەنەوە و تێڕادەمێنن، چونکە ئەو کەسانە پەند و عیبرەتی لێ وەردەگرن. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 13

۞ وَإِن تَعۡجَبۡ فَعَجَبٞ قَوۡلُهُمۡ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبًا أَءِنَّا لَفِي خَلۡقٖ جَدِيدٍۗ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ ٱلۡأَغۡلَٰلُ فِيٓ أَعۡنَاقِهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر سەرت لەشتێک سووڕ بمێنێت شایستەترین شت ئەوەیە سەرت لە کاری ئەو بێباوەڕانە سووڕ بمێنێت کە باوەڕیان بەزیندووبوونەوە نییە و بەڵگەش دەھێننەوە بۆ ئینکاری کردنی و دەڵێن: ئەگەر ئێمە مردین و بووین بەگڵ و ئێسکی کۆن و ڕزیو ئایا جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە؟! ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە زیندوو بوونەوەی پاش مردن نییە هەر ئەو کەسانەن کە باوەڕیان بە پەروەردگاریان نییە، وە باوەڕیان بە ھێز و دەسەڵاتی ئەو نییە کە مردوو زیندوو بکاتەوە، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا کۆت و بەندی ئاگرین دەکرێتە گەردنیان، ئەوانە ھاوڕێ و ھاودەمی ئاگرن و بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە و لەناو ناچن، وە بەھیچ شێوەیەکیش سزایان لەسەر ھەڵناگیرێت. info
التفاسير:
از فواید آیات این صفحه:
• إثبات قدرة الله سبحانه وتعالى والتعجب من خلقه للسماوات على غير أعمدة تحملها، وهذا مع عظيم خلقتها واتساعها.
سەلماندنی دەسەڵاتی خوای گەورە (جل جلالە) و سەرسوڕھێنەری ئەو ئاسمانانەی کە بەو بەرزاییەوە بەبێ ھیچ دینگە و کۆڵەکەیەک ڕایگرتوون، سەڕەڕای مەزنی دروستکردن و فراوانیان. info

• إثبات قدرة الله وكمال ربوبيته ببرهان الخلق، إذ ينبت النبات الضخم، ويخرجه من البذرة الصغيرة، ثم يسقيه من ماء واحد، ومع هذا تختلف أحجام وألوان ثمراته وطعمها.
سەلماندنی دەسەڵاتی خوای گەورە و کەماڵی پەروەردگاریەتی بە بەڵگەھێنانەوەی دروستکراوەکانی، کە چۆن ئەو ڕووەک و دارودرەختە مەزن و گەورانە لە دەنکە تۆوێکی بچووک دەردەھێنێت، وە پاشانیش لە یەک ئاوی کانی و ڕووبار ئاویان دەدات، بەڵام لە شێوە و قەبارە و بەروبووم و تام و ڕەنگیان جیاوازن. info

• أن إخراج الله تعالى للأشجار الضخمة من البذور الصغيرة، بعد أن كانت معدومة، فيه رد على المشركين في إنكارهم للبعث؛ فإن إعادة جمع أجزاء الرفات المتفرقة والمتحللة في الأرض، وبعثها من جديد، بعد أن كانت موجودة، هو بمنزلة أسهل من إخراج المعدوم من البذرة.
ڕواندنی ئەو دار و درەختە گەورانە و دەرھێنانیان لەو زەویە وشک و برنگەو لەو دەنکە تۆوە بچووكە، دوای ئەوەی کە نەبووە و مەعدوم بووە ، وەڵام و بەرپەرچدانەوەی ئەو بتپەرست و موشریکانەیە کە ئینکاری زیندووبوونەوە دەکەن لە پاش مردن، چونکە کۆکردنەوەی ئەو ئێسکە ڕزیوانەی کە لەگەڵ خاکدا تێکەڵاو بوون بۆ جارێکی تر، وە زیندووکردنەوەیان سەر لە نوێ، دوای ئەوەی کە خۆیان بوون، وەكو ئەوە وایە ئاسانتر بێت لای خوای گەورە لەوەی شتێکی نەبوو لە دەنکە تۆوێک بڕوێنیت. info