আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দি অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন

পৃষ্ঠা নং:close

external-link copy
34 : 83

فَٱلۡيَوۡمَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنَ ٱلۡكُفَّارِ يَضۡحَكُونَ

{له‌ قیامه‌ت باوه‌ڕداران گاڵته‌ به‌كافران ده‌كه‌ن} [ فَالْيَوْمَ الَّذِينَ آمَنُوا مِنَ الْكُفَّارِ يَضْحَكُونَ (٣٤) ] به‌ڵام له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا دیمه‌نه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ ئه‌بێته‌وه‌: له‌ سزای ئه‌وه‌ی كافران له‌ دونیادا به‌ باوه‌ڕداران پێكه‌نیون و گاڵته‌یان پێ كردوون له‌وێ پێچه‌وانه‌ ئه‌بێته‌وه‌ باوه‌ڕداران گاڵته‌ به‌ كافران ئه‌كه‌ن كاتێك كه‌ ئه‌بینن له‌ناو سزای ئاگری دۆزه‌خدان پێیان پێ ئه‌كه‌نن، ئه‌زانن كه‌ هیچ تواناو ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 83

عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ

[ عَلَى الْأَرَائِكِ يَنْظُرُونَ (٣٥) ] ئه‌م باوه‌ڕدارانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و جۆلانه‌و شوێنه‌ به‌رزانه‌دا دانیشتوونه‌ ته‌ماشای نازو نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت ئه‌كه‌ن، یان ته‌ماشای دوژمنانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن له‌ناو دۆزه‌خدا كه‌ سزا ئه‌درێن، یاخود ته‌ماشای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن كه‌ خۆشترین نازو نیعمه‌ت بریتییه‌ له‌ بینینی خوای گه‌وره‌و ته‌ماشا كردنی خوای گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 83

هَلۡ ثُوِّبَ ٱلۡكُفَّارُ مَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ

[ هَلْ ثُوِّبَ الْكُفَّارُ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (٣٦) ] ئایا كافران سزا درانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیا ئه‌یانكرد گاڵته‌و سووكایه‌تیان به‌ باوه‌ڕداران ئه‌كرد، واته‌: به‌ڵێ به‌ دڵنیایی خراپترین و سه‌ختترین سزا درانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ له‌ دونیا ئه‌نجامیان ئه‌دا، وه‌ خوای گه‌وره‌ تۆڵه‌ له‌ كافران ئه‌سه‌نێ بۆ باوه‌ڕداران، والله أعلم. info
التفاسير: