ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمه‌ى كردى كتاب مختصر در تفسير قرآن كريم

شماره صفحه:close

external-link copy
98 : 11

يَقۡدُمُ قَوۡمَهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَأَوۡرَدَهُمُ ٱلنَّارَۖ وَبِئۡسَ ٱلۡوِرۡدُ ٱلۡمَوۡرُودُ

لە ڕۆژی قیامەتدا فیرعەون پێش گەل و ھۆز و دەستە و تاقمەکەی دەکەوێت تاوەکو خۆی و ئەوانیش دەخاتە نێو ئاگری دۆزەخەوە، چەند خراپ و نەگریسە ئەو ئاگرە کە جێگای ئاوخواردنەوە و حەوانەوەی گەل و ھۆزێکی شەکەت بێت. info
التفاسير:

external-link copy
99 : 11

وَأُتۡبِعُواْ فِي هَٰذِهِۦ لَعۡنَةٗ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ بِئۡسَ ٱلرِّفۡدُ ٱلۡمَرۡفُودُ

خوای گەورە لە ژیانی دونیادا نەفرینیان لێ دەکات و لە ڕەحم و میھرەبانی خۆی دەری کردن، لەگەڵ ئەوەی دووچاری نوقم بوونی نێو دەریاش بوون، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا لە ڕەحمەتی خوا بەدوورن، چەند خراپ و نەگریسە نەفرەت و سزای دونیا و قیامەت کۆببێتەوە لەسەریان. info
التفاسير:

external-link copy
100 : 11

ذَٰلِكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡقُرَىٰ نَقُصُّهُۥ عَلَيۡكَۖ مِنۡهَا قَآئِمٞ وَحَصِيدٞ

- ئەی پێغەمبەر - ئەو چیرۆک و داستان و ھەواڵەی لەبارەی گوند و شارەکانەوە لەم سورەتەدا بۆت باسدەکەین، ھەندێکیان شوێنەوارەکانیان ماون، وە ھەندێکی تریشیان وێران بوون و شوێنەواریان نەماوە و ڕوخاون. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 11

وَمَا ظَلَمۡنَٰهُمۡ وَلَٰكِن ظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡۖ فَمَآ أَغۡنَتۡ عَنۡهُمۡ ءَالِهَتُهُمُ ٱلَّتِي يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖ لَّمَّا جَآءَ أَمۡرُ رَبِّكَۖ وَمَا زَادُوهُمۡ غَيۡرَ تَتۡبِيبٖ

لەوەی دووچارمان کردن لە سزا و تیاچوون ھیچ ستەمێکمان لێ نەکردن، بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد، چونکە بە کوفر و بێباوەڕی خۆیان دووچاری تیاچوون کردەوە، ئەو خوایانەی کە دەیانپەرستن و لێیان دەپاڕانەوە جگە لە اللە نەیانتوانی فریایان کەون و بیانپارێزن لەو سزایەی کە بەفەرمانی خوا بۆیان دابەزی - ئەی پێغەمبەر - ، وە جگە لە خەسارۆمەندی و تیاچون و ماڵ وێرانی ھیچ شتێکیان بۆ زیاد نەکردن. info
التفاسير:

external-link copy
102 : 11

وَكَذَٰلِكَ أَخۡذُ رَبِّكَ إِذَآ أَخَذَ ٱلۡقُرَىٰ وَهِيَ ظَٰلِمَةٌۚ إِنَّ أَخۡذَهُۥٓ أَلِيمٞ شَدِيدٌ

- ئەی پێغەمبەر - سزا و گرتنی پەروەردگارت لە ھەموو جێگا و کاتێکدا بەو شێوەیەیە بۆ ئەو گوند و شارانەی کە بێباوەڕن و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ خستەوە، بێگومان سزا و گرتنی پەروەردگارت بۆ ئەو گوند و شارانەی لەناوی بردن سزایەکی زۆر بەئێش و سەخت بوون. info
التفاسير:

external-link copy
103 : 11

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّمَنۡ خَافَ عَذَابَ ٱلۡأٓخِرَةِۚ ذَٰلِكَ يَوۡمٞ مَّجۡمُوعٞ لَّهُ ٱلنَّاسُ وَذَٰلِكَ يَوۡمٞ مَّشۡهُودٞ

بەڕاستی ئەم سزا و لەناوبردنە توندەی بێباوەڕان پەند و ئامۆژگاری تێدایە بۆ ئەوانەی لە سزای ڕۆژی قیامەت دەترسێن، ئەو ڕۆژەی کە تەواوی خەڵکی بۆ کۆ دەکرێتەوە بۆ لێپرسینەوە، وە ئەوە ڕۆژێکە کە ھەموو خەڵکی چاک و خراپ دەیبینن. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 11

وَمَا نُؤَخِّرُهُۥٓ إِلَّا لِأَجَلٖ مَّعۡدُودٖ

بەھیچ شێوەیەک ئەو ڕۆژە دواناخەین، مەگەر بۆ کاتی دیاریکراوی خۆی نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
105 : 11

يَوۡمَ يَأۡتِ لَا تَكَلَّمُ نَفۡسٌ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦۚ فَمِنۡهُمۡ شَقِيّٞ وَسَعِيدٞ

ئەوە ڕۆژێکە ئەگەر ھات ھیچ کەسێک ناتوانێت بی مۆڵەت و ئیزنی ئەو نە قسە بکات وە نە تکا و شەفاعەتیش بۆ ھیچ کەسێک، لەو ڕۆژەدا خەلکی دوو جۆرن: کەسانێکی سەرگەردان و بەدبەخت کە دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە کەسانێکی تریش خۆشبەخت و بەختەوەرن کە دەچنە ناو بەھەشتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
106 : 11

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ شَقُواْ فَفِي ٱلنَّارِ لَهُمۡ فِيهَا زَفِيرٞ وَشَهِيقٌ

سەرگەردان و بەدبەختەکان بە ھۆی کوفر و بێباوەڕی و خراپەکاریانەوە دەچنە دۆزەخەوە، کە دەنگی ھەناسە و تەنگە نەفەسیان لە گەروویان دێت لەتاو ناڕەحەتی و بڵێسەی ئەو ئاگرەی چوونەتە ناویەوە. info
التفاسير:

external-link copy
107 : 11

خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَۚ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٞ لِّمَا يُرِيدُ

تا ئاسمانەکان و زەوی بمێنن ئەوانیش لەناو ئاگر بەھەمیشەیی دەمێیننەوە و لێی دەرناچن، مەگەر کەسانێک لە گوناھبار و تاوانبارانی یەکخواپەرست کە خوا خۆی ویستی لەسەر بێت لە دۆزەخ دەریان بھێنێت، - ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت ھەرچییەکی بوێت و ویستی لەسەر بێت ئەنجامی دەدات و کەس نییە بتوانێ ڕێگری لە زاتی گەورەی ئەو بکات. info
التفاسير:

external-link copy
108 : 11

۞ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ سُعِدُواْ فَفِي ٱلۡجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَۖ عَطَآءً غَيۡرَ مَجۡذُوذٖ

بەڵام ئەوانەی کە خۆشبەخت و بەختەوەر بوون بە باوەڕی ڕاست و دروست و ئەنجامدانی کردەوەی چاکە، تا ئاسمانەکان و زەوی بەردەوام بن بەھەمیشەیی لە بەھەشتدا دەمێننەوە، مەگەر کەسانێک لە سەرپێچیکاری باوەڕداران نەبێت پێش ئەوەی خوا بیانخاتە بەھەشتەوە ویستی وابوبێت کە بیانخاتە ناو ئاگرەوە و پاکی کردبێتنەوە لەگوناھ و تاوان، بەراستی ناز و نیعمەتی خوای گەورە بۆ ئەھلی بەھەشت ھەمیشەیی و نەبڕاوەیە. info
التفاسير:
از فواید آیات این صفحه:
• التحذير من اتّباع رؤساء الشر والفساد، وبيان شؤم اتباعهم في الدارين.
ھۆشداری دان لە شوێنکەوتنی سەرانی شەڕ و خراپەکاری، وە ڕوونکردنەوەی حاڵی شونێکەوتوانیان لە دونیا و دواڕۆژدا. info

• تنزه الله تعالى عن الظلم في إهلاك أهل الشرك والمعاصي.
خوای گەورە پاک و بێگەرد و بەرییە لە ستەمکردن لە لەناوبردنی خەڵکانی موشریک و بتپەرست و گوناھبار. info

• لا تنفع آلهة المشركين عابديها يوم القيامة، ولا تدفع عنهم العذاب.
خوا درۆینەکانی موشریک و بتپەرستەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ناتوانن ھیچ سودێک بگەیەنن بەوانەی پەرستویانن، وە نایشتوانن ھیچ سزایەکیان لەسەر ھەڵبگرن. info

• انقسام الناس يوم القيامة إلى: سعيد خالد في الجنان، وشقي خالد في النيران.
خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا دەبن بە دوو بەشەوە، بەختەوەرەکان بە هەتا هەتایی لە بەھەشتدان، وە بەدبەخت و خراپەکارانیش بە هەتا هەتایی لە دۆزەخدان. info