আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দি অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন

محمد

external-link copy
1 : 47

ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ أَضَلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ

سووره‌تی محمد - صلی الله علیه وسلم - ، وه‌ سووره‌تی كوشتار كردنیشی پێ ده‌وترێت سووره‌تێكی مه‌ده‌نی یه‌ له‌ وته‌ی هه‌موو زانایان ته‌نها (ابن عباس و قه‌تاده‌و سه‌عیدی كوری جوبه‌یرو زه‌حاك) نه‌بێت كه‌ ده‌ڵێن: مه‌ككی یه‌ ته‌نها ئایه‌تی (١٣) نه‌بێت كه‌ له‌ رێگای كۆچ كردن دابه‌زی، (٣٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ أَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ (١) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ كافر بوونه‌ وه‌ ڕێگریان كردووه‌ له‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی چاكیشیان هه‌بوو بێت خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ و پووچه‌ڵ ئه‌كاته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 47

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَءَامَنُواْ بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٖ وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡ كَفَّرَ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَأَصۡلَحَ بَالَهُمۡ

[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَآمَنُوا بِمَا نُزِّلَ عَلَى مُحَمَّدٍ وَهُوَ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ كَفَّرَ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَأَصْلَحَ بَالَهُمْ (٢) ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ وه‌ ئیمانیان هێناوه‌ به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ی كه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زیوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ حه‌قه‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌و كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه‌ خوای گه‌وره‌ تاوانه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌سڕێته‌وه‌، وه‌ لێیان خۆش ئه‌بێ وه‌ كاروباریان چاك ئه‌كات، وه‌ ئیصڵاحی حاڵیان ئه‌كات، (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) info
التفاسير:

external-link copy
3 : 47

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱتَّبَعُواْ ٱلۡبَٰطِلَ وَأَنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّبَعُواْ ٱلۡحَقَّ مِن رَّبِّهِمۡۚ كَذَٰلِكَ يَضۡرِبُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ أَمۡثَٰلَهُمۡ

[ ذَلِكَ بِأَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا اتَّبَعُوا الْبَاطِلَ وَأَنَّ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّبَعُوا الْحَقَّ مِنْ رَبِّهِمْ ] چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ كافر بوونه‌ شوێنی دینێكی پووچه‌ڵ و بیروباوه‌ڕێكی به‌تاڵ كه‌وتوون، وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ شوێن ئه‌و حه‌قه‌ كه‌وتوونه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆیان هاتووه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ [ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ لِلنَّاسِ أَمْثَالَهُمْ (٣) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ نموونه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌هێنێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 47

فَإِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَضَرۡبَ ٱلرِّقَابِ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَثۡخَنتُمُوهُمۡ فَشُدُّواْ ٱلۡوَثَاقَ فَإِمَّا مَنَّۢا بَعۡدُ وَإِمَّا فِدَآءً حَتَّىٰ تَضَعَ ٱلۡحَرۡبُ أَوۡزَارَهَاۚ ذَٰلِكَۖ وَلَوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَٱنتَصَرَ مِنۡهُمۡ وَلَٰكِن لِّيَبۡلُوَاْ بَعۡضَكُم بِبَعۡضٖۗ وَٱلَّذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ

{له‌ كاتى جه‌نگدا له‌ گه‌ردنى كافران بده‌ن} [ فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر گه‌یشتن به‌ كافران له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ئه‌وه‌ بده‌ن له‌ گه‌ردنیان [ حَتَّى إِذَا أَثْخَنْتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ ] تا كوشتارێكی زۆریان لێ ئه‌كه‌ن وه‌ لاوازیان ئه‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ دیل گرتان بیانبه‌ستنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕانه‌كه‌ن [ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً ] دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگ و كوشتار ئه‌توانن به‌بێ به‌رامبه‌ر دیله‌كان ئازاد بكه‌ن یاخود به‌به‌رامبه‌ر ئازادیان بكه‌ن [ حَتَّى تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ] تا جه‌نگ كۆتایی دێت له‌گه‌ڵ كافراندا، یاخود تا چه‌كه‌كانیان فڕێ ئه‌ده‌ن و تێكئه‌شكێن، یاخود تا شه‌ریك دانان بۆ خوا نامێنێت [ ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانْتَصَرَ مِنْهُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت خۆی به‌سه‌ر كافراندا سه‌ر ئه‌كه‌وێ وه‌ توانای سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌ به‌سه‌ریانداو ئه‌توانێ له‌ناویان ببات و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سزایان بۆ بنێرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕداران شه‌ڕ بكه‌ن [ وَلَكِنْ لِيَبْلُوَ بَعْضَكُمْ بِبَعْضٍ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ كه‌ ئه‌م جه‌نگ و كوشتاره‌ له‌سه‌ر ئێوه‌ پێویست ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێكتان به‌ هه‌ندێكتان تاقیبكاته‌وه‌ تا ده‌ربكه‌وێ كێ ئارامگره‌ وه‌ كێ ڕاستگۆیه‌ {تایبه‌تمه‌ندێكانى شه‌هید لاى خواى گه‌وره‌} [ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَنْ يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ (٤) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌دا كوژراون خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌كانیان نافه‌وتێنێ و به‌ڵكو گه‌شه‌ی پێده‌كات و زیادی ده‌كات و ئه‌جرو پاداشتی ته‌واویان ئه‌داته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (شه‌هید لای خوای گه‌وره‌ شه‌ش تایبه‌تمه‌ندێتی بۆ هه‌یه‌: له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دڵۆپه‌ خوێن كه‌ لێی ده‌ڕژێت خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو تاوانه‌كانی خۆش ده‌بێت، ته‌نها قه‌رزاری نه‌بێت، وه‌ شوێنی خۆی له‌ به‌هه‌شت ده‌بینێت، وه‌ تاجی رێزی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌نه‌خش كراوه‌ به‌ دوڕڕو مرواری، هه‌ر مرواریه‌كی له‌ هه‌موو دونیاو ئه‌وه‌ی تێیدایه‌ چاكتره‌، وه‌ حه‌فتاو دوو حۆری پێ ده‌درێت، وه‌ له‌ سزای گۆڕ پارێزراو ده‌بێت، وه‌ شه‌فاعه‌ت بۆ حه‌فتا كه‌س له‌ خزمه‌كانی ده‌كات). info
التفاسير:

external-link copy
5 : 47

سَيَهۡدِيهِمۡ وَيُصۡلِحُ بَالَهُمۡ

[ سَيَهْدِيهِمْ وَيُصْلِحُ بَالَهُمْ (٥) ] خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تیان ئه‌دات، واته‌: ڕێگه‌ی به‌هه‌شتیان نیشان ئه‌دات وه‌ كاروباریان چاك ئه‌كات و ئیصڵاحی حاڵیان ئه‌كات. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 47

وَيُدۡخِلُهُمُ ٱلۡجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمۡ

[ وَيُدْخِلُهُمُ الْجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمْ (٦) ] وه‌ ئه‌یانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ كه‌ به‌هه‌شتی پێ ناساندوون، ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ چۆن ماڵه‌كانی خۆیان له‌ دونیا شاره‌زان له‌وه‌ زیاتر شاره‌زای ماڵه‌كانی خۆیانن له‌ به‌هه‌شتدا. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 47

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تَنصُرُواْ ٱللَّهَ يَنصُرۡكُمۡ وَيُثَبِّتۡ أَقۡدَامَكُمۡ

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ (٧) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ سه‌ربخه‌ن ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ش ئێوه‌ سه‌ر ئه‌خات وه‌ پێتان جێگیر ئه‌كات له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا، یاخود له‌سه‌ر پردی (صیراط). info
التفاسير:

external-link copy
8 : 47

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَتَعۡسٗا لَّهُمۡ وَأَضَلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ

[ وَالَّذِينَ كَفَرُوا فَتَعْسًا لَهُمْ وَأَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ (٨) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ كافر بوونه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی و تیاچوون و به‌دبه‌ختی بۆ ئه‌وان وه‌ ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی چاكیشیان هه‌بێ له‌ دونیا خوای گه‌وره‌ به‌تاڵی ئه‌كاته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 47

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَرِهُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأَحۡبَطَ أَعۡمَٰلَهُمۡ

[ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ (٩) ] چونكه‌ ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ی كه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زی ئه‌وان پێیان ناخۆش بوو ڕقیان له‌ قورئان بوو بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌كانی به‌تاڵ كردنه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 47

۞ أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ دَمَّرَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡۖ وَلِلۡكَٰفِرِينَ أَمۡثَٰلُهَا

[ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا كافرانی قوڕه‌یش به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشای سه‌ره‌نجامی كافرانی پێش خۆیان بكه‌ن بزانن خوای گه‌وره‌ چۆن له‌ناوی بردوون تا په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن [ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردن [ وَلِلْكَافِرِينَ أَمْثَالُهَا (١٠) ] وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و سزایه‌ش بۆ ئه‌م كافرانه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 47

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ مَوۡلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَأَنَّ ٱلۡكَٰفِرِينَ لَا مَوۡلَىٰ لَهُمۡ

{خواى گه‌وره‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رى باوه‌ڕدارانه‌} [ ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ مَوْلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَأَنَّ الْكَافِرِينَ لَا مَوْلَى لَهُمْ (١١) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری باوه‌ڕدارانه‌، وه‌ كافرانیش هیچ دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانێكیان نیه‌، له‌ جه‌نگی ئوحود (ئه‌بو سوفیان) وتی: ئێمه‌ (عوززا) مان هه‌یه‌و ئێوه‌ (عوززا)تان نیه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا وه‌ڵامی ناده‌نه‌وه‌؟ وتیان: بڵێین چی؟ فه‌رمووی: بڵێن: (خوای گه‌وره‌ دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانی ئێمه‌یه‌و ئێوه‌ دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانتان نیه‌). info
التفاسير: