আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দি অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন

ق

external-link copy
1 : 50

قٓۚ وَٱلۡقُرۡءَانِ ٱلۡمَجِيدِ

سووره‌تی (قاف) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌ ته‌نها ئایه‌تى (٣٨) نه‌بێت مه‌ده‌نى یه‌، (٤٥) ئایه‌ته‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ نوێژى چه‌ژن سوره‌تى(قاف) و(قه‌مه‌رى) ده‌خوێند، وه‌ هه‌موو رۆژانى جومعه‌ له‌سه‌ر مینبه‌ر سوره‌تى (قاف)ى ده‌خوێند بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ ق ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانى قورئانى پیرۆزه‌وه‌ هاتوون [ وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ (١) ] خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ كه‌ خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی به‌رزه‌. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 50

بَلۡ عَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٞ مِّنۡهُمۡ فَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا شَيۡءٌ عَجِيبٌ

[ بَلْ عَجِبُوا أَنْ جَاءَهُمْ مُنْذِرٌ مِنْهُمْ فَقَالَ الْكَافِرُونَ هَذَا شَيْءٌ عَجِيبٌ (٢) ] به‌ڵكو كافران پێیان سه‌یر بوو كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ پێغه‌مبه‌رێكیان له‌ خۆیان بۆ هاتووه‌ كه‌ ئاگاداریان ئه‌كاته‌وه‌، وه‌ وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه‌ شتێكی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره‌. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 50

أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗاۖ ذَٰلِكَ رَجۡعُۢ بَعِيدٞ

[ أَإِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا ذَلِكَ رَجْعٌ بَعِيدٌ (٣) ] ئایا ئێمه‌ كاتێك بمرین و ببین به‌ خۆڵ و له‌ناو زه‌ویدا بڕزێین ئایا دوای ئه‌وه‌ زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌یه‌؟ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ زۆر دووره‌. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 50

قَدۡ عَلِمۡنَا مَا تَنقُصُ ٱلۡأَرۡضُ مِنۡهُمۡۖ وَعِندَنَا كِتَٰبٌ حَفِيظُۢ

[ قَدْ عَلِمْنَا مَا تَنْقُصُ الْأَرْضُ مِنْهُمْ وَعِنْدَنَا كِتَابٌ حَفِيظٌ (٤) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: نه‌ك هه‌ر توانای زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌وانمان هه‌یه‌ به‌ڵكو ئه‌شزانین كه‌ زه‌وی چه‌ندێك له‌لاشه‌یان ئه‌خوات و ئاگاداری ئه‌ویشین، وه‌ ئێمه‌ كیتابێكیشمان هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو شتێكی تیادا نووسراوه‌و پارێزراوه‌و كۆكه‌ره‌وه‌و پارێزه‌ری هه‌موو شتێكه‌ كه‌ (لوح المحفوظ) ه‌. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 50

بَلۡ كَذَّبُواْ بِٱلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ فَهُمۡ فِيٓ أَمۡرٖ مَّرِيجٍ

[ بَلْ كَذَّبُوا بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ فَهُمْ فِي أَمْرٍ مَرِيجٍ (٥) ] به‌ڵكو ئه‌وان ئه‌و حه‌قه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆیان هات كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ یان پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وان به‌درۆیان زانی، وه‌ ئه‌وان له‌ كاروبارێكی زۆر تێكهه‌ڵكێش و نادیارو ئاڵۆزو جیاوازدان، واته‌: هه‌ر جاره‌ی قسه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن جارێك ئه‌ڵێن: ساحیره‌و جارێك ئه‌ڵێن: شاعیره‌و جارێك ئه‌ڵێن: فاڵچیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 50

أَفَلَمۡ يَنظُرُوٓاْ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَوۡقَهُمۡ كَيۡفَ بَنَيۡنَٰهَا وَزَيَّنَّٰهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٖ

{تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە} [ أَفَلَمْ يَنْظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِنْ فُرُوجٍ (٦) ] ئایا ته‌ماشای ئاسمان ناكه‌ن له‌سه‌رووی خۆیانه‌وه‌ چۆن دروستمان كردووه‌و ڕامان گرتووه‌و جوانمان كردووه‌و ڕازاندوومانه‌ته‌وه‌ به‌و ئه‌ستێرانه‌، وه‌ هیچ كون و كه‌له‌به‌رو درزێكی تیادا نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 50

وَٱلۡأَرۡضَ مَدَدۡنَٰهَا وَأَلۡقَيۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ وَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجِۭ بَهِيجٖ

[ وَالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ (٧) ] وه‌ زه‌ویشمان فراوانكردووه‌و ڕاخستووه‌، وه‌ ئه‌و شاخانه‌یشمان وه‌كو مێخ تیایدا داكوتیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جوولێت و نه‌هه‌ژێت، وه‌ له‌ هه‌موو جۆرو جووتێكی جوان دانه‌وێڵه‌و ڕووه‌كمان تیادا ڕوواندووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 50

تَبۡصِرَةٗ وَذِكۡرَىٰ لِكُلِّ عَبۡدٖ مُّنِيبٖ

[ تَبْصِرَةً وَذِكْرَى لِكُلِّ عَبْدٍ مُنِيبٍ (٨) ] ئه‌مه‌ وه‌كو چاوڕۆشنایى و یادخستنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌موو به‌نده‌یه‌ك كه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ گه‌ڕابێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 50

وَنَزَّلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ مُّبَٰرَكٗا فَأَنۢبَتۡنَا بِهِۦ جَنَّٰتٖ وَحَبَّ ٱلۡحَصِيدِ

[ وَنَزَّلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً مُبَارَكًا فَأَنْبَتْنَا بِهِ جَنَّاتٍ وَحَبَّ الْحَصِيدِ (٩) ] وه‌ له‌ ئاسمانیشه‌وه‌ ئاوێكی پڕ سودو خێرو به‌ره‌كه‌تمان دابه‌زاندووه‌ به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌وه‌ جۆره‌ها باخ و باخاتی زۆرمان ڕوواندووه‌، وه‌ دانه‌وێڵه‌ش كه‌ خه‌ڵكی به‌رووبوومه‌كه‌ی ئه‌ڕنن و ئه‌یخۆن. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 50

وَٱلنَّخۡلَ بَاسِقَٰتٖ لَّهَا طَلۡعٞ نَّضِيدٞ

[ وَالنَّخْلَ بَاسِقَاتٍ لَهَا طَلْعٌ نَضِيدٌ (١٠) ] وه‌ ئه‌و دار خورمایانه‌ش كه‌ لق و چڵی درێژیان هه‌یه‌، وه‌ لقه‌كانیشیان زۆر چڕو پڕه‌. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 50

رِّزۡقٗا لِّلۡعِبَادِۖ وَأَحۡيَيۡنَا بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗاۚ كَذَٰلِكَ ٱلۡخُرُوجُ

[ رِزْقًا لِلْعِبَادِ وَأَحْيَيْنَا بِهِ بَلْدَةً مَيْتًا ] ئه‌م ڕووه‌ك و دانه‌وێڵانه‌ ڕزق و ڕۆزییه‌ بۆ به‌نده‌كان، وه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ چه‌نده‌ها شارو دێ و زه‌وی مردوومان ژیانده‌وه‌و زیندوومان كرده‌وه‌ [ كَذَلِكَ الْخُرُوجُ (١١) ] ئێوه‌ش به‌م شێوازه‌ له‌ دوای مردنتان له‌ناو گۆڕه‌كان ده‌رئه‌كرێن و زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌ [ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ ] له‌ پێش كافرانی قوڕه‌یشیشدا قه‌ومی نوح پێغه‌مبه‌ری خۆیان به‌درۆزانی. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 50

كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَأَصۡحَٰبُ ٱلرَّسِّ وَثَمُودُ

{هاوەڵانی بیرەكە كێ‌ بوونە؟} [ وَأَصْحَابُ الرَّسِّ وَثَمُودُ (١٢) ] وه‌ هاوه‌ڵانی بیره‌كه‌یش، كه‌ بیرێك بووه‌ ئه‌ووترێ: له‌ دێى (فه‌لج) له‌ (یه‌مامه‌)، یاخود له‌ (ئه‌نطاكیا)، یاخود له‌ (ئازه‌ربیجان) بووه‌، كه‌ قه‌ومێكى بت په‌رست بوونه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى خۆیان به‌ درۆزانیوه‌و كوشتوویانه‌و خستوویانه‌ته‌ ناو بیره‌كه‌وه‌، بۆیه‌ پێیان وتراوه‌: هاوه‌ڵانی بیر، خواى گه‌وره‌ له‌ ناوى بردوون، یاخود (أصحاب الاخدود) بوونه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى (بروج) باسیان ده‌كات، یاخود وتراوه‌: قه‌ومی شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوونه‌، وه‌ قه‌ومی (ثهمود) كه‌ صاڵح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - بۆ چوو بوو هه‌موو ئه‌مانه‌ پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانی له‌ پێش كافرانی قوڕه‌یشدا [ وَعَادٌ ] وه‌ قه‌ومی (عاد)یش كه‌ خوای گه‌وره‌ هود پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردبوون. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 50

وَعَادٞ وَفِرۡعَوۡنُ وَإِخۡوَٰنُ لُوطٖ

[ وَفِرْعَوْنُ ] وه‌ قه‌ومی فیرعه‌ونیش كه‌ موسای - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردبوون [ وَإِخْوَانُ لُوطٍ (١٣) ] وه‌ قه‌ومی (لوط)يش كه‌ لوط - صلی الله علیه وسلم - له‌خۆیان بوو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان به‌درۆ زانی. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 50

وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡأَيۡكَةِ وَقَوۡمُ تُبَّعٖۚ كُلّٞ كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ

[ وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ ] وه‌ هاوه‌ڵانی داره‌كه‌ كه‌ له‌ كه‌ناری ده‌ریا بوون تا (مه‌دیه‌ن)، كه‌ خوای گه‌وره‌ شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردن ئه‌وانیش شوعه‌یبیان به‌درۆ زانی. {(توببەع) كێ‌ بووە؟} [ وَقَوْمُ تُبَّعٍ ] وه‌ قه‌ومی (توببه‌ع)یش كه‌ له‌ یه‌مه‌ن بوونه‌، به‌ پاشاى یه‌مه‌ن ده‌وترا: (توببه‌ع)، هه‌روه‌كو به‌ پاشاى فارس وتراوه‌: (كیسرا)، وه‌ به‌ پاشاى رۆم وتراوه‌: (قه‌یصه‌ر)، وه‌ به‌ پاشاى كافرى میصر وتراوه‌: (فیرعه‌ون)، وه‌ به‌ پاشاى حه‌به‌شه‌ وتراوه‌: (نه‌جاشى)، (توببه‌ع) ناوى (اسعد بن أبو كریب) بووه‌، پاشایه‌كی یه‌مه‌ن بووه‌و سێ سه‌دو بیست و شه‌ش ساڵ پاشایان بووه‌، له‌ناویاندا كه‌س له‌م ته‌مه‌نى گه‌وره‌تر نه‌بووه‌، سه‌ربازو سوپاى یه‌كجار زۆری هه‌بووه‌، ده‌سه‌ڵاتى گه‌یشتۆته‌ (سه‌مه‌رقه‌ندو حیره‌و دیمه‌شق)، هاتۆته‌ مه‌دینه‌ ویستویه‌تى كوشتارى خه‌ڵكه‌كه‌ى بكات دوو زاناى جوله‌كه‌ وتویانه‌ ئه‌مه‌ شارى كۆچكردنى كۆتا پێغه‌مبه‌ره‌، پاشان موسڵمان بووه‌و چۆته‌ سه‌ر دینى موساو - صلی الله علیه وسلم - رۆیشتووه‌ بۆ مه‌ككه‌و له‌گه‌ڵ خۆى بردوونى، ویستۆتى كه‌عبه‌ بڕوخێنێت، دوو زاناكه‌ نه‌یانهێشتوه‌و وتویانه‌ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دروستى كردووه‌و له‌سه‌ر ده‌ستى كۆتا پێغه‌مبه‌ر پله‌وپایه‌ى به‌رزى ده‌بێت، ئه‌ویش به‌گه‌وره‌ى زانیوه‌و ته‌وافى به‌ده‌وردا كردووه‌و په‌رده‌ى له‌ ئاوریشم بۆ كردووه‌، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌مه‌ن و خه‌ڵكى هه‌موویان موسڵمان بوونه‌و چونه‌ته‌ سه‌ر دینى موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ، پێش ناردنى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ حه‌وت سه‌د ساڵ كۆچى دوایی كردووه‌، به‌ شیعر وتویه‌تى: ئه‌گه‌ر بگه‌م به‌ كۆتا پێغه‌مبه‌ر شوێنى ده‌كه‌وم و به‌رگرى لێده‌كه‌م، وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (جوێن به‌ توببه‌ع مه‌ده‌ن چونكه‌ موسڵمان بووه‌) به‌ڵام له‌ پاش مردنى (توببه‌ع) قه‌ومه‌كه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر بت په‌رستى و خواى گه‌وره‌ له‌ناوى بردوون [ كُلٌّ كَذَّبَ الرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ (١٤) ] هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانیوه‌ بۆیه‌ هه‌ڕه‌شه‌و سزای خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ بوو به‌سه‌ریاندا، بۆیه‌ با كافرانى قوڕه‌یشیش ئاگادار بن ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن خواى گه‌وره‌ تواناى هه‌یه‌ ئه‌مانیش وه‌كو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى تر له‌ناو بدات. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 50

أَفَعَيِينَا بِٱلۡخَلۡقِ ٱلۡأَوَّلِۚ بَلۡ هُمۡ فِي لَبۡسٖ مِّنۡ خَلۡقٖ جَدِيدٖ

[ أَفَعَيِينَا بِالْخَلْقِ الْأَوَّلِ ] ئایا له‌ دروست كردنی یه‌كه‌مدا ئێمه‌ ماندوو بووین یان بێده‌سه‌ڵات بووین كاتێك دروستكراوه‌كانمان دروست كرد تا ئه‌وان گومانیان له‌ زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌بێت؟ نه‌خێر هه‌رگیز خواى گه‌وره‌ ماندوو نابێت [ بَلْ هُمْ فِي لَبْسٍ مِنْ خَلْقٍ جَدِيدٍ (١٥) ] به‌ڵكو ئه‌وان گومانیان له‌ دروست كردنی سه‌رله‌نوێ و تازه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ دوای مردن هه‌بێت. info
التفاسير: